به درێژای مێژوو پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌یان به یه‌كتر كردووه كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ حه‌وسه‌ڵه‌و تاقه‌تی هه‌بێت به‌س ئه‌وه كۆبكاته‌وه ، گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كتێبه‌كه ده‌چێته گینسه‌وه ، ئه‌و به‌یه‌ك كردنه‌ی پارتی و یه‌كێتی هیچی بۆ خه‌ڵك نه‌هێشتوه‌ته‌وه پێیان بڵێت، به یه‌كتر ده‌ڵێن " خائین ، گه نده‌ڵ ، دز ، پیاوی وڵاتان ، كورد كوژ ، جاسوسی نێو ده‌وڵه‌تی ، خاكفرۆش و خه‌ڵكفرۆش " و هه‌تادوای ، ئه‌مه خۆیان به یه‌كتر ده‌ڵێن و هه‌ر خۆیان به خۆیان بن ، راده‌ستكردنه‌وه‌ی 176 تۆمه‌تباره داعشه‌كان به حكومه‌تی عیراقی په‌رده‌ی له سه‌ر ململانێیه‌كی تازه‌و ناشرینی ئه‌م دوو حزبه هه‌ڵدایه‌وه ، ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانگوت ، زیندانی حزبی هه‌ردوولا هه‌یانه وا ده‌رچوو ، ده‌ركه‌وت حكومه‌ت درۆیه‌كی گه‌وره‌یه ، ده‌ركه‌وت رێكه‌وتنی ستراتیژی كه ئێستا سڕ كراوه ، نه‌یتوانیوه پارتی و یه‌كێتی وا لێبكات رێزی خۆیان و گه‌له‌كه‌یان بگرن .
له راده‌ستكردنی ئه‌و 176 گیراوه‌دا
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه دۆسیه‌یان بۆ نه‌كرابێته‌وه‌و نه‌ناسرابن ئه‌وه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه .
دووه‌م : ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه تێیدا بێت پێشمه‌رگه‌و كوردی شه‌هید كردووه ، راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانه
سێیه‌م : ئه‌گه‌ر ئه‌و 176 كه‌سه بێ‌ئاگاداری حكومه‌ت لای حزب زیندانی بووبن و وه‌ك ده‌ڵێن پارتیش هه‌شت هێنده‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ی به شێوازی تر ئازاد كردبێت بێ رێكه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی ، ئه‌وه پێویسته ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵبماڵن و به دواداچوونی وردی بۆ بكرێت .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی ده‌ڵێن و خۆیشم به ته‌له‌فون له ته‌ك دوو شیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكا قسه‌م كرد :
ئه‌مه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ و بۆ نیاز پاكی نێوان هه‌رێم و عیراق بێت ، هه‌روه‌ها به ئاگاداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و خه‌ڵكانی چاكه خواز بێت ، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بێت كه ئه‌و كه‌سانه بێلێپرسینه‌وه ئازاد بكرێن ، بڕوام وایه ده‌بوو ئه‌م كاره یه‌ك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بكرایه‌و هیچ پێویست ناكات ئه‌و چه‌ته‌و داعشانه لای كورد بله‌وه‌ڕێن .
پارتی و یه‌كێتی به درێژای ماوه‌ی نێوان 2003 تا مانگی 10ی 2017 بۆ یه‌ك سه‌عات له كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه كاریان نه‌كردووه ، به‌رپرسی ئاسایشی پارتی جارێكیان پێی وتم ئه‌مریكیه‌كان پێیان وتون تاكه‌ی نابن به‌یه‌ك ، له‌و ماوانه‌دا سه‌دان بگره هه‌زاران كاری خراپ كراوه ، من بۆ خۆم به‌ڵگه‌م لایه‌و به‌ڵگه‌كانیش مایه‌ی ئازارن ، ئه‌م به‌یه‌كه‌وه كارنه‌كردنه وای كردووه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا زیندان و به‌زم و ره‌زمی تریان هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌زیره‌كه پارتی و جێگره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانن ئێستا، ئه‌وه یه‌ك دوو جاره خۆی ده‌په‌ڕێنێته‌وه له هه‌ندێ كار‌و یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كات به نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت، له‌روداوه‌كه‌ی مسته‌فا سه‌لیمیدا وه‌زاره‌ت ئاسایشی سنوری سلێمانی تۆمه‌تباركرد به راده‌ستكردنی سه‌لیمی ، له‌مه‌شدا به به‌یاننامه‌یه‌ك بێئاگای خۆی له راده‌ستكردنی ئه‌و داعش و تۆمه‌تبارانه راگه‌یاند .
به‌م كاره وه‌زاره‌ت خۆی ده‌خاته‌به‌رده‌م دوو گومان و هه‌ڵوێسته‌وه :
یه‌كه‌م : ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌و وه‌زاره‌تی پارتی و ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی پارتیه .
دووه‌م : ئه‌و وه‌زاره‌ته بێگه‌ڕانه‌وه بۆ جێگری وه‌زیرو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌زگا ته‌ناهیه‌كانی سنوری سلێمانی و بێ راوێژ به‌وان چی بووێت ده‌یكات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانیش بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زیر چیان بووێ ده‌یكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت ده‌كاته ده‌زگایه‌كی كارتۆنی و له‌بری ئه‌و زانیاری و پاراستن و دژه تیرۆری زه‌ردو سه‌وز كاره‌كان ده‌كه‌ن .
من بۆ خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم یه‌ك زیندانی كراوی داعش له سلێمانی و هه‌ولێر و له زیندانه حزبیه‌كانی هه‌ردوو لادا بله‌وه‌ڕێنرێن " له گه‌ڵ دژایه‌تی زۆرم به زیندانی حزبی " ، جگه له‌وانه‌ی كه ده‌ستیان له خوێنی كوردا هه‌بووه كه پێویسته دادگایی بكرێن و خه‌رجی و مه‌سره‌فیشیان حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یكات و وه‌ك ئه‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان بدرێنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانی نێو دوڵه‌تی یان به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن به‌و جۆره‌ی كه یاسا كاری پێده‌كات ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌راو زه‌نای پشت ئه‌م بابه‌ته ئێمه‌ی توشی شۆك نه‌كردو پێویستیش ناكات دوای چه‌له‌حانێ ی دژ‌و بكه‌ره‌كان بكه‌وین ، پارتی و یه‌كێتی فێری ئه‌م به‌زمه بوونه‌و ئه‌مه‌ش بووه به به‌شێك له سپاردنی قه‌یران به قه‌یران و بووه به به‌شێك له سیناریۆی ناشرین دژبه‌یه‌ك ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دوو حزبه به‌یانی ئه‌گه‌ر لایه‌كیان ده‌وڵه‌تیش بۆ كورد دروست بكات لایه‌كه‌ی تر سه‌نگه‌ری لێده‌گرێت ، یه‌كجار نایانه‌وێ به ئاوه‌ز سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی