١٥ی ئاب چی بۆ ژنان هێنا و چی لەگەڵ خۆیدا برد

١٥ی ئاب چی بۆ ژنان هێنا و چی لەگەڵ خۆیدا برد

بێریڤان محەمەد


289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە مێژوو نەتەوەکەماندا رۆژانی تاریک زۆرن کە پرن لە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی، شکستی نێوخۆیی و ئاوارەیی، بەڵام لە پاڵ ئەو رۆژە سەختانەدا، رۆژانێک پرشنگدار هەن کە بۆ گەلەکەمان بونەتە رۆژی سەرکەوتن و ژیاندنەوە، قەڵەمبازی ١٥ی ئاب رۆژی ژیانەوە و دەستپێکردنی تێکۆشانی خۆپاراستن و روبەرووبونەوەی داگیرکارییە لە باکوری کورستان بەتایبەت و هەرچواربەشی کورستان بەگشتی لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکار و فاشیستی تورکیا دا.

دەستپێکردنی بەرخودانی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە پاش دەیان ساڵ لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی گەلەکەمان دێت، لەو کاتەدا گەلی کورد لە سەخترین دۆخدا دەژیا، هێز و ئیرادەی لێ بڕا بوو و مان و نەمانی لای خۆشی بوبووە جێگای پرسیار، هەر بۆیە یەکەم فیشەکی هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە نێو تەڤگەری ئازادیخوازی گەلەکەمان بە رێبەرایەتی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زۆر واتا بوو و پەیامی گرنگی لەلایەک بۆ دوژمن  و لەلایەکی تریش بۆ گەلەکەمان و تەواوی ئازادیخوازی ناوچەکە لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو، هەربۆیە ئەو رۆژە وەک رۆژی ژیاندنەوەی گەلەکەمان بەناو کراو دەکرێت.

هەڵسەنگاندمان بۆ ١٥ی ئاب تەنها لە روانگەی نەتەوەییەوە زۆر کەم و کورت دەبێت، چەندە ئەم رۆژە بۆ گەلی کورد واتای ژیانەوە بێت ئەوەندەش بۆ ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی ناوەراست واتادارە چونکە لە نێو ئەم تێکۆشانی ئازادیەدا پرسی ئازادی هەموو گەلان وەک یەک دەبینرێ و تێکۆشانیکی ئەنتەرناسێوناڵ بۆ سەرجەم گەلان و پێکهاتەکانی کە لە ژێر سەرکوت و داگیرکاریدان بەرێوەدەچێت، گەلانی دیکەش هەڵگیرسێنەری مەشخەڵکی ئەم شۆڕشە بوون، زیاتر لە هەموو ئەمانەش ئەم رۆژە بۆ ژنانی کورد بەتایبەت و ژنانی جیهانی بەگشتی پیرۆزە و دووجار دەبێتە رۆژی ژیانەوە و زیندووبونەوە.

ژنان پێنج هەزار ساڵە لەژێر چەوسانەوەی سیستەمی پیاوسالاری دا لە دۆخی کۆیەلایەتیدا دەژین، ژێردەستەیی و بێ ناسنامەکردن و ستەمکاری و کوشتارگەی ژنان خاڵی هاوبەشی بنگەیین لەنێو هەموو دەوڵەتانی سەردەستی جیهاندا کە سیستەمێکی جیهانی لەسەر بنیادنراوە، بەهەزاران ساڵە دەوترێت ژن لاوازە و توانای بەرگری لە خۆی نیە، توانای بەرخوەدانی بۆ بەدەستخستنی مافەکانی نییە، ئەمە لای ژنانیش کرا بەراستی تا وەک واقعی خۆی باوەری پێ بهێنێ و قبوڵی بکات. 

ژنانی کورد لە هەرچواربەشی کوردستان لەژێر داگیرکاری نەتەوەیی و داگیرکاری رەگەزی دا هەناسەبڕکێی بوو، لە باشوری کوردستان وێرای ئەوەی نزیکەی سەدەیەک بەرەنگاری میلی دژ بە داگیرکاری هەبوو، ژنایش بە حەسرەتەوە خواستی روبەروو بونەوەی داگیرکاریان هەبوو، قوربانیدەری سەرەکی بوون بەڵام لە سەردەمی شاخ و لە پاش راپەرین ئەقڵیەتی سەرکردەکان بەو شێوەیە بوو کە رێگایان بە ژن نەدا نە لە کایەکی سیاسی دا نە لە تێکۆشانی چەکداری دا جێگا بگرێت، تێگەیشتنی ئەوان وابوو کە جێگەی ژن ماڵە نەک مەیدانی شەڕ و تێکۆشان، هەمان باوەریان لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان یاندا ڕەنگی دایەوە، تاک و تەرا ژنان بە زەحمەتیەکی زۆر چونەتە شاخ و لە تێکۆشان دا بوون بەڵام رێگایان نەدا خواستی ژنان سەربگرێ و ببنە خاوەن سوپای خۆیان، چونکە داگیرکاران چۆن بۆ گەلەکەمان لەچوارچێوەی عەقڵیەتی سەردەست و ژێردەست نزیک دەبونەوە (رێبەرانی تێکۆشانی باشوری)ش تا ئەمڕۆ ژنانیان بە ژێردەستی خۆیان زانیوە و رێگایان بەبوون بەهێز و ئیرادەی ژن نەداوە، هەرئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە بۆ تێکۆشان نەبووە بەشۆرش و بۆچی ئەم تێکۆشانەش نەبووە هێوای کۆمەڵگا، چونکە ژن بەژێردەستەیی مایەوە و و پاشانیش کۆمەڵگا بوە ژێردەستەی دەسەڵاتی دەسەڵاتپەرستی کوردی و ژێردەست و سەردەست گۆرانێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهات. ئەمەش بووە ئەزمونێکی باش بۆ بەشەکانی تری کورستان، لەمێژە رێبەر ئاپۆ بۆ باشووری کوردستان دەڵێت (شۆڕشی باشور شۆڕشی ژنە) شەهید ڤیان سۆران (لەیلا والی و دەستینا قەندیل) و دەیان ژنە پێشەنگی دیکەی شۆڕش بوونە وەڵامدەرەوەی ئەو ڕاستیە.

لەپاش دەستپێکردنی تێکۆشانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە( ئەم راستیانەی هەموو پێچەوانە کردەوە و سیستەمی پیاوسالاری مێژووی جیهانی سەراوبن کرد و مێژووی لە لادان بەرەو راستی ئاراستە کرد، ژنانی گەریلا شەری ئازادیان بەرپاکرد، بونە فەرماندار و بەسەدان و هەزاران لە دەوری یەک کۆبونەوە و لەشکریان پێکهێنا، لەیەک کاتدا لە دژی داگیرکاری وڵات و داگیرکاری رەگەزی بەهێزترین شەریان کرد و سەرکەوتن، بۆ جیهان یان سەلماند کە ژن زۆر لەپیاو لە زۆربەی روەکانەوە بەهێز ترە، وردترە، بەبریار تر و بوێرترە، گەر هێزی خۆی بۆ تکۆشانی ئازادی بەکاربێنێت دەتوانێ لەیەک کاتدا خۆشی ببپارێزی و و وڵاتیش بپارێزی، "یەژا ستار" بوە بنگەیەکی پتەو بۆ خۆپاراستنی ژنان، بوونی یەپەژە لەسەر وەها بنگە و ئەزمونێکی درێژی پارێزوانانی ژن، توانی خۆی بسەلمێنێت و جیهان و سیستەمی پیاوسالاری جیهان بلەرزێنێت.

لە کەسایەتی یەپەژەدا لە سەرکەوتنی کوبانێ و تەواوی شۆرشی رۆژئاوادا زۆر راستی بۆ جیهان و ژنانی تێکۆشەری جیهانی روون بوەوە، بۆ هەموو لایەک دەرکەوت ژن خاوەن هێز و توانای سەرسوڕهێنەرە لە شەر و سیاسەتدا، ئەو مرۆڤە لاوازە نییە کە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی و دەیەوێت نیشانی بدات، هەروەها دەرکەوت چەندە ژنان لە بواری سیاسی و مەدەنی دا تێکۆشان بکەن ئەوەندەش پێویستیان بە هێزی پاراستنی خۆیانە چونکە ئەگەر ژن خۆی خۆی نەپارێزێت کەس ناتوانێ بیپارێزێت، بێ بوونی پاراستن و خۆپاراستن ناتوانێ بگاتە مافەکانی، لەلایەکی تریش بۆ کۆمەڵگای جیهانی روون بوە وە کە هیچ شۆرشێکی دیموکراتی و ئازادی لە جیهاندا بێ بوونی ژنان و پێشەنگایەتی ژنان ناتوانێ بگاتە ئامانج چونکە ژنان کراونەتە خاڵی لاوازی کۆمەڵگا، زۆرترین چەوساندنەوە و داگیرکاری لەسەر ژنان بەرێوە دەچێت.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved