سەبارەت بە پەروەردە و كێشەی نیقابی كچە خوێنكارێك

24/06/2019

كەمال محەمەد


لە ناو هەڵوێستێكی بەو جۆرەدا نیم بڵێم ڕێگریكردن لە ئازادی هەروا بابەتێكی ئاسان بێت ،بێگومان لە هیچ كات و شوێنێكدا نابێت ئەو راستییە پشتگوێ بخرێت كە ئازادی بەدەستهێنانی دەرفەتی یەكسانی و ئەو قۆناغەیە كە زۆرترین حەقیقەت دێنێتە ئاراوە ،

ئەوەی كە  رویداوە لە ناساندنی یەكەمەكانی هەرێم و رێگری كردن لە كچە خوێندكارێك لە ریزەكانی پێشەوەی ئەو مەراسیمەدا ،كەڵەكەبونی چڕكراوەی پێشێلی ئایدۆلۆژیاو ئازادی  ئایین غەیری ئایینە ،لێرەدا تەنیا لەبەر ئەوەی نیقابێك هەڵسوكەوتێكی جیاوازی لەگەڵ كراوە تای تەرازوەكە بەلای ئەودا شكاوەتەوە ،بەڵام ئەگەر ئەمە بۆ كچێكی سفور رویدابایە ئایا هەمان هەڵوێستی ئێستای  بەدوادا ئەهات ،لێ ئەگەر بابەتەكە پەیوەندی بە ئایینەوە هەبێت ،ئەوا ناسنامەی ئایینی راستەقینە بە دەستەواژەی لێبوردن ومیهرەبانی و توانەوە لە ناو خوددا هێما كراوە ،باوەڕم وایە ئەگەر ئەمە بۆ كچێكی سفور بوایە  مەیلێكیان بۆ پشتگیری و بونی هەڵوێست نەئەبو  بەهۆی پێڕە نەكردنی تەواوی ئەركی دەستنیشانكراوی ئایینەوە بۆیان .

ئەركی یاسا و دەسەڵات و هەمو لایەكە ئەو هەوڵانە مایەپوچ بكەنەوە كە دەخوازن ئایین و ئەخلاق  ئایدۆلۆژیاكان بشێوێنن و بێكاریگەریان بكەن و سەرلەنوێ  لەسەر بنەمای  جیاوازییەكان كۆمەڵگاو پاراستنی ئازادی و مافی تاكەكان لە گۆڕەپانی ئایدۆلۆژیدا زەبری كاریگەری بەربكەوێت ،چون ئەوەی ئەمڕۆ بۆ هەر بیر و ئایدۆلۆژیایەكی ئایینی ناڕاستە و رەوا نییە سبەینێش بۆ یەكێكی دیكە بەهەمان شێوە رەوا نییە ،

لەم سۆنگەیەوە دەكرێت  ئەركی پەروەردە ئەوە بێت ،هەوڵی پێشخستنی دامەزراوە پەروەردەییەكانی خۆی  بونیادی زانستێكی بەهێز و سەردەمییانە بدات ،بۆ ئەوەی توانا و دەرفەتی پێشخستن و پاراستنی زانست و فیرخوازانی بدات و پەروەردە كە وەك بابەت و پێویستییەكی ژیانی دائەنرێت نەخرێتە ژێر كۆنتڕۆڵ و باڵادەستی هەژمونگەرایی ئایدۆلۆژیایەكی دیاریكراوەوە ،چون سەرەنجام ئەو پەروەردەیە و لای فێرخواز ئەبێتە هۆی نامۆكردنیان بە گەوهەری خۆیان و دوا جار ڕۆشنگەری و تەندروستانەی كۆمەڵگایەكی زانستی پێوە گرێ نادرێت .


بۆیە بڕوام. وایە پێویستە هەموان خۆیان بە چارەسەری كێشەكانی پەرەوەردە خەریك بكەن چون هەر كۆمەڵگایەك نەتوانێت توانا و دەفەتەكانی بون بە كۆمەڵگایەكی پەروەردەیی و خانستی  خۆی بپارێزێت ،ئەوا هەبون و ئازادییەكەی یان لە ژێر مەترسیدایە یان بەتەواوی لە دەستیداوە ،بۆیە بڕوام وایە ئێمە سەرەتا كێشەی پەروەردەمان هەیەكە ناتوانێت ڕۆڵێكی دیاریكەر ببینێت كە ناكۆكییە چینایەتی و ئەتنیكی و نەتەوەیی ئایدۆلۆژیەكانی نێو كۆمەڵگابە ئاستێك بگەیەنێت كە ئەمانە ناكۆكییەك نین كە دەرفەتی چارەسەركردنیان نەبێت .

كەمال محمد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە