قسه‌یه‌ك هه‌یه وه‌ك نوكته ده‌وترێت، ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك مردنێك و پارتی بوونێك قه‌رزاره ، ئه‌م نوكته‌یه بێ ئه‌وه‌ی پارتیه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، له دوای كۆچی جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێته راست ، یانی به‌شی یه‌كه‌می خۆی هه‌قیقه‌ته ، لێ ئێستا ئه‌نتی پارتیه‌كانی جاران كار بۆ به دیهێنانی به‌شی دوه‌می ده‌كه‌ن ،ئه‌م ته‌نزه‌و ته‌نزێكی تریش هه‌بوو ئه‌وه‌ی ده‌یانگوت پارتی له گه‌ڵ چین هه‌ڵبژاردن بكات ده‌یباته‌وه ، ده‌یباشه ئه‌وانه‌ی واده‌ڵێن بۆ له ناو حزبی غه‌یره پارتیدان و بۆ یه‌كجاری وه‌ك ده‌یان سه‌ركرده‌ی دوێنێی یه‌كێتی و گۆڕان كڵاوه زه‌رده‌كه ناكه‌نه سه‌ریان ، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ بردنه‌وه‌ی پارتی كه تۆ نائومێدی بچێنیت و پارتیش وه‌ك بیك برازه‌ر ببینی ، ئاخر له كوێی دنیا بووه ئه‌ندامی پارله‌مانی حزبێك داوای بایكۆت له ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له چین به‌رێته‌وه.
ئێستا نا ئومێدی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه به ئێمه‌و مانان ده‌ڵێن بۆ ده‌نووسن و خۆتان هیلاك ده‌كه‌ن ، ده‌ڵێن ئه‌وه جگه له سه‌ر هێشه هیچی تر نیه، تا ئێستا به نوسین نا ، لێ لای زۆر براده‌ر باسی ئه‌وه‌م كردووه ، كه نێچیرڤان بارزانی له رێی دوو دۆسته‌وه به‌دران حه‌بیب و مه‌لا شاخه‌وان كه دوو هاوڕێ و ئازیزن پێشنیازی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یان خسته به‌رده‌ستم ، بۆ نه‌مكرد نازانم له كاتێكا باوكم هه‌موو ته‌مه‌نی جوانی خۆی له شۆڕشی ئه‌یلولدا دانا‌و چه‌ندین جار هه‌ڵاتن له ده‌ستی به‌عس و گرتنی چه‌شت هه‌روه‌ها به پێی قسه‌ی هاوڕێكانی دۆستی نزیكی ئیدریسی باوكی نێچیرڤانیش بووه ، ئاخر پێشنیازێكی گه‌وره بۆ كه‌سێك كه تا شه‌شی وێژه‌ی خوێندوه‌و ئاماده نه‌بووه به قۆپیه ئه‌و قۆناغه ببڕێت وه‌ك هه‌ندێك كه‌س كه‌م نیه، ئێستا كه ئه‌م دۆخه ده‌بینم ده‌ڵێم چ گێلیه‌كم كردووه.
چه‌مچه‌ماڵ كه له ماوه‌ی رابردودا رێباز حه‌ملان پێی وتم هه‌موو حكومه‌ت قه‌رزاری ئه‌و ناوچه‌یه‌ین ، تا ئێستا نه‌ئاوی پێویست نه‌كاره‌بای پێویستی نیه ، ئه‌و شاری غازه‌ش كه بڕیار بوو له سه‌ر ده‌ستی دانا غاز له سنوره‌كه بكرێت بووبه مه‌لی عه‌نقاو هه‌ر خودا‌و ئاشتی هه‌ورامی ده‌زانن چی به‌سه‌ر هات ، به زه‌ییت به كۆڵان و بان شه‌قامه‌كانیدا دێت ، دیزاینێكی ناشرینی هه‌یه نیوه پردێكی تیایه كه به كوڕ‌و باوكه‌كه ناسراوه له بری جوانی ببه‌خشێته شار دزێوی كردووه ، دوو بست رێگه‌ی تا گۆڕستانه‌كانی نه‌توانراوه قیر بكرێت ،حسابی كوێره ناحێیه‌كی بادینانی بۆ نه‌كراوه ، به‌ڵام رێك له سه‌رو به‌ندی رێكه‌وتنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له گه‌ڵ پارتی ، ئاشتی هه‌ورامی گرێبه‌ستی 20 ساڵه‌ی فرۆشتنی غاز‌و نه‌وت و خاك و خۆڵه‌كه‌ی له ته‌ك دانا غازدا ئیمزا ده‌كات.
هه‌فته‌یه‌كه كارمه‌ندانی دایه‌ره‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ كه حه‌وزی ئاوه‌كه‌ی ناو شاری له په‌نجاكان دانراوه كه‌وتونه‌ته هه‌ڵپه دوو سه‌یاره شكاوی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ بۆ خۆیان وه‌ربگرنه‌وه ، بۆ ئه‌وه له چه‌ندین ده‌رگایان داوه ، تا ئێستا به‌ری نه‌بووه ، هه‌ر خۆم ده‌یان جار له سه‌ر داوای ئه‌وان تكام له‌م و له‌و كردووه ، براده‌رانیش موژده‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه بیكبرازه‌ر به‌ڵێنی زۆری داوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 7-3-1991ه‌وه ئێمه كه‌م قوزه‌ڵقورتی موژده‌و به‌ڵێنی زڕمان به زۆر نه‌كرابێت به گه‌رودا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی