ته‌واوی تێزه‌كانی پارتی له حوكمڕانیه‌تیدا شكستی هێناوه ،هه‌تا كارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشی سوتاندووه‌و ده‌رفه‌ته‌كانی له‌باربردووه ، موخاته‌به‌ی زمانی لێكتێگه‌یشتن ناكات و ختووكه‌ی شعوری نه‌ته‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات!هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی پارتی له‌گه‌ڵ " یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان " خۆدزینه‌وه‌یه له رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان له‌باره‌ی حكومه‌ت و چاكسازی وسزدانی گه‌نده‌ڵكاران و شه‌فافیه‌ت و ئاشكراكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و لامه‌ركه‌زییه‌ت ، ئێستا نه‌یه‌كێتی و گۆران نه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش به‌م بارودۆخه ڕازی نین و پارتی نایه‌وێت رێكه‌وتنی نێوان خۆی و هێزه‌كانی تر جێبه‌جێ بكات ،
بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سه‌روه‌ختی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م دا چووه پاڵ پارتی و باڵانسی هێزی گۆڕی ،تاوه‌كو پارتی بتوانێت كابینه‌ی نویه‌م به ئاسانی پێكبهێنێت، پارتی دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆران زۆر سه‌خی بوون و به ١٢ كورسیه‌وه پۆستی ٢٤ كورسی پێبه‌خشین ،به‌ڵام ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆیان ڕوونبۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرو وه‌كیل وه‌زیرو به‌ڕیوبه‌ره گشتیه‌كانیان له كارگوزارێكی پارتی زیاتر نییه ،كه‌واته به‌لێنی پارتی هیچ پابه‌ندبونێكی تیا نیه راستان بوێت ڕێگه‌یه‌ك بۆ ته‌وافوق له نێوان پارتی و گۆڕاندا نه‌ماوه‌ته‌وه ،چونكه پارتی بێ گۆران له په‌رله‌مان و له حكومه‌تدا په‌نا بۆ زورینه ده‌بات نه‌ك ته‌وافوق و ڕێكه‌وتنی سیاسی ،ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێكه‌وتنی نێوان گۆران و پارتی ته‌نها بۆ دابه‌شكردنی پۆست و له‌تكردنی كێكی ده‌سه‌ڵات بوبێت،به دیوێكی تریشدا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و گۆران ،په‌یامێك بوو بۆ یه‌كێتی بۆئه‌وه‌ی پارتی به‌یه‌كێتی بڵێت به‌بێ تۆش ده‌توانم حكومه‌ت دروست بكه‌م!
یه‌كێتیی بۆچوونه ناو حكومه‌ت و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو ، جگه له پرسی به‌غداو پرسی دانانی سه‌رۆككۆماری عێراق ، پارتی و یه‌كێتی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی به‌غداو سه‌رۆك كۆماریش به خواستی یه‌كێتی ده‌بێت، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو بگره ۱۸۰ پله پارتی پێچه‌وانه‌ی به‌لێنه‌كانی به‌یه‌كێتی هه‌نگاوی نا، هه‌وڵی پارتی له كه‌ركوك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی حیزبی بوو، نه‌ك چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی متمانه‌و پێكه‌وه ژیان و خزمه‌تكردنی كه‌ركوكییه‌كان، پارتی كه‌ركوكی بۆ كێلگه‌ی نه‌وت و به‌قاچاغبردنی نه‌وت و گازده‌وێت ،نه‌ك سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ،خالێكی تری رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی پرسی دانانی سه‌رۆككۆماری عێراق بوو ، كاتێك یه‌كێتی (د.به‌رهه‌م ساڵح) ی كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پارتی هه‌رزوو دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نه‌شاردوه و بۆدژایه‌تیكردنی (د.به‌رهه‌م ساڵح) یه‌كریزی كورد له به‌غدا تێكده‌شكێنێت و هه‌موو سازشێك بۆ شیعه و سونه‌ی عێراق ده‌كات ،ئێستا ده‌بێ یه‌كێتی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و بۆیان ڕون بووه‌ته‌وه كه پارتی راستگۆ نه‌بووه له به‌لێنه‌كانی و ته‌وافوقی سیاسی تێكشكاندووه .
پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو هیزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گێژ و گێلبكات ، خۆگێلكردن له دۆخی سیاسیی و خراپی بژێوی ژیان پرۆسه‌یه‌كی سامناك و مه‌ترسیداره ،خۆگێلكردن خه‌ریكه ده‌بێته مۆدێلێكی نوێی سیاسه‌تكردن له كوردستان، خۆگێلكردن له گوتار و مژده و به‌ڵێنه‌كان،خۆگێلكردن له گه‌نده‌ڵیی و ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی شكستخواردوی ڕیفراندۆم ،خۆگێلكردن له پڕۆژه‌ی مه‌ترسییداری سوڵتانیزمی پارتی ،خۆگێلكردن له شكاندنی شكۆوهه‌یبه‌تی په‌رله‌مان ، خۆگێلكردن له زمانی ته‌خوین و تۆپخانه‌كانی پارتی ،خۆگێلكردن له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆپیشانده‌ران و گۆرینی كه‌یسی ڕۆژنامه‌نووسان،خۆگێلكردن مانای بونێكی پاسیڤ نییه ،به‌ڵكو ترسنۆكییه و پشتكردنه له خه‌می خه‌ڵك و نائومێدبوونێكی سیاسیی به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
پارتی له مامه‌ڵه‌كردنی سیاسی دا له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌كان هه‌ڵگری شوناسی پارادۆكسه ،هه‌تا پارتیه‌كانی ناو پارتیش له دۆخێكی وه‌هادا شه‌رم له پارتیبونی خۆیان ده‌كه‌ن ،كه ده‌لێم پارتییه‌كان مه‌به‌ستم پارتیبونێكی خودئاگایی و هوشیارییه ،نه‌ك پارتیبوونێكی دەروێشی و كوێرانە! پارتیبونی خودئاگایی و هوشیاریی خزمه‌ت به چاكه‌ی گشتی ده‌كات وحیزبه‌كه‌ی خۆشیان بەلاوە پیرۆز نییە و پارتی بەبێگەرد و بێبەری لە هەڵە و كێماسی نایبینن ، پێیان وانییە پارتی فریشتەیەك بێت و لە ئاسمانەوە دابەزیبێت، به‌و دوعایه‌ی پارتیش ناڵێن ئامین كه هونه‌ره‌كانی یه‌كریزی و كۆده‌نگی و پیكه‌وه ژیان له‌بارده‌بات ! هه‌تا له‌سه‌رهه‌ڵویسته‌كانیشیان پەراوێز بخرێن یان هەڕەشەی نانبڕینیشیان لێ بكرێت! هه‌روه‌ك (هابرماس) بخوازین كه دەڵێ: ”دەكرێ لەگەڵ دەسەڵاتدا و لە دژی دەسەڵات بیر بكەینەوە".
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی