پارتی شەری مناڵانە بەتەندروستی دەفرۆشێت

02/06/2020

عەبدوڵا گۆران


تەندروستی واتە ژیان، رێزلەمرۆڤ و مرۆڤایەتی، خزمەتکردن لەپێناو بەردەوامی ژیان لەسەر رێرەوی ئاسایی و سروشتی خۆی، دور لەسیاسەت و ململانێ و یەکتر شکاندن و تۆمەت دروستکردن لەپێناو سەرکەوتنی حزبی و کەسی و پۆستی دیاریکراو.

پزیشک ئاکارەکان و سوێندەکەی بۆ خزمەتی نەخۆشە، واتە سەرەتاو کۆتای نەخۆشە نەک پۆست و حزب، پەرستار واتە میهرەبانی، کارگێری نەخۆشخانە واتە کارئاسانی بۆ هاوڵاتی، پرسگەی نەخۆشکانە واتە رێنیشاندەر هاوڵاتی، کۆی توێژەکانی تری ناوەندی تەندروستی واتە خزمەت لەپێناو مرۆڤبوندا.

ئەوانەی باسم کرد لە تەندروستی سلێمانی بەدیم کردوە، بێگومان بێ کەموکورتیش نابن، بەڵام بەداخەوە خەڵکانێک بەئاراستەکراوی هەواڵی ناراست و چەواشەکار بڵاو دەکەنەوە بێ ئاگالەوەی لە ئێستادا تەنها خەمی تەندروستی و بەرێوبەری گشتی تێپەرینی کۆرۆناو خزمەتکردنی زیاتر و تەشەنەنەکردنی ڤایرۆسەکەی.

لەچەند پەیجو ئەکاونتی سێبەرو کەسی کە بنەماکەیان ئاڕاستەکراوی سیاسین کە چاویان بەرایی نادات لە خزمەت و کارە زانستیەکانی تەندروستی سلێمانی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاو دەکەنەوە، کۆمەڵێ بێئاگای تریش دوای قەرەباڵغی کەوتون و بڵڵاویان کردوەتەوە، ئەوجۆرە هەواڵانە ناراست و بێ بنەما سیاسین لەلایەن پارتیەوە ئاراستەدەکرێن، لە ئێستادا (د.سەباح نەسرەدین) لە ئەرکو خزمەتدایە، بەو چەواشەکاریانە ناوەستێک لە خزمەت و ئەرکی ئاکاری و بەرپرسیاری و پزیشکی خۆی.

پارتی ماوەیەکە شەری مناڵانە بە تەندروستی سلێمانی دەفرۆشێت، جارێک کردنی بریارەکان بە مەرکەزی، جارێک وەلانانی سلێمانی، جارێک تورەبون لەسەر لێدوان و بەیانکردنی ڕاستیەکان، کۆتا شەری شەری بێ بنەماو تۆمەت تەنها لە پێناوی وەستانی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەوەی پێی بگەنەوە، بەردەوام بن، تابریارتان لەکەسانی ئەمنیەوە بۆ دێت و بێ تێبینی جێبەجێیان بکەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی