شەرە قسەی ناو میدیا نامانگەێنێت بەھیچ

29/06/2020

بلێسە جەبار فەرمان

بە دروست کردنی بابەتی جەدەل لەسەر قەوارەی ھەرێم و دژە ھەرێم خەڵک جەواشە مەکەن.
ھەرێمی کوردستان دەستوریە و بە کەس ھەڵناوەشێتەوە.
ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان گۆرینی دەستور و ڕاپرسی گەرەکە، کە لەم ھەلومەرجەی عیراق پێیدا تێدەپەرێت سەختە و بگرە محاڵە.

ە لیدوانی سەیرو سەمەرە لەسەر موچەو گواستنەوەی موچە بۆسەر بغداد خەڵکی مەخەڵەتێنن. ھەموو کەسێکی ئیداری ئەزانێت کە ئەمە مەسەلەیەکی ئیداری و میلاکاتە و ھەر فەرمانبەرێک سەر بە وەزارەتێکە و میلاکی ھەیە لەسەر وەزارەتەکەتی، بۆ گواستنەوەی موچە دەبێت میلاک بگوێزریتەوە.


واتا دەبێت میلاکی تاک بە تاکی فەرمانبەرانی ھەرێم بگوێزرینەوە بۆ سەر وەزارەتەکانی مەرکەز. ئەمەش بێجگە لەوەی گۆرینی بەرێوەبەرایەتیەکان دەگەێنیت و بێ نان کردنی ئەو ھەموو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکاندا کاردەکەن، ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمیش ئەگەێنێت کە وەکو ئاماژەم پێدا ھەرێم دەستوریە و بێ گۆرینی دەستوری عیراق و ڕاپرسی ئەمە ناکرێت.
تکایە ھاوڵاتێان بەم لێدوانانە کە ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ئیداری نیە سەرقاڵ مەکەن.
یەکتری بە دژی یاسای چاکسازی تەخوین مەکەن
چاکسازی بە برینی نانی چەند کەسێک ناکرێت کە خێزان و مناڵیان ھەیە، چاکسازی بە شەفافیەتی داھات و گەرانەوەی داھات بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەکرێت.
وەرن ھەموو لایەنەکانی ھەرێم پێکەوە
بێ یەکتری تەخوین کردن بە نانشتیمانی
بێ وەڵام و وەڵامدانەوەی یەکتری
بێ تۆمەت بەخشینەوە بەیەکتری
بێ لێدوان و نوسینی نامەنطقی
بێین و بە دوای چارەسەردا بگەرێین
با بێین و خەونی دوژمنەکانمان بە پەرتەوازەیی کورد لە گۆڕ بنێین.
با بێین و چارەسەری ریشەیی بدۆزینەوە
ھیچ سەخت نیە
ھەزار میل بە یەک ھەنگاو دەست پێدەکات
با دەست پێبکەین
ھەموو پێکەوە......

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی