دووا بزمار

01/12/2019

شاناز برایم ئه‌حمه‌د

له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌نیا شه‌ش رۆژ ماوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ لیژان داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌..!! ده‌وترێت كێشه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌می ژماره‌ی به‌شدار بووانی رێكخستنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ژماره‌ نه‌بێت به‌ڵكو هه‌ر هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ بێت كه‌ شه‌ش ساڵه‌ رێگره‌ له‌ به‌ستنی كۆنگره‌..!!

ده‌زانم كه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا نادادپه‌روه‌ریه‌كی زۆر كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حزبی شه‌هیدانمان و هه‌ر ئه‌وه‌ش‌ له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌وه‌ی تا ئه‌ندامێكی ئاسایی له‌ یه‌كێتی نیگه‌ران و بێ ئه‌مێد كرد و بڕیاره‌ له‌ مێژ چاوه‌ڕوان كراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ ده‌ستنیشان كردنی رۆژی كۆنگره‌ بوو كه‌ هه‌مدیس هیوایه‌كی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌مووان بۆیه‌ دواخستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ ئه‌مجاره‌ به‌ نادادپه‌روه‌ری له‌قه‌له‌م نادرێت به‌ ڵكو له‌ مێژودا به‌ خیانه‌ت و تاوان ده‌ناسێنرێت..!!

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئومێدێكی زۆرم به‌و لیژنه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌ لابدات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا خه‌م دایگرتووم ..
خه‌م له‌ دووباره‌ دواخستنی كۆنگره‌ و له‌ نائومیدكردن و سارد كردنه‌وه‌ی جۆش و خڕۆشی یه‌كێتیه‌كان، خه‌م له‌ بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر به‌ خوێنی شه‌هیدان و جه‌سته‌ی برینداری شه‌هیدانی زیندوو و زیندانیانی سیاسی و ئاواتی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و دڵی پڕ له‌ ئازاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خه‌ونی گه‌نجان و دڵی پر ئومێدی ژنان و به‌ڵێنیه‌كانی سه‌رمه‌زاری مام و چاوه‌ چاوه‌ڕوانه‌كانی داده‌ی گه‌وره‌مان و خه‌م له‌ دووباره‌ یاری كردن به‌ هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ..!!‌
 
 بۆیه‌ هیوادارم هیچ لایه‌نێك‌ به‌ رێگریكردن له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ خۆی تووشی رق و غه‌زه‌بی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نه‌كات و به‌ده‌ستی خۆی دووا بزمار له‌ تابووتی خۆی نه‌دات ..

شاناز برایم ئه‌حمه‌د