کەرکووک و هەڵبژاردن

09/09/2019

بەختیار كاكەیی

1
گەورەترین هەڵەی سیاسی ئیمڕۆ کرا لە کەرکووک کە هێزە سیاسیە کوردەکان ئیعلانی لیستی هاوبەشیان کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزکاکانی کەرکووک!!!! هیج نەبوایا دەکرا  بۆ ماوەی یەک هەفتە دوایان بخستایە تا ئەو تانانەی لەلایەن ئەم هێزانەوە ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی کراوە بۆ هەموار کردنەوەی یاسای هەڵبژاردن چاوەڕێیان بکردایا نەک بە ئیعلان کردنی ئەم لیستە شەرعیەت بدەن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دادگاش داواکەیان پەراوێز بخات...

2
پارتی بەبشداری نەکردنی لە کۆبونەوەی ئیمڕۆ لەکەرکووک زۆر عاقڵانە هەنگاوی نا چونکە دواجار ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچی بێت نتیجەکەی دەخاتە ئەستۆی ئەم حیزبانە کەئیمڕۆ بەزووی لیستێکیان بۆ کورد دانا پێش یەکلاکردنەوەی بریاری دادگا بوونەوە بەڵام پارتی دەزانیت چۆن لەموسڵ و کەرکووک دەبێتە هێزی ئاخر بۆیە بەهەموو هێزی دەیەێت ڵەدادگا ئەو مادەی شانزە لەیاسای هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێنیتەوە بۆیە بشدار نەبووە.نەک لەبەرئەوەی پارتی کەرکووک بەداگیرکراو بزانیت لەبەرئەوەی بشدار نەبووە چونکە دەیان توانی لەقەرە هەنجیر ئەو کۆبوونەوەیە بکەن
3
یەکێتی دەزانیت کە ئەگەر بەم یاسایەی بۆ هەڵبژاردنەکان دانراوە هەڵبژاردن بکرێت پارتی زەرمەند دەبێت چونکە زۆربەی ئاوارەکانی پارتی لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەرەوە نەگەڕاونەتەوە ناو کەرکووک بەمەش مافی دەنگدانیان نابێت بەم ڕێگەش پارتی یان کورسیەک یان دوو کورسی کەزۆر زەحەتە بتوانێت لەکورسیەک تێپەرێت بێنیت بەمەش پارتی لەکەرکووک هیج دەستەڵاتێکی نامێنیت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی