كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای لێكترازانی سیاسی و هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان و ئابوری و دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی شێرازه بچڕاو له دایك بووه ، كابینه‌ی نۆیه‌م له ژینگه‌یه‌كی لێكترازاو دوور له سازانی نیشتیمانی و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان ، به‌سه‌ر دۆخێكی ناجێگیری سیاسی و قه‌یرانی ئابوری كه‌ڵه‌كه‌بووی قه‌یران و سیاسه‌تی شكستخواردووی ئابوری سه‌ربه‌خۆدا له دایك بووه ، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆ باجه‌كه‌ی زۆر قورس بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش گه‌لێك ئه‌سته‌مه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ، ئابوری سه‌ربه‌خۆ قه‌یرانی فكری و جوڵه‌ی پارتیكی سیاسی یه كه بێ ووردبونه‌وه‌و دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌نگاوی ناوه و كۆمه‌ڵگای كوردی به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه نه‌وه دوای نه‌وه باجی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه ده‌دات كه سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ هۆكاره‌كه‌ی بووه !
له‌هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌ت له پێش ئابورییه‌وه‌یه ، عه‌قڵی سیاسی ئابوری به‌ڕێوه ده‌بات ، یاسایی بۆ داده‌نێت پلان و بریاری به ده‌سته ، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه پێویسته ڕاستبكرێته‌وه ، چونكه عه‌قلی سیاسی ناتوانێت به‌رێوه‌بردن و پلان و بریاری ئابوری گونجاو دابنێت ، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پلانی ستراتیژی ئابوری دابڕێژرێت ، خاوه‌ندارییه‌تی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی له ده‌ستی حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ربهێنێت و یاسا و رێوشوێنی گونجاو بگرێته به‌ر ،گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان دوو چینی دروست كردووه یه‌كه‌م چینی زاڵم و دووه‌م چینی مه‌زڵوم ، كه‌ئه‌ویش چینی هێزی چه‌ك و ده‌ستپڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوریییه و چینی هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته‌كان ، چینی مشه‌خۆرو چینی به‌شخوراوه‌كانه كه تائێستا هیچ ئومێد‌و چاره‌سه‌رێك نییه ، گه‌نده‌ڵی له هه‌ریمی كوردستان له ڕاده‌ی خۆی ده‌رچووه بووه‌ته هۆی په‌كخستنی حوكمڕانی و پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و به‌هه‌ده‌رچوونی سامانی نه‌ته‌وه‌یی و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڕه‌شه له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و مه‌ودای سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات ، ته‌نها كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ڕیفۆرمی سیاسی و ئابوری و سه‌ربه‌خۆبوونی یاسا و سه‌روه‌ری یاسایه .
هەرچەندە دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان لە دۆخی داكشانەوەدایە و داهاتی هاووڵاتیان لە ئاستێكی زۆر نزمدایە، حكومەتی هەرێم نزیكه‌ی ۱۰ تریلیۆن و ۸۰۰ ملیار دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قه‌رزداره جگه له قه‌رزی كۆمپانیاكان و بازاڕیشی پەكخستووە و كاروكاسبی هاووڵاتیانی هێناوه‌ته خواره‌وه بۆ ئاستی سفر، دۆخی ئابوری به‌جۆرێك تێكچووه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دووكار بكات كه‌چی هێشتا هه‌ژاره و له‌م دۆخه‌دا لەبری كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان، رۆژ بە رۆژ باج و رسومات لەسەر هاووڵاتیان زیاد دەكات و باری سەرشاری هاووڵاتیان قورس‌تر دەكات، زیادكردنی باج و رسومات لەسەر خۆڵ و خاشاك هه‌تا تابلۆی دوكان و رسوماتی وەرگرتنی باجی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی جام رەش ، جارێكی ترهاونیشتیمانیان نا‌ئومێد دەكات كە چیتر ئەم حكومه‌تە داڕماوه شكستخواردووه نیازی چاكسازی نیە، زیاد كردنی باج لە ئێستادا پێچەوانەی هەموو ئەو پێوەرانەیە، كە بۆ باج دانراوە ،باج پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد هه‌یه و ئه‌و باجه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كۆمپانیا‌و چێشتخانه‌و ئوتێله‌كان و خه‌ڵكه ڕه‌وا نییه و پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه .
دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ، هاوته‌ریب به دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان كه به‌رسڤێكی ڕه‌وایه و به‌پله‌ی یه‌كه‌م رووبەرووی بوونەوەی گەندەلی سیاسی، ئابووری و ئیداری یه له دۆخێكی ناجێگیردایه، گوزه‌رانی خه‌ڵك و گرفتی موچه‌و دۆخی ئابوری به‌ستراوه به ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقدا ، حكومه‌تی هه‌رێم له خراپترین دۆخی ئابووری و ئه‌وپه‌ڕی تاڵانیی دارایی و نه‌وتی هه‌رێمدایه ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كاری گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئیمكانی نه‌گاته كابینه‌كانی تریش ، شكڵ و شێوه‌ی حكومڕانی كوردی له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕوودانی گۆڕانكاری خێرا و پێشهاتی سیاسی نوێدایه ، پێده‌چێ پریشكی خۆپیشانده‌ران وده‌نگی ناڕازیی له عێراق دژ به گەندەلی سیاسی، ئابووری و ئیداری روو له هه‌رێمی كوردستان بكات و وه‌ختی چاره‌سه‌ری كرده‌یی هاتووه و میكانیزمی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كابینه‌ی نۆیه‌م كه له دۆخێكی شیرازه بچڕاوو ژینگه‌یه‌كی لێكترازاو له دایك بووه تاوتوێ بكرێت .
كابینه‌ی نۆیه‌م كاری گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی