بۆ به‌ڕێز/ موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
رێز و سڵاو...
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت، له دۆخێك‌دا ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته ده‌كه‌م په‌تای كۆڕۆنا كۆتایی به گیانی به‌شێك له گه‌لی كورد هێناوه، هه‌روه‌ها برسییه‌تی و پێویستی رۆژانه شكۆ و رێزی شكاندووه.
ئێمه وا نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵه‌مان تێ په‌ڕاند، كه‌چی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌م هه‌ژاری و نه‌داری و سكگوشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجامی وشكه ساڵی و نه‌هاتی دروست نه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر كه‌می سامانه سروشتییه‌كانی له نه‌وت یان غاز، یاخود له كورتهێنانی ئه‌و سامانه نیشتیمانییه‌ی كه خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تییه كوردستان په‌یدانه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و تاقمه دز و چه‌تانه‌ن كه حوكمڕانی كوردستان - سیسته‌می كلیپتۆكراسی – و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كه‌ن، و به ته‌نها ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و داهاته‌كانی داگرتووه و كه‌سانی شایسته‌یان لێ بێ به‌شكردوون.
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت، گومانی تێدانییه ئێوه له خه‌م و كۆژانی بێوه‌ژن و هه‌تیو و كرێكار و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاگادارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه ئه‌و چاوپۆشی كردنه‌یه له‌و هه‌موو سته‌مانه‌ی كه ده‌كرێن، وه‌كو ئه‌وه وایه كه ئێوه ته‌نها به‌رپرسیارییه‌تی نه‌ته‌وه و ناوچه و گه‌لێكی تایبه‌ت و دیاریكراوتان له ئه‌ستۆبێ و په‌یوه‌ندیتان به‌وانی تره‌وه نه‌بێت!
سه‌رۆكی به‌ڕێز، بێگومان ژیانی خه‌ڵك و شكۆ و رێزیان له‌لای خوای گه‌وره و خاوه‌ن ویژدان زیندووه‌كان زۆر پیرۆزتره له بوونی هه‌ندێك به‌ربه‌ستی یاسایی و زۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ده‌سته‌و تاقمێك كه ته‌نها هه‌ڵپه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ری و شكۆی كه‌سی خۆیانن، بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین لێپێچینه‌وه له به‌رپرسیارانی نه‌مان و به تاڵانبردنی ئه‌و هه‌موو پاره زه‌به‌لاحه له داهاته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بكرێت كه هاتۆته ناو هه‌رێمی كوردستان و له‌و پاره‌یه‌ش كه حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات، هه‌روه‌ها داوای ده‌ستێوه‌ردانی خێرا و راسته‌وخۆتان لێ ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌و سیاسه‌تی برسی كردنه‌ی كه ئه‌م تاقمه له كوردستان پیاده‌ی ده‌كه‌ن و پشت ئه‌ستووریشن له‌و بێ ده‌نگیی و خه‌مساردییه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بێ لایه‌نییه نه‌رێنییه‌ی ئێوه واتان لێ ده‌كات كه ئێوه‌ش له داهاتوو به‌شداری ئه‌و تاوانانه بن و پشتگیری سته‌مكاران بن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر هاوكاری و پشتگیری گه‌لی كورد بكه‌ن له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وا مێژووێكی پڕشنگدار له رێز و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان تۆمار ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا، دوای بێ ئومێد بوونی گه‌لی كورد له سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان، چاویان بڕیوه‌ته سه‌ر چاره‌سه‌رێكی خێرا و دادپه‌روه‌رانه كه گونجاو و پڕ به‌پێستی قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساته مرۆییانه بێت كه كورده‌كان له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ریان دێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ندێك پێشنیار پێشكه‌شی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌ڵكو هه‌نگاوێكی خێرای لێوه به‌رهه‌م بێت بۆ پێدانی راسته‌وخۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕالییه‌وه:
1. پابه‌ندكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌به‌ره‌كانی له رووی كارگێڕیی و داراییه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدڕالیی و جێگیركردنی ئه‌مه‌ش له رێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن، به‌مه‌ش قووتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دێته‌ده‌ر له ململانێ سیاسییه‌كان و گه‌نده‌ڵییش بنه‌بڕ ده‌كرێت.
2. ئه‌م پڕۆژه‌یه به قۆناغبه‌ندی (6 – 18) مانگ ده‌خایه‌نێت.
3. كاراكردنی یاسا و ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی فیدڕالیی ژماره (4) بۆ ساڵی 2009 لقی هه‌رێمی كوردستان بۆ وردبینی كردنی دۆسییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه له (بندیواره‌كان).
4. گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته شارستانی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌رێم بۆ میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی فیدڕالیی به قۆناغبه‌ندی.
5. بڕینی ته‌مویلی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گواستراوه له هه‌رێم بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی فیدڕالیی له بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
6. كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی حكومه‌تی فیدڕالیی له هه‌رێم بۆ ئاسانكاری پڕۆسه‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پێزانینمان.....
پرۆفسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ره‌عد ره‌فعه‌ت موحه‌ممه‌د
مامۆستا له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر
26/6/2020
تێبینی// ئه‌م نامه‌یه رۆژی 26/6/2020 ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی