وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆته ديارده،
له يادكردنه‌وه‌و بۆنه كاره‌سات باره‌كانى ئه‌نفالدا يان له كاتى
دۆزينه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ و هێنانه‌وه‌ى روفاته‌كانياندا، هه‌ندێ له
به‌رپرسه حكومى و حزبيه‌كان فێرى وتاردانى پڕ موزايه‌ده بوون و باس له
مووچه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى كه‌س و كارى ئه‌نفاله‌كان ده‌كه‌ن و راسته‌خۆ
ده‌يكه‌نه ئه‌ركى موتڵه‌قى حكومه‌تى عێراقى، دياره داوا كردنى
مافه‌كانيان وه‌ك هه‌ر شه‌هيدێكى ئه‌م وڵاته ئه‌ركى ئه‌خلاقى عێراقه
جێبه‌جێييان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌يان له ياد چوه هه‌ر ئه‌وانه‌ى فوو به
مايكرۆفۆندا ده‌كه‌ن سه‌رده‌سته‌ى بڕينى مووچه‌ى كه‌س و كارى ئه‌نفال و
شه‌هيده‌كان بوون، ئاخر كاتێ خودى حكومه‌تى كوردستان گه‌مه به مووچه‌ى
ئه‌وانه‌وه بكات يان ئاگاى له ژيان و گوزه‌رانى ئه‌وان نه‌بێت، به‌چى
روويه‌كه‌وه چاوه‌ڕێى ره‌حمه‌ت و يارمه‌تى له حكومه‌تى عێراق دەکات..
كه‌س گومانى له‌وه هه‌يه ناوچه‌كانى گه‌رميان پڕ پڕن له كۆمپانياى
ده‌رهێنانى نه‌وت و غاز؟ وا ساڵانێك تێده‌په‌ڕێ ژێر خانى ئابورى گه‌رميان
به‌شدارييه‌كى كارا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌يه له بازرگانى نه‌وت و
موشته‌قاته‌كانى، هه‌ر بۆيه ده‌كرێت داوا له كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى
چاره‌كه مووچه‌و ئه‌ندازيارانى پاشه‌كه‌وتى مووچه بكه‌ين، ده‌بێ كه‌نگين
نيازتان هه‌بێت قه‌رزى كه‌س و كارى ئه‌نفال و شه‌هيدان و فه‌رمانبه‌رانى
فه‌رمانگه‌كان بده‌نه‌وه تا ئه‌وانيش بتوانن به تاسه‌و له ناخه‌وه گوێ
بۆ وتار‌و گفته‌کانتان ڕادێرن، دياره ئه‌و پرسه پێش ئه‌وه‌ى پرسێكى سياسى و
ئابورى و حوكمڕانى بێت پرسێكى ئه‌خلاقى و ويژدانييه ده‌رهه‌ق به كه‌س و
كارى ئه‌نفاله‌كان ده‌كرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی