وه‌رچه‌خانه‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیك دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد، دوای گه‌ڕانه دواوه‌ی ئه‌مریكا و له‌ڕو لاوازبوون و شكستهێنانی سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری، زۆر له پڕۆژه كۆنه‌كانی زیندوو كرده‌وه، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه تیایدا هاوبه‌شن!. له‌م روانگه‌یه‌وه چنینی هه‌ر هیوایه‌ك له‌سه‌ر رێكه‌وتنی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا بۆ راستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز، هیوایه‌كه له شوێنی خۆیدا نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوریا له لایه‌ك بۆته به‌شێك له پڕۆژه‌كانی روسیا (پڕۆژه‌ی ئۆراسیا) و بنكه‌یه‌ك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی رووسیا له ناوچه‌كه، كه جگه له كه‌مێك مافی رۆشنبیری زیاتر به كورد ره‌وا نابینێت، له لایه‌كی تر سوریا له‌گه‌ڵ توركیا به‌شێكن له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی هه‌رێمی، كه هه‌ر له ساڵی (2007) لێژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگیان له‌نێوان خۆیان دروستكردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات!.
بۆیه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا توركیا به‌رامبه‌ر به كورد له هه‌موو كوردستان و به تایبه‌تیش له كاتی ئێستادا به‌رامبه‌ر رۆژئاوا پیاده‌ی ده‌كات، به‌شێكه له ستراتیژیه‌تێكی هه‌رێمی، كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، به تایبه‌تیش له دوای رێكه‌وتنامه‌ی (سه‌عد ئاباد-1937) پلانی بۆ كێشراوه. بۆیه بابه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیاو پاكتاوی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر كورد سوریا‌و توركیا به توندی به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆ نمونه له ساڵی (1965) ه‌وه سوریا پڕۆژه‌ی پشتینه‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه، كه مه‌به‌ست تیایدا دروستكردنی دیوارێكی مرۆییه له نێوان سوریا‌و توركیا، به قووڵایی 10-15 كم، له عه‌ره‌به‌كان، واته راگواستنی كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌و هێنانی عه‌ره‌ب بۆ شوێنه‌كانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری كوردستان ئه‌نجامی ده‌داو یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالیش ئه‌و پڕۆژه‌ی ته‌عریب كردنه بوو.
توركیا له‌م رووه‌وه پێش هه‌موویان كه‌وتووه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌وه كه‌وتۆته جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له ساڵی (1915) یاسای راگواستنه‌وه‌ی به‌زۆریان ده‌ركرد، له رێگای ئه‌م یاسایه‌وه كورد‌و ئه‌رمه‌نه‌كانیان له ناوچه سنووریه‌كانی نیوان روسیا‌و توركیا راگواسته‌وه، به‌مه‌ش پڕۆسه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و كورده‌كان ئه‌نجام درا، كه تیایدا زیاتر له 700 هه‌زار كورد ره‌شه‌كوژ كرا!. ئه‌رمه‌نه‌كان تا ئێستا شه‌ڕ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆیان و ریسواكردنی توركیا له‌كایه‌كانی كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، وه‌لێ كورد به داخه‌وه تا ئێستا به‌شێكی زۆری به ناوی ئاینه‌وه به‌رگری له عوسمانیه نوێیه‌كان ده‌كات!. له ساڵی (1932) كه‌مالیه‌كان ئه‌و یاسایه‌یان به‌ره‌و پێشه‌وه برد‌و هه‌مواریان كرده‌وه و ناویان نا(یاسای دوورخستنه‌وه‌و په‌رته‌وازه كردن) له رێگای ئه‌و یاسایه‌وه كورده‌كانیان بۆ ناوچه تورك نشینه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ گواسته‌وه به شیوه‌یه‌ك 5% رێژه‌ی دانیشتوان له‌و ناوچانه تێنه‌په‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو توركه‌كان بتوێنه‌وه، له (1936) هه‌مدیس به مه‌به‌ستی له‌باریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باكووری كوردستان پڕۆژه‌ی گاپ خرایه به‌رباس و لێكۆلینه‌وه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی، ئه‌و پڕۆژه بریتیه له ژماره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره و وێستگه‌ی كارۆئاوی، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شیكی زۆری خاكی كوردستانی ژێرئاو خستووه، له رێگای پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی گه‌وره‌وه زه‌وی كورده‌كانیان به هه‌رزان كڕیوه‌و كرێكاری شاره‌زایان توركیان خستۆته ناو ئه‌و پڕۆژانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ناچاركردنی جووتیاری كورد بۆ چوون به شاره توركه‌كان و كاركردن!.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات، بۆ دروستكردنی دیواریكی مرۆیی له ره‌گه‌زی ناكورد، به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌ب له‌سه‌ر سنووره‌كانی ره‌گێكی مێژوویی هه‌یه و سوریا‌و توركیا له‌مه‌وه هاوده‌نگن، بۆیه هه‌وڵدان بۆ راگرتنی ئه‌و پڕۆژه‌ی توركیا له رێگای سوریاوه، هه‌وڵێكی نه‌زۆكه. كورد ده‌بێت له قۆناغی داهاتووه‌ی خه‌باتی خۆیدا زیاتر له پێگه‌و بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی خۆی بگات و به شیوه‌یه‌كی ئه‌قلمه‌ندانه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بكات، نه‌ك وه‌ك سه‌د ساڵی رابردوو، كه له‌رێگای به‌ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناسیونالیستیه‌وه ولاته‌كه‌ی كرده گۆره‌پانی شه‌ڕیكی نابه‌رابه‌رو بیانگه‌ی زیاتری دایه ده‌ست دوژمنانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ر كورد ئاسانتر پیاده بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و میكانیزمه‌ی كاری پێكراوه نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌می تر هه‌موو شتێك له ده‌ست ده‌درێت، چۆن نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و ناوچه‌یه توانه‌وه‌و له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نه‌بێت له هیچ شوێنیك به‌رچاو ناكه‌ون، كوردیش به هه‌مان ده‌ردی ئه‌وان ده‌چێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی