كوردستان و بانقی نێوده‌وڵه‌تی و كۆرۆنا

04/04/2020

عیماد عه‌لی

بانكی نێوده‌وڵه‌تی 14 ملیار دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ هه‌ندێك وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ند به‌ ڤایۆرسی كۆرۆنا، كه‌چی عێراق و كوردستانی تێدانیه‌. ئه‌م وڵاته‌ی كه‌ هه‌مووان ده‌زانن سه‌دان توشبووی تێدایه‌و ئه‌وه‌ی سه‌رسورهێنه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وڵاتێكی وه‌كو‌ یه‌مه‌نی تێدایه‌، كه‌ تا ئێستا یه‌ك توشبووی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی تێدا تۆمار نه‌ كراوه‌ . ئه‌مه‌ نیشانه‌ی  روونی ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داریه‌ كه‌ به‌ ناوی كۆرۆناوه‌ كار بۆ چی ده‌كات و داموده‌زگا دارارایی و پاره‌ی كاشی بۆ چی مه‌به‌ستێك ته‌رخان ده‌كات و چۆن دابه‌شی ده‌كات و له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆیدا ئیستغلالی ئه‌م په‌تایه‌ بۆ چی ده‌كات و خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واری ده‌سترۆیشتووی و شوین و ڵاتان چۆن ئیستیغلال ه‌كات !


ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ عیراقه‌وه‌ هه‌مووان ده‌یزانن كه‌ ئێران له‌ بواری سیاسه‌ته‌كانی و به‌ تایبه‌تی داراییش رۆڵی خۆی هه‌یه‌ له‌م به‌ناو وڵاته‌ و زۆر رێگری لێده‌كات  تاوه‌كو به‌ ته‌واوی ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی بانقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت و له‌وباره‌شه‌وه‌ تا رێژه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین جار زیانپێگه‌یاندنی و ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌ر رێڕه‌وی و كارو مامه‌ڵه‌ی دارایی وئایوریه‌كه‌ی.


با ته‌ماشای هه‌رێمه‌ نیمچه‌ داراییه‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆمان بكه‌ین كه‌ له‌ نێو عیارقیشدایه‌ و به‌ ره‌سمی پاشكۆی سیاسه‌تی دارایی عیراقه‌، به‌ڵام ملكه‌چبونی زه‌لیلانه‌ی خۆی به‌ هه‌موو شێوه‌یك بۆ بانقی نێوده‌وڵه‌تی سه‌لماندووه‌،  ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌ڵكو خوایه‌ مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت و گه‌نده‌ڵیه‌كانی بشاردرێته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رجه‌م رێنامییه‌كانی بانقی نێوده‌وڵه‌تی به‌ وردی جیبه‌جێ ده‌كات، كه‌ هه‌مووان ده‌زانن له‌ سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك فه‌رزده‌كرێت و كێ به‌رپرس و سیاسه‌ت دارێژه‌ری ئه‌م بانكه‌یه‌ و ئامانجی دوور ونزیكی چیه‌. كه‌چی حكومه‌ته‌ فسفس پاڵه‌وانه‌ه‌ی ئێمه‌ به‌ یه‌كجاری ده‌ستی له‌خۆی شۆردووه‌ و وه‌كو چۆن سامانی سه‌ر زه‌وی و بن زه‌ویه‌كانی كوردستان به‌تاڵان به‌خشیوه‌ ئاواش به‌ ملكه‌چبون وجێبه‌جێكردنی سایسه‌تی بانقی نێوده‌وڵه‌تی هیچ ده‌رفه‌تیكی بۆ هیچ هه‌نگاوێكی تایبه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی میله‌ت نه‌ هێشتۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ ته‌نها به‌یارمه‌تی ئه‌مریكا و بانقی نێوده‌وله‌تی و قه‌رز و سواڵ  خه‌ڵكی خۆیانه‌ ده‌ژێنن.


كه‌چی كوردستانه‌كه‌ی خۆمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و نوچدادانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بۆ دونیا و سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری و په‌شێوه‌ی له‌ بواره‌ ده‌وڵه‌تداریه‌كان و نه‌زانی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا سه‌رمایه‌داریه‌كانی جیهان و خۆ به‌ به‌بچوكزان له‌ئاست ده‌ره‌وه‌ و خۆ گیڤكردنه‌وه‌ له‌گه‌ل خه‌ڵكی ره‌شو رووتی خۆت و شكاندنی داری نه‌زانی به‌سه‌ر هاوڵاتی خۆتدا، له‌ولاشه‌وه‌  ئاوا سه‌رمایه‌داریش وه‌كو چۆن له‌ ریفرادۆم وه‌ڵامی دانه‌وه‌ ئه‌مرۆش له‌م میحنه‌تی كۆرۆنایه‌ له‌وه‌و پێش باشتر نیه‌ و پشتگوێی خستوون و چاوه‌رێی ده‌ستی عیراق ده‌كه‌ن و به‌ڕه‌سمی له‌و عیراقه‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ خۆیان وتیان موفلیسه‌.


ئه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ هه‌ر رۆژه‌ و به‌ بڕیارێكی دراسه‌ت نه‌كراو باری خه‌ڵكی هه‌ژار و داماو و نه‌دار گرانتر و قورستر ده‌كه‌ن، به‌ڵای ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ به‌ڵاكه‌ی كۆرۆنه‌ قورستره‌ به‌ڵام خه‌ڵك راسته‌خۆ پێی نازانێت.  به‌ڵام  ئه‌وه‌ی راستی بێت وه‌كو ده‌ڵین ئه‌م حكومه‌ت رایی كردنه‌ ‌ به‌ هه‌موو كه‌س  و ته‌نانه‌ت به‌ خه‌ڵكی زۆر نه‌خوێنده‌واری له‌مان نه‌خوێنده‌وارتر به‌م شیوه‌یه‌ ده‌چێت به‌ڕێوه‌ و زیانمه‌ندی یه‌كه‌میش هه‌ر چینه‌داماوه‌كه‌یه‌ و به‌س.