بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌ر بنه‌ماى جیاوازى و ڕوونى و راشكاوى دروست بوو، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تا شه‌ڕكردن دژى گه‌نده‌ڵى و نادادى كه نه‌وشیروان مسته‌فا رێبه‌رایه‌تى كرد پاش نا‌ئومێد بوون له چاكسازى له ناو یه‌كێتیدا ، بۆ ئه‌وه بوو كه خه‌ڵك به مافه‌كانى خۆیان ئاشنا بن و ئه‌وه‌ش بزانن كه سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م وڵاته چۆن به هه‌ده‌ر ده‌چێت، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاو په‌نجه‌ره به‌ڕووى كۆبونه‌وه‌ى ژوره تاریكه‌كاندا دروست بوو ، بۆیه كاتێك چه‌ند جارێك بارزانى و نه‌وشیروان مسته‌فا له پشتى ده‌رگاوه كۆبونه‌وه گۆڕانخوازان داواى ڕونكردنه‌وه‌و زانیاریان كرد ، ئێ خودى نه‌وشیروان مسته‌فاش دژى شاردنه‌وه‌ى هه‌رشتێ بوو له میلله‌ت، له دوستبونى هاوڵاتى و ئاوێنه‌و میدیاى ئه‌هلیشدا رۆڵى زۆرى بوو .
تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان مسته‌فاش بڕوایان به شاردنه‌وه نه‌بوو له ئیشدا، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌زمونم له ته‌ك هه‌ردوكیاندا هه‌یه ،من باوه‌ڕم وایه پێویسته بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جیڤاته نیشتمانیه‌كه‌ى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌كه‌شى كه ئێستا كورتى هێناوه هیچ شتێك نه له هه‌ڵسوڕاوه‌كانى خۆیان نه‌له میلله‌ت نه‌شارنه‌وه، ئه‌وه‌ش جیاوازیه، من راپۆرته‌كه‌ى دره‌و میدیام خوێنده‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌بدولڕه‌زاقیش پێى دابن هیچ كفرێكى نیشتمانى تیا نیه‌و به‌شێكى پێشتر باسكرابوو. سزاكه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه جۆرێك له په‌له‌یى پێوه دیاره، به تایبه‌ت بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ده‌بێت به گژ نه‌ریتى ده‌ركردنا بچێته‌وه نه‌ك په‌یڕه‌وى بكات، خۆ هه‌مان بزوتنه‌وه له سه‌رده‌مى كاك نه‌وشیروانیشدا كه محه‌مه‌د حاجى رۆى بووبه پارتى و دۆسیه‌و زانیاریشى برد له گه‌ڵخۆى تا ئێستا به فه‌ڕمى و به بڕیار ده‌رینه‌كردووه، ئه‌مه بۆ كه‌سانى تریش هه‌روایه، نه‌ریتیش وابوو لانى كه‌م ئه‌و پرسه راده‌ستى لیژنه‌یه‌ك كرابا هه‌تا ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێكیش شتى واڕوویدابێت.
من لام وایه ئه‌م جۆره له سزادان به خراپ بۆ بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رچه‌ند ئه‌وانه‌ى بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه لێكدانه‌وه‌ى تریان هه‌بێت ، پێشمباشه عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف تانه له بڕیاره‌كه بدات به‌و مانایه‌ى كه داواى لیژنه‌و ڕونكردنه‌وه‌و به دواداچوون بكات و ئه‌گه‌ر ده‌ریشكه‌وت بڕیاره‌كه له جێى خۆیدا نه‌بووه و نابوو به‌و خێراییه ده‌ربكرێت ئه‌وه زۆر ئاساییه داواى بووردن له ناوبراو بكرێت ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌ریتێكى نوێ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى سیاسى كوردا ، كاتێكیش كه باس له ژورى سكاڵا‌و به دواداچوون ده‌كرا هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌م پرسانه بوو هیچى تر.
له‌تیف فاتیح
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی