پاش ڕاگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی شه‌ش رۆژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێم له شار‌و شارۆچكه‌كان نیگه‌ران بوون و كه‌وتنه گومان له له تۆماركردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی به‌ناو توشبوی كۆرۆنا ،ئه‌مه‌ش نه‌بوونی متمانه‌یه به حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌بێته هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،سه‌رباری كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كه بیرله ژیان و بژێوی خه‌ڵك ناكاته‌وه‌و له‌ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه‌ی ده‌كات ،خه‌لك ده‌زانێت مه‌رگ گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت ،به‌ڵام نابێت حكومه‌تی هه‌رێمیش ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سیاسی بكات و میشكمان پڕ بكات له ترس و فۆبیای ڤایرۆس ، نابێت مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكه‌ڵ بكرێت به میزاجی شه‌خسی و ململانێ حیزبیه‌كان ،یان ببه‌سترێته‌وه به خۆپیشاندان و به‌هۆیه‌وه ڕێگه نه‌درێت خه‌ڵك موماره‌سه‌ی مافه‌كانی خۆی بۆ داواكردنی مافه ڕه‌واكانی بكات .
دروشمی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو دروشمی بانگه‌شه‌ی (ئابوری سه‌ربه‌خۆ ) بوو ،دروشمێك كه نێچیرڤان بارزانی ئامانجی ئه‌وه‌بوو كه هێزه ئۆپۆزسیۆن و ناڕه‌زاییه‌كان ملكه‌چی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حوكمرانیه‌تی خۆی بكات ،به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته شكستی هێناو هه‌رێمی كوردستانی توشی چه‌ندین قه‌یران كرد ،رزگاربوون له‌م قه‌یرانانه‌و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان كارێكی ئاسان نییه ، ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای تاكه سه‌رچاوه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بونیاد نرابوو ،ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه ،چونكه زانستی ئابوری بۆ بونیادنانی ئابورییه‌كی به‌هێز زیاد له‌سه‌رچاوه‌ی تر‌و پشت به سه‌رچاوه‌ی تری ئابوری ده‌به‌ستێت ،ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆیان داڕشت دوربین نه‌بوون و به‌شێوه‌یه‌كی نازانستی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان داڕشت ،ده‌بوایه له دارشتنی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆدا زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك شان به شانی سه‌رچاوه‌ی وزه بوونی هه‌بێت ،هێرش‌و ڕەخنەكانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆسەر كابینەكانی پێشووی حكومه‌تی هەرێم دانپێدانانی شكستی حوكمرانیه‌تی كابینه‌كانی پێشوو كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بوو .
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆده‌ربازكردن له قه‌یران و شكسته‌كانی ئیستا كه ڕوبه‌روی كابینه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه ،هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و شكسته‌كانی بە شكست و قه‌یرانی كەڵەكەبووی كابینه‌كانی ڕابردووەوە گرێداوە، به‌رده‌وام كۆی كێشەو قەیرانەكان و شكسته‌كانی خۆی و كابینه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی نێچیرڤان بارزانی و تیمەكەی، لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا مەسرور بارزانی بەردەوام ڕەخنە لە كابینەكانی پێشوو دەگرێت و زۆرینه‌ی پڕۆژەو گرێبەسته‌كانی كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ڕاگیراون‌و لیژنەیان لەسەر پێكهێندراوە ، به گوێره‌ی خوێندنه‌وه‌كانی ئێستا مه‌سرور بارزانی و تیمه‌كه‌ی كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی شكستخواردویان پەیڕەو كردووە ،بەتایبەت لە دۆسیەی نەوت‌و ئابوری سەربەخۆ كە نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری بوو و شانازیی پێوە دەكرد.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كه‌موكوڕی و شكستی نێچیرڤان بارزانی و كابینه‌كه‌ی خودی مه‌سرور بارزانیش لە ساڵانی پێشوودا كاتێك ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بووه بەدەر نەبووه له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و شكست لە كەرتی ئەمنییدا ،دیاره ئاسایشی چ كه‌سێك و ئاسایشی چ شتێك دابین كراوه !! ئاسایش و ئارامی ده‌بێت هی هه‌مووان و بۆ هه‌مووان بێت ،به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم نه‌یتوانیووه یه‌ك پلان و یه‌ك سیاسه‌تی ئه‌منی بۆ هه‌رێمی كوردستان داب‌ڕێژێت و رێكی بخات و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان تێكڕای ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداردا به‌دیده‌هێنێت ، مه‌سرور بارزانی ته‌نیا له كابینه‌ی نۆیه‌م دا ڕێگه نه‌دات دزی و ناعه‌داله‌تی و خزم خزمێنه و مه‌حسوبیه‌ت و واسیته و پێشیلكاری یاسایی ڕوو بدات، ئیدی كه‌س زیاتری لێی ناوێت! خه‌ڵك نایه‌وێت مه‌سرور بارزانی وه‌ك (مودیرعامێكی دائیره‌ی ئه‌من) بێت ! له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستی دزه‌كان ببرێت با ڕێگه نه‌دات له‌مه‌ودوا كه‌س دزی بكات ! مه‌سرور ناوێكی عه‌ره‌بییه و مانای ناوه‌كه‌ی واته (دڵخۆش ) ئێستا دوای ده مانگ له حوكمرانیه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م خه‌ڵك به هۆی شكست و قه‌یرانه‌كانه‌وه دڵ خۆش نین!
نه‌بوونی متمانه به حكومه‌ت كاره‌ساتی دروست كردووه ، زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێیان وایه حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان به‌ناوی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئاماره‌كانی توشبوون به‌رز ده‌كاته‌وه ، كابینه‌ی نۆیه‌م نە هەست بەنەهامەتیەکانی خەڵک دەکەن نە ئامادەی چاکسازیەکی ڕاستەقینەن نە دەسەڵاتیش بەجێ دەهێڵن،بێتوانان لە چارەسەری قەیرانەکان و بێباکن لە ئاست خراپبوونی گوزەرانی هاوڵاتیان و گوێگرتن بۆ کێشەکانیان ، كابینه‌ی نۆیه‌م کەمتەرخەم و دور لە خەمی هاونیشتیمانیان لە دۆڵێکدان و هاوڵاتیانیش لە دۆڵێکی تردا ،خه‌ڵك مافی هه‌یه و حكومه‌ت بۆی ده‌سته‌به‌ر ناكات ،ئاخر له دۆخێكی وه‌هادا ناكرێ و حه‌قی گله‌یی و ته‌نانه‌ت تووڕه‌بوونیشی نه‌بێت ! لیره به موتڵه‌قی، هه‌ژاری بۆ هاوڵاتیان كراوه‌ته كه‌لتورو فه‌لسه‌فه‌ی حوكمرانیه‌تی كوردی ،بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ترسێكی زۆریان له ده‌نگی ناڕازی و له خۆپیشاندان هه‌یه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی