لەدوای چەند مانگ لە پێکهێنانی کابینەی نوێ ی حکومەت ، بەهۆی دۆخی خراپی سیاسی و دارایی وەک دەرچەیەک بۆ دەربازبون لەو دۆخەی ئێستا ، باس لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت، کە بێگومان ئەم هەنگاوە ڕێکاری یاسایی تایبەت بەخۆی هەیە و لێرەدا هەوڵدەدەین بیخەینە ڕوو:
یەکەم: یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٥) لە مادەی (١٠) بڕگەی (٢) دەڵێت لە حالەتێکدا کە پەرلەمان وادەی یاسایی بەسەرچو یان هەڵوەشایەوە ، دەبێت لەماوەی (١٥) ڕۆژ فرمانی هەڵبژاردن دەربکات.
وە لە بڕگەی (٤) هەمان مادە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو حاڵەتانە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە:
١-ئەگەر زیاتر لەنیوەی ئەندامانی پەرلەمان دەستیان لەکار کێشایەوە
٢- (٤٥) ڕۆژ لەدوای هەڵبژاردن پەرلەمان کۆنەبویەوە .
٣- ئەگەر سیستەمی هەڵبژاردن گۆڕاو خولی پەرلەمان کەمتر لە .(٦) مانگی مابوو.
دووەم: یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢
مادەی(١٤) لەکاتی تەواوبونی وادەی پەرلەمان یان هەڵوەشاندنەوەی، وادەی هەڵبژاردنێکی نوێ دیاریدەکرێت .
سێیەم:یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣) ساڵی ١٩٩٢
مادەی (١١) دەڵێت لە حاڵەتی لەکارخستنی سەرۆکی حکومەت وە یان دەست لەکارکێشانەوەی یان دەست لەکارکێشانەوەی نیوەی وەزیرەکان حکومەت بە دەست لەکارکێشاوە دادەنرێت ، بەڵام وەزیرەکان تا پێکهێنانی کابینەی نوێ لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی