دەرئەنجامی قورسو سڕینەوەی خەونی خۆشگوزەرانی، هەتا ڕادەی نەمانی ئینتمای تاکو کۆمەڵگە! دروستکردنی ژینگەیەکی ژەهراویو وێنایەکی قێزەون ئەخوڵقێنێ.
کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانو زیانە داراییەکان
سەرکردایەتیی خراپ دەبێتە هۆی نەبوونی پاڵنەرو بەشداریکردن، بۆتە هۆکاری ئەوەی گەنجان کەمترین کاربکەنو کاریگەریی لەسەر قازانج هەبێت. سەرکردایەتی خراپ کەلتورێکی ترسو بێ متمانەییو نەرێنی دروستدەکات کە دەبێتە هۆی فشارو دڵەڕاوکێو ماندوبونی خەڵک بەگوێرەی پرایماست.
کاتێک دەستەڵات چیەکان ئەوانەی دەنگی کەسانی ترو شوێنی کەسانی لەخۆیان شیاوتر دەدزن! هەست بەهاوخەمی ناکەنو بەشێوەیەکی کاریگەر پەیوەندیی ناکەن، ئەوە دەتوانێت زیان بەپەیوەندیی لەگەڵ لایەنەکانی ترو هەتا وەهمێکی ئابڕوبەرانەی نێودەوڵەتیش دروستدەکات!، بەهۆی بێ باوەڕیان بەخۆیان و خاوەنداریەتی نەکردن لە بەرپرسیاریەتی، ڕێگر دەبن لەداهێنانو گەشەکردنو خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڵنگارییە نوێیەكاندا.
بڕیاردانی خراپ
بەبێ پەیوەندی ڕونو بیرکردنەوەی ستراتیژیی، سەرکردە خراپەکان دەتوانن بڕیارگەلێکی خراپ بدەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئامانجەکانی حزبو لایەنگرەکانی دەبێت، زیان بەناوبانگ دەگەیەنێتو وادەکات سەخت بێت بۆ ڕاکێشانو هێشتنەوەی دڵسۆزانو ئەندامانو لایەنگرانی.
نەبونی لێدوانی شەفاف بەشێوەیەکی چالاکانە گوێگرتن لەخەڵکیو نەبونی هاوخەمیی بێ هەستیاری بۆ هەستو پێداویستییەکانی کۆمەڵگەو ناوبردنی خەڵک بەحەشاماتو شکستهێنانە لەدانپێدانان بەبەشدارییەکانیان.
بەڕێوەبردنی بچوك بەس لەدەوروبەری خۆییو بزنسەکانی، بەبەردەوامی چاودێریکردنو کۆنترۆڵکردنی کاری خەڵکو وەبەرهێنانی سەرمایەدارانو خنكاندنی سەربەخۆییو داهێنانەکانیان.
نەبونی بەرپرسیارێتی هەڵەو ئەنجامە نەرێنییەکانو لەئەستۆنەگرتنی، دڵخوازبونو خزمایەتی، نیشاندانی لایەنگریی بەرامبەر بەهەندێک کەس یان گروپ، دروستکردنی بێزارییو دابەشبون.
بەرەنگاری گۆڕانو ئامادەنەبون بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بیرۆکەی نوێ یان تەکنەلۆژیا. لەکۆتاییدا، دەرئەنجامەکانی سەرکردایەتی خراپ زۆر بەربڵاو دەبن وەک ئەوەی ئێستا هەیە لەحوکمڕانی کردندا.
سەرکردەی کاراو خاوەن شەهامەت هەمیشە هەوڵدەدات کە شارەزایی پەیوەندی بەهێز پەرە پێبدات، ژینگەیەکی ئەرێنیو ئەمنی پاڵپشت، لەشێوەی کارنامە پەرە پێبدەنو خۆشگوزەرانی خەڵکی بکەن بەئەولەویەت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی