د عه‌لی شه‌ریعه‌تی له کتێبی (پێداویستییه‌کانی مرۆڤی ئه‌مڕۆدا) ده‌ڵێ: کاتێک که‌سێک که‌سێک ده‌کوژێ هه‌موو داخ و خه‌فه‌ت بۆ کوژراوه‌که ده‌خۆین، له‌کاتێکدا بکوژه‌که زیندووه، له‌کاتێکدا پێویسته ئێمه خه‌فه‌ت بۆ زیندووه‌که بخۆین که ئه‌و مرۆڤ بووه‌و ئێستا بۆته بکوژ...
له ئێسنادا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ی رواڵه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌جۆرێک مرۆڤی ئێستا تاقه‌تی هاوڕێ و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی نییه‌و نایاندوێنێ و لێیان نزیک نییه که‌چی زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆی داوه‌ته ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو کاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌سه‌ر ده‌بات، مرۆڤی ئێستا گه‌ر هاوسێکه‌ی یان که‌سێک له شوێنێک کاره‌ساتێک رووداواێک تاوانێکی به‌رامبه‌ر ده‌گرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگرێت، وێنه‌ی ده‌گرێت و ده‌یان پۆست و نوسینی جیاجیای به‌سه‌ردا ده‌هۆنرێته‌وه...
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌مشێوه‌یه‌دا گریمان حکومه‌ت نییه‌و مافیا‌و گه‌نده‌ڵ و هه‌رچی وشه‌یه‌ک که ئێستا هه‌ن و ڕۆژانه لێره‌و له میدیاکانه‌وه داده‌تاشرێن و ده‌وترێن، گریمان ئاسایش و پۆلیسیش وه‌ک ده‌وترێت وه‌ک پێویست نییه، ئه‌ی خۆمان چی؟ ده‌کرێت به به‌رچاومانه‌وه خه‌ڵک لێیده‌درێت، بریندار ده‌کرێت ده‌کوژرێت و سوکایه‌تی پێده‌کرێت، دزی لێده‌کرێت و هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر، ئه‌ی ئێمه کوا هه‌ڵوێستی پێویستمان؟
له به‌یانییه‌وه دزیکردن و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر مافی کۆمه‌ڵێک کارمه‌ندو پزیشکی ماندوی نه‌خۆشخانه‌ی شار کراوه، به میدیا‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خۆمان خه‌ریک کردووه‌و هێنده ئازاری ئه‌وانمان داوه‌و شار‌و خه‌ڵکی سلێمانی پێ ئه‌زیه‌ت ده‌درێ، نه‌توانراوه نیو هێنده قسه له‌سه‌ر تاوانێک بکرێت گه‌ر بێت و سنووری بۆ دانه‌نرێت دوور نییه ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیمان هێنده‌ی تر تێک نه‌دات..
تاوان شتێکی عه‌جیب غه‌ریب نییه له هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، تا مرۆڤ بوونی هه‌بێت تاوان ده‌کرێت، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک ئێمه‌دا که چه‌ند ساڵێکه له‌ناو کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی گه‌وره‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین که کاریگه‌رییه‌کانی قه‌یرانه‌کان و گۆڕانکارییه ڕواڵه‌تییه‌کان، تاکی ئێمه له مرۆڤه‌وه بکاته بکوژو ده‌ستدرێژیکه‌رو تاوانکارو دزو هه‌موو تاوانه‌کانی تر....
له ئێستادا ئه‌وه‌ی که پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌بێت خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌و که‌مێک ئاوڕ له‌و گۆڕانه به په‌له‌و ڕواڵه‌تییه بده‌ینه‌وه که به‌سه‌ر ژیانماندا به‌سه‌ر کردار‌و گوفتارماندا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م حزب که هۆکاره بۆ ئه‌م بارگرانیانه هه‌میش حکومه‌ت که به‌هۆی خراپی سیاسه‌تی حزب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه کاریگه‌ری خۆی داناوه، بکه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری گۆڕانکاری ریشه‌یی له خۆیداو پاشانیش سیاسه‌ت و حوکمڕانیدا....
لەتیف حسێن
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی