ئەخەلاقی دیموكراسی

03/09/2019

رێبین عومەر

رەنگبێت لە دنیادا بیردۆزێك نەبێت كە بەڕەهایی چەمكی راستەقینەی دیموكراسی بەسەر رژێمێكی دیموكراتد بچەسپێنێت و پایەكانی بەجێگیری لەسەر خۆی رابگرێت ، بەڵام ئەوەی هەیە لە جیهاندا بە تایبەت جیهانی سێ و دوورە دەست. 

بڕوابوونی سەركردەوە و كەسایەتییە كاریگەرەكانە بەو بیرۆكانەی نزیكن لە خانەی دیموكراسییەوە، واتە سەركردە لەزۆرێك لە كۆمەڵگەكان بە هێندەی ئافاقی فكری خۆی ژینگەیەك لە نێوان دیموكراسی و دیكتاتۆری و فاشیست دروست دەكات، بەڵام لەهەر دۆخێكدا لەواقعی خۆیان وادەڕوانن كە ئەوان كار بۆ بنچینە سەرەتاییەكانی یموكراسی و پایە بەهێزەكانی دەكەن. 

بۆنموونە سیستمی كۆماری كۆریای باكور كە بەڕەهایی دیكتاتۆریەت تێیدا گەشەسەندووە وەها لەخۆی دەڕوانێت كەكاری بەردەوامیان پاراستنی دیموكراسییە، مەبەستمە ئەوە روون كەمەوە كە چەمكێك نییە بەناوی دیموكراسی پارێزی بەڵكوو بە لاستیكی هەر سیستمەو بەو ئاراستەیە راكێشان دەكات كەلەبەر ژەوەندی خۆیدایە. 

تەنانەت ووڵاتێكی وەك ئەمریكاش كە خۆی بە پارێزەری دیموكراسی هەژمار دەكات بەو ئاراستەیە كار لەسەر جێگیربوونی دیموكراسی دەكات كە بەرژەوەندییەكانی وەك دەوڵەتێكی كاپیتاڵ لە دنیا بپارێزێت، بۆیە دیموكراسی ئەمریكی دیموكراسی پاراستنی بەرژەوەندییەكانیەتی لەناو خۆ و لە دنیادا.

با زۆر دوورنەكەینەوە لەسەر دۆخە گشتییەكە بەڵكو لەسەر ئەو دیموكراسییە قسەبكەین كە لە هەرێمەكەمان هەیە، لەبنچینەدا ئەو دیموكراسییەی لە هەرێم هەیە دوو زۆر دیموكراسییە دیموكراسییەك لە بنچینەدا پڕ لە هێڵە و دیموكراسییەكیش كە جۆرێك لە ئاناشیزمی فیوداڵی بەخۆییەوە گرێداوە. 

لەهەرێم دیموكراسی چەمكێكی دەستكاری كراوە دیدی سیاسی و قائید دەتوانێت كە تێگەیشتنی راستەقینەی بۆ بكاو پاش دروینی لەبەری كۆمەڵگە بكات، ئەو جۆرە لە دیموكراسی نەهاوردەكراوە نە هێندەی بەری كۆمەڵگە بەرگی بەدورین دراوە بەڵكو دیموكراسییەكی سەپاوە زۆركاتیش ئەتوانرێت بلێیت كە دیمكراسییەكە تەنیا وەك ناو بەكاردێت. 

بەڕەهایی نە فاشیزمە نە دیكتاتۆریەتی كوردییە، ئەوەی روونە هێز و بازوو دیوەخان و سەری گۆشكراو بە پێوەرە تەقلیدییەكانی هۆزگەرایی زاڵە .

دیموكراسی فیوداڵی 
لەبونی خۆیدا خیڵ بنەماڵە و پیرۆزی كەسایەتی بەسەر ئەم جۆرە دیمكراسییە زاڵە كەسێتی تەقلیدی كۆمەڵگە رێبەرایەتی ئەم چەمكە دەكات و شەرعیەت بە بەردەوامی خوێن دەدات لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، هەموو ئەو گۆڕاوانەی لە دەوری بازنەی خۆی روودەدەن خۆی بەرهەم هێنییەتی ئەم دیموكراسییە كوردی شەعب خوڵامی كەمینەك مرۆڤی بەرهەم هێنراوون كە جۆرێك لە پیرۆزیان لەبەرامبەر بەخۆیان و لە زهنییەتی گەل دروست كردوو بەردەوام رێبەری ئەم سیستمە كەسایەتییەكی ئەفسانەی بۆخۆی دروست دەكات و لەبەرگی رێبەرێكی سحراووی خەون لەسەر خەون بۆ رەعیەتەكەی بەرهەم دێنێت.

كۆرییەكانی باكور لەگەڵ كۆرییەكانی باشور بە تایپی ژیانیانەوە دەردەكەون كەچلۆن هەموو بیانییەك لەبەردەم وێنەیەكی سەرۆك دادەچەمنەوە و كڕنوشی بۆ دەهێنن چونكە ئەوان راهاتبوون كە سەرۆك كەسێتییەكی نەمری هەیە و جۆرێك لە پێناسەی خوداییان بەسەردا سەپاوون بەڵام باشورییەكان لەسەردەمێكیتری پێشكەوتوو دەژین ، بەو شێوەیە دەبینیت دیواری ماڵ و سەر فەرمانگەكان و تەواوی كوچەكان بە وێنەی سەرۆكی مەزن و سەرۆكی مەزنتر و كوڕو كوڕەزاكان پڕدەبنەوە سەركردە بە پشت ئەستوری بەشەرعییەتی هۆزگەرایی و شەرعییەتی پیرۆزكردنی خۆی دەسەڵات لە خۆیەوە بۆ كوڕ و كوڕازاكانی شۆڕدەكاتەوە  ئەو نابێتە پارێزەری راستەقینەی هاوڵاتی بەڵكو دەبێتە داكۆكیكاری راستەقینەی ئەو هێڵانەی خۆی بۆخۆی دروستكردووە و پیرۆزی داوە بە ووجودی خوێن رەفتارە تەقلیدییەكان.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی