ئایا دەنگی راسترەوەکان خەتەرن لەسەر ئەوروپا

30/05/2019

دانا ڕەشید


مرۆڤ لە هەر وڵاتێکی ئەوروپا بژی ، هەست دەکات کە هەمیشە دەنگە دەنگ و ورە وری دەنگی حیزب و کۆمەڵەو گروپی خەڵکانی راسست و توندرەوی ناسیۆنالستی لێرەو لەوێ هەیە ، ئەمەش بە پێکهاتەی جۆرو کلتوری شارو هەرێمەکانی وڵاتان رێژەکەی دەگۆرێ ، وڵاتی ئەڵمانیا وەک بنکەو سەرچاوەی شوێنکەوتوانی بیری راسست و هێتلەری و نازی ، زۆرترین ئەو دەگە دەنگەی تێدا دەبیسترێ ، بەرز بوونەوەی رێژەی دەنگیان تا ئاستێکی خەتەرناک لە پەرلەمانی چ هەرێمەکانی ئەڵمانیا چ دەوڵەتی ئەڵمانیا چ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، گەلۆ تا چ رادەیەک ئیش بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم هەڵئاوسانەی دەنگی راسترەوی قەومی دەکرێ ، لە دەوڵەتی ئەڵمانیا نازیە نوێ یەکان بە رەهایی دەنگیان کەوتۆتە ناو هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا ، بەڵام مەکینەی بیری توندرەوی کە هەمیشە دەنگ و سەداو چالاکی ئاوان بەگەڕ دەخات لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا نی یە ، بەڵکو لە ناوەراست و جنوبی ئەڵمانیایە ،بەو پێ یەی مەڵبەند و قەڵای سیاسی و ئایدۆلۆجی حیزبەکەی هێتلەر کە بە ئێس ئێس ناسرابوو.


لە شاری میونشنی باشوری ئەڵمانیا بوو ، بنکەی ئەمنی و سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە شاری نۆرنبێگ بوو کە سەر بە هەرێمی بایرنە لە باشوری ئەڵمانیا ، لە ئێستدا شاری فرانکفۆرت گەورەترین گروپ و کۆمەڵەی دەنگی نازیە نوێ یەکانی تێدا مۆڵ دراوە ، شاری هانۆڤەر کە کەوتۆتە باکوری رۆژئاوای ئەڵمانیاوە ، یەکێکی ترە لە بنکە خەتەرەکانی راست رەوەکان ، لە کوێلن بنکەیەکی فکری خەتەریان داناوە ، لە ئێسن و کاسل و هامبۆرگ بە خێرایی کەوتونەتە گەشەو بڵاو کردنەوەی بیری راسترەوی ، لە شتوتگارد و مانهایم و ماینز و دوسڵدۆرف ، گەشەیان کردوە ، لە برێمن ، هایدڵبیرگ ،ئاخن ، دۆرتمۆند ، ئەو دەوروبەرە جوڵەیان بە جوانی هەست پێ دەکریت ، خولاسە ئەم مەکینە گەورەیە لە بەشی رۆژئاوای ئەڵمانیا کە بە خێرایی سودمەندن لە هەموو هەلو مەرجێکی ناجۆر ئەوان دەیقۆزنەوە و گاریگەری لە سەر دەنگی تاکی ئەڵمانیا دەدەنێن، ئەم مەکینەیەی دەنگی راست رەوەکان لە رۆژئاوای ئەڵمانیا بە پێێ سەردەم و بە پێێ جۆری بیرکردنەوەی هەرێم و ناوچەکان پەرە بە ئایدۆلۆجیای خۆی دەدات.

بۆ نمونە ، لە شاری کۆلن و شارەکانی دەوروبەری دەجتە ناو توێژی هونەرمەندانەوە ، لە میونشن و باشور بە گشتی دەچیتە ناو چینی کرێکارانەوە ، لە فرانکفۆرت و دەوروبەری دەچنە ناو توێژی کاسپکاران و بازرگانانەوە ، لە هانۆڤەرو دەوروبەری دەچنە ناو توێژی جوتیارو خاوەن زەوی و زارەوە ، لە هامبۆرگ و باکوری ئەڵمانیا دەچنە ناو توێژی خوێندکارانەوە لە ئێسن و دەوروبەری دەچنە ناو توێژی فەرهەنگی و دینداران ئەدیب و نوسەرانەوە ، بەم شیوەیە لە رئژهەڵاتی ئەڵمانیا کە لەوێ واقع و دیارن چونەتە ناو عەوامی خەڵکەوە ، بۆیە مەکینە فکری و ئایدۆلۆجیەکەی لە رۆژئاوای ئەڵمانیاوە هەمیشە فو بە عەوامی خەڵکی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەکات و لێرەو لەوێ دەیتەقێنێتەوە ، کۆمەڵێ هۆکار هەن کە ئەمان ئیستفادەیان لێ کردوە بۆ ئەوەی دەنگیان بەرز بێتەوە ، لە دیار ترینیان یەکەم ، بەردەوام بەرز بونەوی رێژەی بێ کاری و چاو چنۆکی سەرمایەداران لە روی سودو قازانجی خۆیان و تا رادەیەکی زۆر یاساکان بە قازانجی خۆیان دەسوڕێنن دوەم ، بەرز بوونەوەی رێژەی جەنگەکانی ئەفەریقاو رۆژهەڵاتی ناوەراست و بە شێوەیەکی ترسناک رێژەی پەنابەر ڕوو لە زیاد بوونە، ئەمەش وای کردوە لە لایەک کۆمەڵگە ئەوروپیەکان لە کلتوری موڵتی کولتور غەرق دەکات ، لە لایەکی تر کار لە گوزەرانی هاوڵاتی ئەسڵی ئەو وڵاتانە دەکات ، لە لایەکی تریش لۆبی خەڵکانی بە ئەوروپی رۆژهەڵات نەژاد کە ئەمانیش بە سود وەرگرتن لە سیستەمی سیکولارو یاسا مەدەنیەکان رێژەیان لە چومگەکانی دەسەڵات و بەرێوەبردن رولە زیاد بوونە ، کە راسترەوەکان وەک چەکێک بەکاری دێنن بۆ دانانی گاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگەری وڵاتانی ئەوروپی .

سێ یەم ململانێێ ناوخۆی حیزبەکان بە تایبەت ( سۆسیال دیمۆکرات SPD) سۆسیال دیمۆکراتەکانی جیهان بە گشتی و ئەڵمانیا بە تایبەتی ، لەبەر ئەوەی سروشتی رێکخراوەیان وایە پەیروەی کاری بەرەیی و نیمچە بەرەیی دەکەن ، بۆیە هەمیشە پڕ گفتوگۆ و پڕ لێدوان پڕ لە جموجۆڵی نیقاش و تەنانەت بەیەکدا هەڵشاخان و تورەبوون ، زۆر جێ بە خۆ نەگرتون و بریاری سیاسیان زۆر بە قورسی پێ دروست دەکرێت ، بەردەوام باڵ باڵێن و کوتلە و گروپ خوازی لەناویاندا چالاکە ، ساڵی ١٩٩٩ دوای ئەوەی لە هاڵبژاردنی ١٩٩٨ بە پیشەنگی گێرد هارد شرۆدەر ، هاتنە سەر کار ، کتوپڕ ئۆسکار لافۆنتین کە رێبەری باڵی چەپی دەکرد لە ناو سۆسیال دیمۆکراتدا و پۆستی وەزیری دارایی پێ درابوو لە کابینەی یەکەمی گێردهارد شرۆدەر ، جیا بوە وەو چوەوە ماڵەوە ، ئەمە لەو کاتەدا ترسێکی زۆری هەم لەسەر ئەوان دروست کرد هەم لەسەر ئەڵمانیا ، چونکە هەمیشە راست رەوەکان لە سۆسیال دیمۆکرات دەخۆن بە زۆری ، هەر کاتێ نیسبەتی ئەمان دابەزێ نیسبەتی نازی و راسترەوەکان هەڵدەکشێ ، بۆ مێژو ، لە ساڵانی سەرەتای سیەکانی سەدەی رابوردوو لە ئەنجامی ناتەبایی و باڵ بالێنی ئەمان ، نازیەکان و هێتلەریەکان دەنگیان هەڵشا بەرەوە ژور.

ئەو شەقە سۆسیال دیمۆکرات دروستی کردبوو کە نازیەکان پڕیان کردۆتەوە ، بۆیە ئینشقاقی ساڵی ١٩٩٩ بە هەمان جۆر ترسیان هەبوو ، وەلی حیکمەتی سیاسەتی دوو لە سەرکردە دیارەکانی ئەمانیا کە یەکێکیان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیاو ئەوی تر لە رۆژئاوای ئەڵمانیا ، توانیان دەنگی چەپەکانی جیا بوەوەی سۆسیال دیمۆکرات کۆ بکەنەوە و لە گەڵ حیزبی سۆسیالستی ئەڵمانی کە جۆرج کەیزی سەرپەرشتی دەکرد ببن بە یەک و حیزبکی نوێ دروست بکەن بە ناوی ( دی لینکە ) کە لە یەکەم هاتنە ناو هەڵبژاردنەوە ٥٢ کورسی پەرلەمانی ئەڵمانیای کۆ کردەوە ، کە جاڕی ئۆپۆزسیۆنی داو رەتی کردەوە بجێتە هیچ ئیئتلافێکی حیزبیەوە ، حیزبەکانی تریش هیچ رەغبەتێکیان پیشان نەدا بەلام روخۆشی و شادی بە هەمویانەوە دەبینرا کە چۆن ئەو دەنگە بڵاوبوەوەیان لە چەپەکان کۆ کردەوە و نازی و راست رەوەکان ئیستفادەیان لێ نەکرد ، یەکێکی تر لە سەرکردە دیارەکانی سۆسیال دیمۆکرات ( ساراسین ) کە هەمیشە خاوەنی بیرێکی توند بوە ، کتێبێکی دەرکرد بە ناوی ( ئەڵمانیا خۆی هەڵدەوشێنێتەوە) هەرچەندە بە توندی کاردانەوەی لەگەڵ کراو هەموو پۆستکی حیزبی و حکومی لێ سەندرایەوە و کتێبەکەی رەفز کرا بەڵام بە ڕونی راسترەوەکان ئیستفادەی زۆریان لێ کرد هەچەندە ساراسین بە ئاشکرا دژی راسترەوەکان هاتە گۆ وەلی کورد واتەنی فائیدەی نەبوو .

ئێستەش بە هەمان شێوە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی دەنگی راست رەوەکان خراپی جۆری حیزبی و نزم بوونەوەی ئاستی کولیتی حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمابیا بە تایبەت و ئەوروپا بە گشتی کە دەبێ لە روی کوالیتی و کارو ئاکارەوە گۆرانکی جدی لە خۆیاندا بکەن ، چوارەم ، بوونی تیرۆری دینی یان تیرۆری ئیسلامی ، کە ئەمرۆ بوە بە دیاردەیەکی جیهانی ، کە ئەمەش زیاتر سیسەتی دەوڵەتە گەورەکانی دنیا لە پشتەوەیە ، هەرچەندە پێکهاتەی مسوڵمان لە ئەڵمانیاو ئەوروپا زۆر رێزی لێ دەگیرێت و هەموو جۆرە کردەیەکی ( دیسکریمینیرون ) واتە ئازاردانی نەژادی و فکری و رەگەزی بە توندی قەدەغەیە بە گشتی ئەم هۆکارانە بوونەتە هۆی بەرز بوونەوەی دەنگی راسترەوەکان ، ئەگەرچی کاتیەو جڵەو گیر دەکرێت لە داهاتودا .





ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی