مێژووییەکی ئەمڕۆیانە

25/05/2020

دانا هەلەبجەیی

* خوڵقی شا عەبدول عەزیم
 سەردەمی ناسرەدین شای ئێران بوو، پاشا و دەروار ئەیانوویست کە دیاردەیەکی شارستانییەتی ئەوروپی بگەیەننە قەڵەمڕەوی خۆیان، لە کاتێکدا عوسمانییەکان مەستی عەیش و نۆش بوون.
بەڵیننامەیەیەکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەلژیکی واژوو کرد کە شەمەندەفەریان بۆ بهننە ناو تاران.
یەکەم هێڵی شەمەندەفەرەکەیان لە نێوان تەهران و شا عەبدولعەزیم ( ئیمامزادەیەکی شیعەی دەرەوەی تەهران بوو)، درووستکرد.
بەڵام لە لایەن ئاخوندەکانی(مەلاکان) ئەوکاتە شەپۆلێک لە ناڕەزایی بەرپا بوو کە گوایە؛ ئەمە مەرکەبی شەیتان ( ترۆمبیلی ئەهریمەن) و کەری دەجالە، چونکە وایان بڵاوکردبوویەوە کە پێش هاتنی دەجال، سەرەتا کەرەکەی دەر ئەکەوێت، ئەم قیتارەش کەرەکەی دەجالە!.


سەرئەنجام شەمەندەفەرکەفەکەیان وەرگەڕان و خستیانە ناو چاڵەوە، ئەمە تا پێنچ ساڵ لەم بەردەوبینەیە بەردەوام بوون،،. ئەوەبوو لە کۆتاییدا کەسێک هات و بە کۆمپانیاکەی گووت؛ بڕۆن لەگەڵ ئیمام جومعە (مەلای مزگەوت)-ەکەی ئەو ناوچەیە قسە بکەن،. ئەنجامەکەی بە نێرگەلەیەکی زیویی و پێنجسەد تومەن ڕێکەوتن لەگەڵیدا.
هەینیەکەی پاش ئەوە مەلا بانگەوازی دا و گووتی: ئەی خەڵکینە کێ میمبەری پەیامبەری ئیسلامی درووست کرد؟، بێگومان پیاوێکی کریستییان بوو، اللە خستوویەتی دڵی کافران کە خزمەتمان بکەن و ئەمەش هەروایە خودا ئەمانەی هێناوە  کە خزمەتمان بکەن و زیارەتی نەزرگەی شا عەبدولعەزیم بکەین، کەواتە بەکاری بێنن و زیارەتی خۆتانی پێ بکەن.
ئیتر فارگۆنی یەکەم بۆ مەلاکان تەرخان کرا!. ئەوسا تکتی ئەمسەر و ئەوسەر بە قرانێک بوو، کە خەڵکی تاران ئەچوونە زیارەت ئەبوایە بگەڕانەیەتەوە، چونکە وایان ئەزانی نابێت بمێننەوە،  و ناچار بوون بگەڕێنەوە چونکە تکتەکە هی هەردوو سەر بوو.
ئیتر خەڵکی شا عەبدولعەزیمیش پۆزیان بە سەر خەڵکی تەهراندا ئەبەخشییەوە؛ فەروموون ئیمشەو لامان میوان بن و بمێننەوە، لە کاتێکدا ئەیانزانی کە کەس نامێنێتەوە و ئەگەر بمێننەوە تکتی شەمەندەفەرەکەیان ئەسووتێت.
ئیتر خوڵقی شا عەبدولعەزیم بوو بە پەند لای خەڵکی تاران، کە خوڵقێکی درۆیە، چونکە کەس لایان نامێنێتەوە بۆیە خوڵقی گەرموگووڕ ئەکەن. ئیتر تائێستاش ئەووترێت لە خوڵقی شاعەبدولعەزێم ئەچێت.


* خوڵقی پاوەیی
جارێکیان حەزرەتی مەولەوی ڕێی ئەکەوێتە پاوە، پاش ئەوەی ڕۆژەکە تا ئێوارە لەگەڵ کاسەیەتییەکی ئەوێدا هاوڵەیی ئەکات، سەرئەنجام پێش خواردنی شێو، مەولەوی ئەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە، لە گەڕانەوییدا لە  دوا باغەکانی شاری پاوە،  کابرای پاوەیی پێی ئەڵێت: بۆ ئەڕۆیتەوە خۆ ئێمە کاوڕێکمان بۆ ئامادە کردوویت کە بۆ جەنابتان سەری ببڕین،. ئەویش ئەڵێت؛ لە بەیانییەوە لەگەڵتام بۆ وات نەگووت، کە ئەزانی پاوە بەجێ ئەهێێڵم ئەوسا قسە ئەکەی!.


ئیتر خوڵقی پاوەیی بووە وێردی زمانی هەورامان و شارەوزوور بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی نایەنەوێت میوان بمێنتەوە لایان و خوڵقێکی سارد وسڕ ئەکەن لە میوانان.
هەرچەند تا ئیستاشی لەگەڵدا بێت، من کەسوکارم زۆرە لە پاوە تا ئێستا ئەو خوڵقە ساردەم نەک هەر لێ نەبینوون، بەڵکوو ئەوەندە میوان نەوازن، مرۆڤ نازانێت چۆن عێوەزیان بداتەوە. ئیتر بێ سانسی کوردە کە مەولەوی توشی کابرایەکی چرووک وا بوو کە  پاوەی کردە وێردی زمان و مەلایەکیش لە شاعەبدولعەزیم بە نێرگەلەیەک و پێنجسەد تمەن شەمەندەفەری هێنایە ناوچەکەی!.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی