هه‌موو گه‌لانی دونیا به‌وانه‌یشه‌وه كه گه‌یشتوونه‌ته لوتكه‌ی شارستانیه‌ت و زانست به درێژایی ڕێڕه‌وی مێژووی خۆیان بێبه‌ش نین له به‌كارهێنانی توندوتیژی و زوڵم و خوێنڕشتن، به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌شێكه له خه‌سڵه‌ته مرۆییه‌كان وخه‌سڵه‌تی هه‌میشه‌یی سه‌رجه‌م گه‌لانی دونیایه ، عێراق به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی ئاسایش و ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، چونكه به‌رده‌وام شه‌ڕ له نێوان پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانیدا له نێو ماڵه‌كه‌یدا بووه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراق دا هه‌میشه له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی فره‌یی و جیاوازییه‌كاندا بووه، مێژووی پینج هه‌زار ساڵی عێراق و عێراقییه‌كان بریتی یه له توندوتیژی خوێنڕێژی، له دوای هه‌ر شه‌پۆلێكی تری توندوتیژی خوێناوی شه‌پۆلێكی تری توندوتیژی سه‌ریهه‌ڵداوه و ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی ڕاماڵیووه.
عێراق له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی مێژوییه‌وه له قۆناغی (شار‌و ده‌وڵه‌ت) ه‌وه له‌یه‌كه‌م شارستانیه‌تی سۆمه‌رو بابل و ئاشورییه‌وه له توشی شاڵاوی توندوتیژی و قه‌ڵاچۆكردن بونه‌ته‌وه‌وله هه‌وڵی له ناوبردن و پاكتاوكردنی یه‌كتریدا بوون ، به‌شێكی زۆری پیاوانی ئاینیی و پادشا‌و فه‌رمانڕه‌وا و سه‌رۆكه عێراقییه‌كان له ئه‌نجامی تیرۆر‌و كوشتنه‌وه له ناو چوون، هه‌رله یه‌كه‌م مه‌لیكی سۆمه‌رییه‌كانه‌وه بیگره بۆ شارۆكینی ئه‌كه‌دی و شاكانی ئاشوری و سه‌عید پاشا و فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م و دووه‌م تا عه‌بدولسلام عارف ۱۹٦٦ به‌هۆی توندڕه‌وی و توندوتیژییه‌وه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له عێراق دا كوژراون ، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كوشتنی سه‌رۆك و پادشا سیاسییه‌كان شاعیر‌و ئه‌دیب و زانا‌و قازی و خه‌ڵكی رۆشنفكر دووچاری كوشتن و لێدان و سوكایه‌تی پێكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بونه‌ته‌وه له‌وانه كوژرانی (ته‌لحه‌و زوبێری كوڕی عه‌وام ) له به‌سره ، كوژرانی (ئیمامی عه‌لی ) له كوفه، كوژرانی ئیمامی (حوسێن ) له كه‌ربه‌لا و كوشتنی (زین العابدین) له كوفه چه‌ندینی تر له شاعیره‌كانیش له‌پێش ئیسلام دا ( ته‌رفه‌ی كوڕی عه‌بد )كه له‌شاری حیره كوژرا بیگره بۆ (اعشی همدان و سدیفی كوڕی مه‌یمونه و بشارو ئه‌بو نه‌خیله‌و ئیبن رۆمی و خه‌زاعی و موته‌نه‌بی )و زۆری تریش كوژراون و سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیشیان تاڵان كراوه ، هه‌روه‌ها ئه‌دیبانیش له‌م شالاوی كوشتن و كوشتاره‌دا بێ زیان نه‌بوون.
له‌سه‌رده‌می حوكمی سۆمه‌رییه‌كان له عێراق چه‌ندین لێشاوی تیرۆری فیزیكی و فكری و سیاسی به‌فۆرمی جیاجیاوه سه‌ریهه‌ڵداوه و تائێستاش ئه‌و دیارده‌یه نه‌براوه‌ته‌وه و درێژه‌ی هه‌یه ، شاڵاوی توندوتیژی و ئیرهاب له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و بابلی و ئاشورییه‌وه بیگره بۆ حوكمی ئه‌مه‌ویی و عه‌باسیی و مه‌غۆل ومه‌مالیكه‌كان دواتریش له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ئیرهابی فیكری عه‌قائیدی له نیوان شیعه‌و سوونه له شیوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كوشتن و قه‌سابخانه‌ی له خۆگرت ، ململانێی شیعه‌و سوونه پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی خێراتر كرد و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بوونه قوربانی ، شیعه به تۆمه‌تی سوونه و سونه به تۆمه‌تی شیعه یه‌كتریان قه‌ڵاچۆ ده‌كرد، پرۆسه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی مه‌زهه‌بی ده‌وڵه‌تیش ڕۆڵی تیدا ده‌گێرا، یه‌كه‌مین شه‌پۆلی شاڵاوی توندوتیژی له فۆڕمی ده‌وڵه‌تیدا له دوای هه‌ره‌سی ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا، دواتریش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه درێژه‌ی كێشا‌و له دوای هه‌ره‌سی عبدالكریم قاسم نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه كه‌وتنه هاڕینی شیوعییه‌كان و پولێك سه‌ركرده‌یان تیرۆركران ،له‌وانه (سه‌لام عادل و حازم وسارم و جه‌مال حه‌یده‌ری ) كه هێشتا برینی له‌سێداره‌دانی فه‌هد و هاوڕێكانی به شیوعیه‌كانه‌وه مابوو.
عیراق موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه نه‌ك هی حیزبێك یان مه‌زهه‌بێك، ناكرێت عێراقی ئه‌مڕۆوه‌كو دوێنی بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و مه‌زهه‌بی، هه‌رچه‌نده عێراقی دوێنی وئه‌مڕۆ نه‌یتوانیووه رێز له فره‌یی و فره‌ره‌نگی و فره‌جۆری ئه‌تنی و ئاینیی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بگرێت، نه‌یشیتوانیووه پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له نێوان پێكهاته‌كاندا بنیات بنێت، پیكه‌وه ژیان به‌و مانایه‌ی كه هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناتوانێت ژیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی تر دروست بكات، ئه‌م فره‌یی و فره‌جۆرییه له ئه‌تنیه‌ت و له له‌ئایین ومه‌زهه‌ب و لقه جیاوازه‌كانی و له قه‌ومیه‌تدا بووه‌ته كێشه بۆ پیكه‌وه ژیان و توڕه‌یی و ده‌مارگیری به‌رامبه‌ر یه‌كتری دروست كردووه و بونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌وڵه‌ت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی