ده‌گێڕنه‌وه پیاوێك ده‌چێته لای مه‌لا نه‌سره‌دین كه به‌مه‌لای مه‌شهور
ناوی ده‌ركردوه و ده‌ڵێ :
مامۆستا مانگاكه‌ی جه‌نابت له‌و شاخه قۆچێكی داوه له مانگاكه‌ی من و هه‌ڵیداوه‌ته خوارێ له شاخه‌كه ومردوه ، تكایه بۆم سه یركه بزانه شه‌رع له‌وباره‌وه ده‌فه‌رموێ چی و ده‌بێ چۆن و كێ قه‌ره‌بووم بكاته‌وه كه من له‌ماڵی دنیا ئه‌و تاقه مانگایه‌م هه‌بووه و ئه‌ویشم له‌ده‌ستداوه ؟
جا كاكی خۆم ئه‌وه شه‌رع ومه‌رعیبۆچیه مانگای من قۆچی له‌مانگای تۆ دابێ له‌و شاخه و كوشتبێتی نه تاوانی منه ونه تاونی تۆ، شه‌رع قسه‌یه‌كی نیه له‌وباره‌وه جگه له‌وه‌ی دوعات بۆ بكه‌م خوا پاداشتت بداته‌وه.
- مامۆستا گیان تكایه لێم مه‌گره
له‌ڕاستیدا كاره‌كه پێچه‌وانه‌یه مانگاكه‌ی من ئه‌وه‌ی تۆی خستۆته خواره‌وه و
كوشتویه‌تی .
چی چی چی .. ئاده‌ی ئه‌و ئیبن وحه‌جه‌ره‌م بۆ بێنن ئا‌خۆ له‌و باره‌وه شه‌رع ده‌فه‌رموێ چی !!
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كوردستان، كه حزبه قه‌ومیه‌كان قۆرخیان كردوه‌و كۆمه‌ڵێك
سێكته‌ریان به‌ده‌وریدا هه‌ڵچنیوه ، هه‌ر له په‌رله‌مان وداواكاری گشتیه‌وه
بیگره تا ده‌گاته پله‌كانی خوارتر، به‌مه‌به‌ستی پایه‌داربوون و شه‌رعیه‌تدان به‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به بڕیاره‌كانی، لیژنه‌ی باڵای فه‌تواش یه‌كێكه له‌و سێكته‌رانه
كه ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر، ده‌زگایه‌كه له‌خزمه‌ت پاكانه‌و
پشتگیری سیاسه‌ته‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا له‌وانی تر جیا ده‌كاته‌وه
فریواندن وخۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه و یاریكردنه به كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌رده‌ستیان
كه ناوی" شه‌رعه " و هه‌ڵقوڵاوی ڕێڕه‌وێكی ئایینی دیاریكراوه كه به‌شێكی
به‌رچاو له خه‌ڵك په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئیتر چه‌نده ئه‌م خه‌ڵكه له‌و ڕێبازه گه‌یشتون
یان نا ، ئه‌وه باسێكی كه‌یه‌و مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه نیه .
به‌گوێره‌ی هه‌مان لۆژیكی مه‌لا نه‌سره‌دین، لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌كوردستان
كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دا و هه‌رچی زه‌ره‌ری هه‌بێ بۆ " په‌زه‌كان " ، مه‌به‌ست
ده‌سه‌ڵاته ،لای ئه‌وان " حه‌رامه " وبڤه‌یه و به‌قازانجیشیان بێ "
حه‌ڵاڵه " وه‌ك گه‌زۆ ومازوو ده‌خورێ ، دیاره نابێ ئه‌وه‌شمان بیر‌چێ كه
نانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له‌م بێنه و به‌رده و سات و سه‌ودایه دایه .
دوا فه‌توای ئه‌م لیژنه‌یه كه به‌بیانوی ڕێگای ڕاست پیشاندان و دوورخستنه‌وه‌ی
خه‌ڵك له خواردنی "ماڵی حه‌رام" ، وه‌ك خۆیان بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن ،
له‌م ماوه‌ی دواییدا فه‌توایه‌كی داوه كه گوایه بندیوار ودوو موچه‌یی حه‌رامه،
واتا ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ناو ئه‌م جوغزه‌وه مانای وایه ده‌كه‌وێته به‌ر" غه‌زه‌بی
خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا " چونكه پاره‌ی حه‌رامی خواردوه !
با وازله‌وه باسه بێنین كه بندیوار ودوو موچه‌یی به‌رهه‌می كام بار ودۆخ
وئاكامی كام سیاسه‌ته‌ن و ئه‌وان به‌شێكی كه‌من له‌و گه‌نده‌ڵیه زۆره‌ی ڕۆژانه
به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها واز له‌وه‌ش بێنین كه بۆچی چه‌ند ساڵه
ئه‌م لیژنه‌ی فه‌توایه له ئاقار ئه‌م
دیارده‌یه‌دا قڕوقپ و بێده‌نگه وتازه له"خه‌وی غه‌فڵه‌ت" خه‌به‌ری
بۆته‌وه و ئه‌م حه‌رام خۆریه‌ی به‌رچاوكه‌وتوه !
ئه‌گه‌ر " حه‌رامه‌كانی" لیژنه‌ی فه‌توا دوو موچه‌یی و بندیواره
، ئه‌ی ده‌كرێ پێمان بڵێن "حه‌ڵاڵه‌كانیان " كامانه‌ن !؟
ده‌كرێ ئه‌م لیژنه‌ی فه‌توایه بۆ ئێمه‌ی ڕۆن كاته‌و ئا‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ندێك دیارده‌دا بۆ چاویان نوقاندوه‌و زمانیان لاڵه و له به‌رامبه‌ر هه‌ندێكیانیش زمانیان ئه‌وه‌نده تیژه ملی
گا ده‌په‌ڕێنێ !؟ مه‌گه‌ر نایبینن چۆن سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌تاڵنده‌برێ،
نازانن كه داهاتی مانگانه‌ی ته‌نیا یه‌ك خاڵی گومرگ، به‌تایبه‌ت له‌ده‌روازه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، به‌ئه‌ندازه‌ی موچه‌ی ساڵانێكی ئه‌وبندیوارانه ودوو مووچه‌یانه‌یه
كه دروستكراوی ده‌ستی خۆیانن ، مه‌گه‌ر ئه‌م دزی وتاڵان وبڕۆیه، ئه‌و پاره هه‌ڵوشینه،
ئه‌و كرێكار وزوحمه‌تكێشانه‌ی به‌زۆر برسیكراون ونانی سه‌ر سفره‌ی ماڵه‌كانیشیان
پێڕه‌وا نابینن، دیمه‌نی ئه‌و منداڵه عه‌لاگه فرۆشانه، ئه‌وپیره‌پیاوانه‌ی بۆ
نانێك هاتونه‌ته سه‌رجاده، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ر جاره به‌بیانویه‌ك موچه‌كانیان
ده‌بڕن و ئه‌گه‌ر ده‌میش بكه‌نه‌وه وه‌به‌ر شه‌ق ده‌درێن، ئه‌و گه‌نجه بێكارانه‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر جاده‌كان
له‌بێكاریدا په‌نا بۆ زۆر كاری نه‌خوازراو ده‌به‌ن، ، ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه له‌ژێر
سایه‌ی هه‌ر ئه‌و " شه‌رعه " ی ئه‌واندا به‌بیانوی " شه‌ره‌فپارێزی
" ڕه‌شه‌كوژ وسپیكوژ ده‌كرێن ، ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌سه‌ر وتارێك تیرۆر
ده‌كرێن و هه‌زاران دیمه‌نی تر، ئه‌وانه‌ی
سه‌د مووچه وهه‌زار مووچه وه‌رده‌گرن كامانه‌ن ...؟ ئه‌مانه هه‌موویان به ته‌رازوی
لیژنه‌ی فه‌توا " حه‌ڵاڵن " چونكه ده‌سه‌ڵات ده‌یانكا و به‌رهه‌می
سیاسه‌تی ئه‌وانه . ئه‌مه نه‌ك له‌نگی ئه‌م ته‌رازوه نیشانده‌دا، به‌ڵكو
ئاشكرای ده‌كا كه ته‌رازوه‌كه خۆی یه‌كتایه!! به‌ڵام لۆمه ناكرێن چونكه ئه‌و
" شه‌رعه " ی ئه‌وان ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن كارێكی به‌سه‌ر ئه‌م بێمافی وئازاره‌وه
نیه و بگره ڕێگاشی بۆ خۆشده‌كا . ئه‌گه‌ر بندیوار هه‌بێ له‌م ووڵاته ئه‌وا له
ڕیزی پێشه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌ی
فه‌توایه‌ن ، نه ئیش ونه‌كار ته‌نیا دانراون بۆ فه‌توا دان دژی خه‌ڵك و له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵات !
له ڕاستیدا ده‌بووئه‌م لیژنه‌ی فه‌توایه به‌ده‌ركردنی فه‌تواكه‌ی چه‌ند
مانگ له‌مه‌و پێشیان له‌مه‌ڕ كۆرۆنا، كاتێك بانگه‌وازی خه‌ڵكیان كرد بۆ چونه
مزگه‌وت وفه‌توایاندا كه هه‌رچی له‌و ڕێگایه‌دا، واته چونه مزگه‌وت، به‌كۆرۆنا
بمرێ "شه‌هیده "، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد فه‌تواكه‌یان وه‌ك بڵقی سه‌رئاو
به‌هه‌وادا چوو، هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه ئه‌وان ته‌پڵی بۆ لێده‌ده‌ن ئه‌م فه‌توایه‌ی
پێ قووتدانه‌وه و ماهیه‌تی ئه‌وانی ده‌رخست كه جگه له گوێله‌مست هیچی تر نین،
به‌ڵام به‌لای ئه‌وانه‌وه وه‌ك به‌رد له‌به‌رد نه‌ترازابێ وابوو بۆیه دووباره
ده‌رگای فه‌توایان خسته‌وه سه‌ر پشت وئه‌م " شه‌كره‌یان شكاند "!
ده‌بوو دوای ئه‌م فه‌توای كۆرۆنایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه
ده‌ربه‌ستی كه‌سایه‌تی خۆیان بونایه ، وازیان له‌م پیشه‌یه‌وله‌م فه‌تواو فه‌تواكاریه
هێنابا و وبه‌دوای كارێكدا گه‌ڕابان كه ژیانی خۆیان وماڵ ومنداڵیان دابین بكا و
نانی " حه‌ڵاڵی " به‌دواوه بێ .
كارنامه‌ی لیژنه‌ی فه‌توا له ماوه‌ی 29 ساڵ حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی
ناسیونالستی كورد ، كارنامه‌یه‌كی " ڕه‌شه " ئه‌وان وخه‌تیبی به‌شێك له
مزگه‌وته‌كان به‌به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه و فه‌توای ته‌مبێ كردن وكوشتنیان بۆ هه‌ڵسوڕاوانی
چه‌پ وكۆمۆنیست ، بۆ چالاكوانان له‌مه‌یدانی به‌رگری له مافه‌كانی ژنان و بۆ خه‌ڵكی
ئازیدیخواز ده‌ركردوه و به‌به‌رچاوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شێك له‌و تاوانانه
جێبه‌جێكراون. تیرۆری هه‌ردووك هاوڕێی كۆمۆنیست ( شاپور عه‌بدولقادر وقابیل عادل )
له ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر رۆژی 18 / 4 / 1988 نمونه‌یه‌كی دیاری ئه‌م جۆره
تاوانانه‌ن كه به‌رهه‌می فه‌توای ئه‌م مه‌لایانه بووه.
به‌درێژایی مێژووی به‌شه‌ریه‌ت ، ئایین ، به‌هه‌موو رێبازه‌كانیه‌وه ، دارده‌ستی
زاڵمان بووه ، له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا كه‌نیسه له ئه‌وروپا نه‌ك ته‌نیا
پشتیوانی له چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌كان كردوه له لایه‌ن فیئوداڵه‌كانه‌وه، به‌ڵكو
یه‌كێك بووه له‌دامه‌زراوه‌كانی سیستمی فیئوداڵی و پیاوانی ئایینی شه‌ریك وبرابه‌شی
فیئوداڵه‌كان بوون . سه‌ره‌تا به سیاسه‌تی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك ده‌ست پێده‌كه‌ن تا ئه‌و
كاته‌ی بۆیان چوبێته سه‌ر، وئه‌گه‌ر نا، ئایین ، له ڕێگای پیاوانی ئاینیه‌وه،
ده‌بێته كوته‌كی ده‌ستیان بۆ سه‌ركوت و داپڵۆسین، له‌هه‌مانكاتیشدا دوا سه‌نگه‌ریان
ده‌بێ بۆ خۆحه‌شاردان وخۆپاراستن له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و ڕق و توڕه‌یی خه‌ڵكدا
، نمونه‌ی ئه‌م جۆره كرده‌وانه له مێژوودا كه‌م نین ، له‌وانه ، ده‌ورو نه‌خشی
ئه‌و پیاوه ئایینیانه‌ی له پاكتاوكردنی ئه‌رمه‌نیه‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی
عوسمانی له‌ساڵی 1915 بینیان ، په‌نا
بردنی هیتله‌ر بۆئاین له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا كاتێك له‌ناو ئاپورایه‌ك له‌هه‌وادارانیدا
ئینجیلی گرت به‌ده‌سته‌وه ووتی : له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌وكاره‌مان لێ پیروزكا
وبه‌هێزمان كا بۆ ئه‌نجامدانی ! وسه‌دامیش
له‌دوا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا كاتێك "الحملة الإيمانية " ی ڕاگه‌یاند وسه‌ری هه‌زاران ژنی
بێتاوانی به‌سه‌رده‌رگای ماڵه‌كانیانه‌وه هه‌ڵواسی و له‌به‌ركردنی قورئانی كرده
مه‌رج بۆ ئازادكردنی زیندانیه‌كانی، نوێترینیشیان دوناڵد ترامپ كاتێك به‌به‌ر
چاوی كامێرای ڕاگه‌یاندكاران ئینجیلی گرته‌ده‌ست وپه‌یمانی دا دژی دوژمنانی خوا
بجه‌نگێ.
جا كاكی خۆم ئه‌وه شه‌رع ومه‌رعیبۆچیه مانگای من قۆچی له‌مانگای تۆ دابێ له‌و شاخه و كوشتبێتی نه تاوانی منه ونه تاونی تۆ، شه‌رع قسه‌یه‌كی نیه له‌وباره‌وه جگه له‌وه‌ی دوعات بۆ بكه‌م خوا پاداشتت بداته‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی