چاكسازی پڕۆسەیە، پڕۆسەش بۆ خۆی کات و پلەبەندی پێویستە ،به‌شه‌و رۆژێك ئه‌نجامه‌كانی نایه‌نه دی ،مه‌به‌ست له چاكسازی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان له جومگه‌كانی سیسته‌می حوكمرانیدا ،چاكسازی ده‌بێ بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت وسەرلەبەری پرۆسەی سیاسی بگرێته‌وه نه‌ك به‌شێكی كۆمه‌ڵگا بكاته قوربانی به‌شه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگا ،گەندەڵی تەواوی دام و دەزگاكانی هەرێمی تەنیووە لە ڕوی سیاسی، سەربازی ، كارگێری ودارایی ،ئابوری، یاسایی.
كەس دژ بەوە نییە چاكسازییەكی دادپەروەرانە بكرێت ، وەك چۆن لە گەڵ بندیوار نین، ئاوهاش لە گەڵ بان دیوار موچه‌ی پله باڵا‌و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاردا نین ، نادادپه‌روه‌ریی وجیاوازی زۆر له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری ئاسایی و موچەی پەرلەمانتارو پله باڵا له‌گه‌ڵ كه‌م ئه‌ندام و زیندانی سیاسی و پیشمه‌رگه‌ی دیرین ... هتد هه‌یه ، گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی که کار ده‌که‌ن له پرۆژه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی خۆیان مرۆڤی شیا‌و و له‌بار و باوه‌ڕ پێکراو بن و دوور بن له کاری گه‌نده‌ڵی و نایاساییه‌وه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی سیاسی و ئابوریان نه‌بێت له به‌رده‌وام بونی گه‌نده‌ڵیدا، یه‌كێك له خراپترین دیارده‌كان له ئه‌زموونی كاری په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانی كوردستاندا بریتییه له نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانی گشتی دا ، یه‌كێكیش له لایه‌نه گرنگه‌كانی ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه بریتیه له به‌رزی ئاستی موچه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و پله تایبه‌ته‌كان ، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ری ئاسایی هیچ دڵنیاییه‌ك بۆ ژیان و ته‌ندروستیان نییه و خاوه‌نی موچه‌و داهاتێكی كه‌من و كه به‌ڕه‌نجی شان په‌یدای ئه‌كه‌ن ،ئه‌مه خه‌ڵاتی ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كه له خوله‌كانی پێشوی په‌رله‌مان به‌م خوله‌ی ئێستاشه‌وه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی چینایه‌تین له هه‌رێمی كوردستان .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران و پارتی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئەنجومەنی باڵای چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكبهێنرێت و پرۆژە یاسای چاكسازی هەمەلایەن له بواری سیاسی،یاسایی،ئابوری،كارگێڕی ودارایی بنێردرێته په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێته‌به‌ر ، به‌ڵام نە ئەنجومەنی باڵای چاكسازی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروست كرا،نه ئه‌و پڕۆژە یاسای چاكسازی ڕێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان و پارتیش جێبه‌جێ كرا ، وه‌نه سندوقی داهاتی نه‌وتیش دروست كرا ،چاكسازی ته‌نها خه‌رجی نییه داهاتیشه، واته داهاتی پشكنین‌و كوالێتی كۆنترۆڵی خاڵه‌سنووری‌و بازگه‌كان و نه‌وت وه‌ك ئاوی روون شه‌فاف بێت چه‌نده و له‌كوێیه و كێ وه‌ریده‌گرێت ؟!
هه‌رێمی كوردستان شه‌فافیه‌تی تێدا نییه‌و شه‌فافیه‌تیش بۆخۆی نیوه‌ی چاكسازییه ،نیوه‌كه‌ی تری چاكسازی ڕێكخستنه‌وه‌ی جومگه‌كانی تری سیسته‌می سیاسی یه ،یه‌كێك له ره‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كابینه‌كانی پێشوی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت بوو له داهاتی نه‌وت و به‌كارهێنانی داهاته‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌دا ، نه‌ك له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران به ته‌واوی پشتی كردۆته دروشم و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ،گۆڕانه‌كه‌ی جاران بیر‌ورا و هێڵی سوری هه‌بوو كه ئاماده نه‌بوو بۆ هیچ شتێك سازش بكات ،گۆران ده‌بێ خاوه‌نی خۆی بێت ئه‌و شتانه بكات كه به‌رنامه‌ی سیاسی خۆی بێت،نه‌ك بێده‌نگ و رازی و ته‌با بێت له‌به‌رخاتری چاوی پارتی كه به ١٢ كورسیه‌وه پۆستی ۲٤ كورسی پێ داون ،كه‌وایه گۆران سوپاسێكی پارتی قه‌رزاره !
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی