تورکیا بۆ کوێی خەیاڵی ترەمپ؟

09/10/2019

دەلیل جمال

 

زۆرجاران قسەو ڕاگەیاندن و نمایشەکان ڕوو پۆشی ڕووداوگەلی دیکەن بەواتا ئەوەی دەڵێن ڕاستییەکە نییە بەڵکو ڕاستی و نییەت و مەبەستەکە لەشوێنی دیکەیە. گەرچی ئاڵووگۆڕی ڕاو سیاسەتی وڵاتان بنەمایەکی جێگیرو چەسپاوی نییە و لەسەر ئەساسی مەسڵەحەت دەوەستێتەوە کەئەمەش نامۆنییە.

لەمەڕ گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بەڕۆژئاوا تەواوی ئەگەرو ڕووی سیاسەتەکەنییە بەڵکو ڕویەکی تری هەیەو پێویستی بەکات هەیە تا لەدیفاکتۆی سیناریۆکەدا ببینرێت. تورکیا لەڕابردو ئێستاش یەکێکە لە وڵاتە کاندیدەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی جەنگی درێژخایەن تێیدا هەروەها لەقۆناغەکانی ڕابردوودا زۆرجار ئەمریکا تورکیای پەلکێشی شەڕو ئاڵۆزی کردووە لێدان لەپێگەی سەربازی و ئابوری و هتد تورکیا پێموایە ئەگەرو دیوی دووەمو شاراوەی ئەم ڕووداوانە دواجار لێدانە لەتورکیاو موتوربەکردنی تورکیا بەشەڕێک کەباجی گەورەدەدات. بەڵام سیناریۆکان و ئەگەرەکان هەرچی بن لەنییەتی ئەمریکا قورس و گەورەیە یاری بەڕۆح وژیان و کەرامەتی مرۆڤەوە گەرچی لەکۆتایدا تورکیا لاوازو بشکێت ناکاتە ئەوەی مرۆڤ توشی ماڵوێرانی و مەرگ بکەیتەوە.....

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە