نه‌وه‌ی نوێ و كلتوری برینداركردنی كه‌رامه‌ت
دونیای دیموكراسی دونیای شێوازی ژیان كردن و رێزگرتنه له جیاوازییه‌كانی به‌رامبه‌ر ونه‌خوێندنه‌وه‌ی پێگه‌ی مرۆڤه‌كانه له سه‌ر بنه‌مای پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌تنی و ئاینی و ڕه‌نگی پێست ، مێژووی دیموكراسیه‌ت مێژووی ڕوانینه بۆ مرۆڤ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی نرخدارو خاوه‌ن ماف و شكۆ‌و كه‌رامه‌ت ، ئه‌مه بۆخۆیشی پره‌نسیپێكی ئه‌خلاقییه كه نه‌یاسا و نه حیزب و نه سه‌ركرده‌و هیچ لایه‌نێك و ئایدۆلۆژیایه‌ك ئه‌و مافه‌ی نییه ئه‌و پره‌نسیپه ئه‌خلاقییه بگۆڕێت بۆ دیدێكی سیاسی نا ئه‌خلاقی و سوكایه‌تی به به‌های مرۆڤبونی مرۆڤه‌كان بكات .
هه‌موو گریمانه‌یه‌كی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی نه‌له ترسان و نه‌له‌برسان و نه‌له‌به‌ر زۆداری ،به‌ڵكو له دڵه‌وه متمانه‌ی به حكومه‌ت و حیزب هه‌یه و میكانیزمی دیموكراسی بۆ ڕازیبونی خه‌ڵك له حیزب و له حكومه‌ت له ئارادان كه به داخه‌وه هه‌م حیزب وهه‌میش حكومه‌ت له غیابی ئه‌و میكانیزمانه‌دا بانگه‌شه‌ی دونیای دیموكراسی و پره‌نسپیی یاسا سه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئازادی و پاراستنی شكۆ‌و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن !
له‌بازاڕی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا كاتێك مرۆڤ قه‌دو باڵای حیزبی كوردی و شێوازی حوكمرانه‌تیان له دوای بیست و هه‌شت ساڵ ده‌بینێت كه هێشتا دیوه‌خانه‌كانیان دیوه‌خانی خێڵه‌و خۆیان پێ سۆسیال و دیموكراتخوازو ئاشتیخوازه ،وه‌لێ له جه‌وهه‌ردا كۆنه‌پارێزن و باندی مافیا‌و دزو ڕێگر دروست ده‌كه‌ن و ناوی دیموكرات و شۆڕشگێریشی به‌سه‌ردا ده‌بڕن ، ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی ڕوونه كه ئه‌حزابی كوردی له به‌رپرسیاره‌تی دیموكراسی تێنگه‌یشتوون و دیموكراسیه‌ت به لاسایكردنه‌وه ناخه‌مڵێت و گه‌شه‌ناكات ، ئه‌حزابی كوردی به به‌رنامه‌و پرۆگرام هه‌ر زۆر دیموكراسین به‌ڵام كار بۆ درێژكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خێڵ و له ناو كۆمه‌ڵگاداو جه‌سته‌ی بنه‌ماڵه له ناو حیزب‌دا ده‌كه‌ن ، حیزبی كوردی ده‌یه‌وێت هه‌موو كۆمه‌ڵگا قووت بدات ئه‌مه له كاتێكدا حیزب ته‌نیا نوێنه‌راتی به‌شێك له كۆمه‌ڵگا ده‌كات ،له كاردانه‌وه‌ی كادر‌و هه‌ڵسوڕاوێكدا ده‌یان گوته‌ی ناشیرین و سه‌دان تۆمه‌ت و بوختان ده‌هۆننه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی نادیموكراتی وه‌كو په‌رچه‌كردارێك ده‌نوێنن .
كلتوری بێنرخكردنی مرۆڤ و برینداركردنی كه‌رامه‌ت و كلتوری هه‌ژارخستن وه‌كو فۆڕمێكی تری سیاسی چه‌كی ده‌ستی ئه‌و حیزبه فاشیل و دۆڕاوانه‌یه كه له‌پشتی شه‌رعییه‌تی شۆرشگیرییه‌وه له به‌های ئینسانه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن ،تا ئێستا هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیووه‌و نا‌توانیت له‌ویتر دیموكراسیتر بێت و به‌رامبه‌ری تێپه‌ڕێنێت ، هه‌مووان له‌سه‌ر هه‌مان ئاواز‌و فكر خه‌سڵه‌ته ناشیرینه‌كانی یه‌كترهه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و ئیبداعیش له‌و كلتوری بێنرخكردنی یه‌كتر و سوكایه‌تیكردن به مرۆڤ ته‌نانه‌ت به ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانی هه‌ناوی خۆیشیان ده‌كه‌ن ، كادری حیزبه كوردییه‌كان بونه‌وه‌رێكی پارچه پارچه كرا‌و بێ‌ماف و نا یه‌كسانیه‌كی زۆر‌و له هه‌ندێك شوێن مرۆڤی پله‌یه‌ك و پله دوو و چه‌ندان شێوه‌ی دیكه‌ی نایه‌كسانی له سه‌ر پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌تنی و زمانی ناوچه‌یی له ناو حیزبه كوردییه‌كانداهه‌یه و ده‌بینرێت .
بێ ئومێدبوونی خه‌ڵك له یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێ دروست بوو ، گۆران دوای ۱۰ ساڵ له دروستبوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌پوكێته‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئه‌یلولی ۲۰۱۸ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نیوه‌ی كورسییه‌كانی له ده‌ست ئه‌دات و هه‌ڵسوڕاوو لایه‌نگرانی گۆران سزای توندی بزوتنه‌وه‌كه‌یان دوای وه‌فاتی ( نه‌وشیروان مسته‌فا ) ئه‌ده‌ن ،ده‌یان كادر‌و هه‌ڵسوڕاو سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی سه‌نگه‌ره‌كانی گۆڕان جێده‌هێڵن، هه‌ردوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا گۆران پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی و ئه‌و ستراتیژ‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه بۆی دروست بووه هه‌نگاو ده‌نێت ، له‌بری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت و دروستبوونی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات و به دامه‌زراوه‌یكردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌رجه‌سته‌كردنی شه‌فافیه‌تی سیاسی و ئابوری و سه‌روه‌ربوونی یاسا ، بونه به‌شێك و شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و ئارایشكردنی ئه‌و سیاسه‌ته شكستخواردووه ده‌كه‌ن كه پایه‌كانی له‌رزۆك بووه و متمانه‌ی شه‌رعی له ده‌ستداوه .
هه‌روه‌ك چۆن بێ ئومێد بوونی خه‌ڵك له یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی لێ دروست بوو، ده‌نگه ناڕازییه‌كانی هه‌ناوی یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامییه‌كانی یه‌كخست و گۆران بووه هێزێكی كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ری به‌ڵام نه‌یتوانی یه‌كێتی تێپه‌ڕێنێت و دیموكراسیتر له یه‌كێتی و له پارتی ئه‌دای سیاسی خۆی پێشكه‌ش بكات ، له‌م قۆناغه‌دا مێژوو جارێكی تر خۆی دوباره ده‌كاته‌وه‌و بێ ئومێد بوونی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌ی هه‌ناوی پارتی و یه‌كێتی و گۆرانیش نه‌وه‌ی نوێی به‌رهه‌م هێنا وه‌كو هێزێكی سیاسی خاوه‌ن شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا.
دوای ساڵێك له دروستبوونی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌م حیزبه‌ش به‌ده‌ردی یه‌كێتی و پارتی و گۆران له‌وه‌ڵامی كاردانه‌وه‌ی كادرێكی حیزبه‌كه‌یاندا به‌هه‌مان میكانیزم كه‌مێك جیاوازتر توخم ڕه‌گه‌زو خه‌سڵه‌ته ناشیرینه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆرانی وه‌كو ئامراز‌و په‌رچه‌كردارێك بۆ لێدان له ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادرێكی حیزبه‌كه‌یان زۆر نادیموكراسییانه ڕوبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، لێدان له كه‌رامه‌تی ئینسان و برینداركردنی ئینسان چه‌كی ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی یه و دیارده‌یه‌كی سیاسیی و پلان بۆ داڕێژراوه و له پشتی برینداركردنی كه‌رامه‌تی ئینسانه‌وه فشارێكی تری سیاسی هه‌یه بۆ سه‌ركوتكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز .
كوردستان به‌بێ گۆڕینی بونیادی عه‌قلی ئه‌م حیزبه كوردییانه پێشناكه‌وێت و له دۆخێكی چه‌فبه‌ستوودا ده‌مێنێته‌وه ، له چه‌په‌وه بۆ راست له عه‌لمانیه‌وه بۆ ئیسلامی له ناسیۆنالیزمه‌وه بۆ دیموكراتخواز بونیادی فكری و ئایدۆلۆژی حیزبی كوردی یه‌ك پێناسی بۆ هه‌قیقه‌ت بۆ ده‌ستنیشانكردنی باش و خراپ ،ڕاست و هه‌ڵه ، جوان و ناشیرن، شۆرشگیر‌و جاش ، دڵسۆز‌و خیانه‌تكار، ڕیكه‌وتن و ململانێ و دژایه‌تیكردن هه‌یه، هه‌مووان ئاسایشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو هه‌نده‌سه‌ی دابه‌شكردنی هه‌قیقه‌ته‌كانی خۆیاندا ته‌وزیف كردووه‌و به‌شه جیاوازه‌كانی تری هه‌قیقه‌ت نابینن ، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و مه‌ودایه‌ك بۆ نوێبونه‌وه‌و پێداچونه‌وه به خۆیاندا نابینن.
دانا مەنمى
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی