گەندەڵی.. بابەتێك گەورەتر لە فەتوا

30/06/2020

عومەر عەلی محەمەد

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، لە فەتوایەكدا موچەخۆری بن دیوار و ەرگرتنی دوو موچەو و ئەوانەی كە بە نایاسایی خانەنشین كراون بە حەرام لەقەڵەم دەدات.

لەسەر ئەم فەتوایە ئەنجومەنی باڵا ڕوبەروِی گەلیًَك ڕەخنەبوونەوە , لە ڕاستیدا بەم كارەیان ڕۆڵی زانایانیان نادیدە گرتوو بەپرسیاریەتی ئاینیان كردە ڕۆڵێكی پەراوێزی و لەم دۆخەی ئێستاشدا فەتواكە خزمەتێك بوو بەو چاكسازیەی كە ئێستا حكومەت دەیەوێت جێبەجێی بكات, لە فەتواكەدا باس لە سەرچاوەی سەرەكی گەندەڵی نەكراوە كەلە ئێستادا حكومەت و پارتە حكومڕانەكان ڕابەڕایەتی دەكەن, كە ئەمەش دەبوایە بابەتی سەرەكی فەتواكە بوایە و ڕاستە و خۆ دژایەتی ئەو سیستەمەیان بكردایە كەبەرپرسە لە گەندەڵی، چونكە ئەگەر سەرنج لە قورئانیش بدەین خوای گەورە ڕاستەخۆ ڕو دەكاتە سەركردەكانی ستەمكاری و گەندەڵی و پێیان دەفەرموێت إن الله لا یصلح عمل المفسدین)

(هەروەها لە چیرۆكی موسا و فیرعەونیشدا خوای گەورە ڕاستەخۆ ڕوبوڕی فیرعەن دەبێتەوە.

لە ڕاستیدا پرسی گەندەڵی و هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنی ،بە بنیات نانی سیستمێكی سیاسی و دیموكرات و كراوە و داد پەروەر دەبێت، كە ئەمەش بابەتی فەتوا نییە, بەڵكو پرسێكی سیاسی گشتییە و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت هەموو پارتە سیاسیەكان و جەماوەر و كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیای ئازاد بەهەموو بیرو ڕا جیاوازیەكانیەوە بەشداری تێدا بكەن و مامۆستایانی ئاینیش لەو بوارەدادەبێت  ڕۆڵی خۆیان هەڵبسن.

بە پێی ئەم فەتوایە مامۆستایانی ئاینی وەك گروپێكی چاودێر و بێ لایەن سەیری نەهامەتی گەلەكەیان دەكەن و فەتواكەش هاوشێوەی بەیان نامەیەكە كەهەر لایەنێكی تر دەری دەكات بۆ ناڕازی بوون بۆ ئەو دۆخەی كەلە ئارادایە، كە ئەمەش پێچەوانی هەڵوێستی پێغەمبەران و پپەیامەكانیان بووە. چەنكە ئەوان ڕاستەوخۆ ڕابەڕایەتی گەلەكانیان كردووە و لەبەرەی پێشەوەی خەڵكدا بوون دژ بە ستەم كاری و گەندەڵی و ئامانجی گەورەشیان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری بووە ( لقد أرسلنا رسلنا بالبينات وأنزلنا معهم الكتاب والميزان ليقوم الناس بالقسط) 

لە كاتێكدا كە گەلی كوردستان بە هەموو چین و توێژ و بیر و ڕا جیاوازیەكانیەوە كەوتونە ژێر هەژموونی گوندەڵی و ژیانێكی ناهەموار بەسەر دەبەن، دەبوایە مامۆستایانی ئاینی وەك كەسانی خاوەن پەیام و شوێن كەوتەی پێغەمبەران لەبەرەی پێشەوەی چاكسازان بونایە دژ بە گەندەڵی, جا ئەو گەندەڵ كارانە لە هەر پارت و ئاین و هەر گروپێكدا بن.
 
دەبوایە مامۆستایانی ئاینی نمونەی پاكی و چاكی و ڕاستگۆیی بوونایە و سەرەتا ئەم هەوڵەیان لە خۆیانەوە دەست پێ بكردایە كە پشتیوانیان نەكردایە لە گروپێكی حكومڕانی گەندەڵ ئەگەر سەر بەهەر 

پارتێك بوونایە چەنكە خوای گەورە دەفەرموێت :
ؤلَا تركنوا إِلَي الذين ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النار

چونكە لە ناو مامۆستایانی ئاینیشدا بەشێكی زۆریان دەبینین كە پشتیوانی لە پارتە حكومڕانە گەندەڵەكان دەكەن و ئامادە نین تەنها بە وتەیەكیش بەرە و ڕوویان بوەستنەوە و داوای چاك سازیان لێ بكەن و دژ بە گەندەڵیەكانیان بوەستنەوە, بەم كارەشیان شەرعیەتیان بە گەندەڵی داوە و خۆشیان زۆر بە كەسێكی لاواز نیشان دەدەن لە بەرامبەریاندا.

ئەركی سەرەكی مامۆستایانی ئاینی لە ئێستادا دەبوو داوا لە پارتە سیاسیەكان و جەماوەر و رَێكخراوەكانی كۆمەڵی كەدەنی بكەن كە ڕیزەكانیان ڕێك بخەن بۆ بەرە و ڕووبونەوەی گەندەڵ كاران, چونكە وەك خوای گەورە دەفەرموێت ( ؤالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَا‌وُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ ؤفَسَادٌ كَبِيرٌ

گەندەڵكاران هەموویان لەبەرەیەكدان و یەك ئامانجیان هەیە كە دژایەتی چاكسازان و سەپاندنی هەژموونی خۆیانە بەسەر گەلدا, بۆ ئەم مەبەستەش دەبوایە مامۆستایانی ئاینی خاوەن پلانێكی یەكگرتوو بونایە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی و كۆتایی هێنان بەو سیستمە سیاسیە گەندەڵەی كە ئێستا لە كوردستاندا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە, چونكە خوای گەرە دەفەرموێـت (ؤلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَي الْخَيْرِ ؤيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ؤيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ۚ ؤأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ  

ئەو گروپەش كەلە ئایەتەكەدا باس كراوە دەبێت كەسانی زانا و تێگەیشتوو و ئەكادیمی بن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی گەل بكەن و نەهێڵن گەندەڵ كاران باڵی ڕەشی خۆیان بەسەر كۆمەڵگەدا واڵا بكەن, لەم فەتوایەی ئەنجومەنی باڵادا بەهیچ شێوەیەك باس لە بكەرە باڵاكانی گەندەڵی نەكراوە ، كە هۆكاری سەرەكی گەندەڵین و ڕۆژانە و مانگانە سەدان میلیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەكان و داهاتی ناوخۆ و بەفیڕۆ دەدەن و لە ڕێگەی بەرپرس و كۆمپانیا حیزبیەكانەوە  دەستی بەسەردا دەگیرێت, بەڵام بە هیچ جۆرێك باس لەمانە ناكات و تەنها فەتواكەی ڕوو دەكاتە ئەو هاوڵاتیانەی كە ئەوانیش قوربانی ئەو سیستمە گەندەڵەن كەلە ئارادایە، چونكە لە سیستمێكی دیموكرات و حكوموتێكی چاكدا هەرگیز دیاردەیەكی واد روست نابێت و گەندەڵكارانیش لەهەر پۆست و پلەیەكدا بن ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە و سزای خۆیان وەردەگرن.

عومەر عەلی محەمەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی