ساڵی 1991 دوای ئەوەی
ئەمریكا سەركردایەتی هاوپەیمانیەتێكی نێودەوڵەتی كرد بۆ دەركردنی سەدام حوسێن لە كوێت،
كورد لە باكوری عێراقی دەستكرد، راپەڕی و نیشتمانەكەی ئازاد كرد, بەڵام هەرزوو صەدام
پەلاماری كوردیداو كۆڕەوی ملیۆنی دروست بوو, ئەمەش جیهانی هەژاند، ئەمریكاو ئەوروپیەكان
ناوچەی دژە فڕینیان دروست كرد بە هێڵی 36 ناسرا, حوكمڕانی كوردی لەدایك بوو. ئەم دۆخە
پەیوەندیەكی زۆر تازەی نێوان كوردو ئەمریكای لێكەوتەوەو كوردو ئەمریكا بوونە هاوبەش،
ئەمەش دەوڵەتەكانی توركیاو ئێران و سوریاو عێراقی هاركردو خەوی لە چاو زڕاندن، بەڕاستی
باش دركیان بەم هاوبەشیەی كوردو ئەمریكا دەكردو دەیانزانی چ وەرچەرخانێكی گرنگە. هەر
بۆیە دەزگا هەواڵگریەكانیان بەردەوام لە هەوڵی تێكدانی پەیوەندی كوردو ئەمریكاو ئەوروپیەكانن.
بەڵام ساڵی 2003 ئەم هاوبەشیەی كوردو ئەمریكا لە روخانی صەدام حوسێن و ئازادكردنی عێڕاق
گەیشتە هاوپەیمانی و پەیوەندییەكە زۆر پتەو بوو, ئەمەش جارێكی تر وروژاندنێكی زۆر گەورەی
لای ئەم دەوڵەتانە لێكەوتەوەو هەرچی لە دەستیان هات بۆ دژایەتی كوردو ئەمریكا كردیان.
دواتر لە ساڵی
2014 پەیدابونی داعش و شەڕی تیرۆر, پەیوەندی ئەمریكاو كورد گەیشتە لوتكەو فراوان بوو.
وای لێهات شەڕڤان و گەریلاو پێشمەرگە لەگەڵ مارێنزی ئەمریكی لە یەك سەنگەربوون. ئەمەش
زۆر بەقوڵی ئەم دەوڵەتە داگیركەرانەی هەژاند، دەیانجار سەرۆك كۆمارو وەزیری دەرەوەو
بەرگری توركیا بە ئاشكرا دەیانگوت: ئەمریكا لەنێوان ئێمەو كوردانی سوریا دەبێت یەكێك
هەڵبژێرێت.
بڕۆن سەیری لێدوانەكانیان
بكەن بە ئاشكرا دەڵێن نابێت ئەمریكاو كورد پەیوەندیان هەبێت، دەیان لێدوان و هەوڵیان
هەیە لەم بارەیەوە. تەنانەت لە دەوری یەكەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاتێك دۆناڵد تڕەمپ
گوتی لەسوریا دەكشێینەوە, وەزیری بەرگری توركیا گوتی: كوردەكان بە چەكەكانیانەوە لەناو
سەنگەرەكانیان دەنێژین. كاتی خۆی ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری توركیا هەرای زۆری نایەوە.
توركیا بەئاشكرا
لە كۆنگری رۆژنامەوانی دەیانگوت: ئەوەی كورد بۆ ئەمریكای دەكات ئێمە ئامادەین سەد ئەوەندە
بۆ ئەمریكا بكەین بەس واز لە پشتیوانی كوردەكان بێنێت.
دۆخەكە بەمجۆرە بەردەوام بوو, هەتا ئەو رۆژەی تۆم باراك بە
رەچەڵەك عەرەب بووە باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا، دواتر لەسەر پێشنیاری لۆبی توركی و
هەواڵگری توركی بووە نوێنەری ئیدارەی كۆشكی سپی بۆ كاروباری سوریا. بەمجۆرە توركەكان
و سوریەكان تۆم باراكیان هاك كرد, ئەوەی پڕۆگرامی خۆیان بوو لەسەر هاردی مێشكیان سەیف
كرد. هەرچی مەبەستیان بوو دژی كوردو كیانی رۆژئاواو باشوری كوردستان پێیان ئەنجام دا.
توركیا زۆر لەوە زیاتری دەستكەوت كە خەونی پێوە دەبینی. تۆم باراك ئێستا هاك كراوە،
بوكەڵەی دەستی هاكان فیدان و ئەردۆغان و میتی توركیایە. ئەم دۆخە وایكرد ئێران و عێراق
بە ئاشكرا باس لەوە دەكەن كورد پێویستە بیر لەوە بكاتەوە سەنگەری بگۆڕێت و بێتە بەرەی
ئێران, چونكە ئەمریكا فرۆشتنی. عەلی لاریجانی و سەركردە ئێرانیەكان بە ئاشكرا باسی
ئەوەیان كرد. ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوام باس لەوە دەكەن پشت بە ئەمریكا نەبەستن
ئەوەتا چۆن لە سوریا ئێوەی فرۆشت. بەڵێ قسەكەیان راستە. بەلام بۆ كورد چارەسەر گۆڕینی
پەیوەندیەكەو سەنگەرەكە نیەو ئەوە چارەسەر نیە، چونكە توركیاو ئێران و سوریاو عێراق
بۆ كورد دەوڵەتی داگیركەرن و هیچ كات بەڵێنەكانیان لەگەڵ كورد جێبەجێ نەكردوە. بۆچونی
من وایە دوای هاك كردنی تۆم باراك لە ئاستی ئەمریكاو ئەوروپاو ناوەندە نێودەوڵەتیەكان
دۆخی كورد باش نیەو كورد لەبەردەم مەترسیە. بۆیە گرنگە كورد لەوە زیاتر خەم سارد نەبێت،
دوای نەمانی شەڕی ئێران چ بە روخانی كۆماری ئیسلامی ئێران یان مانەوەی رژێمەكە قسەكەی
منتان بۆ دەردەكەوێت، بۆیە تكایە دۆخی كورد لەناو هاوكێشەی ئەمریكی و نێودەوڵەتی پاشەكشەی
كوشندەی كردوەو ئەم تیمەی لێرە كار بۆ ئەمریكاو ئەوروپاو زلهێزەكان دەكات لەلایەن دەزگا
هەواڵگریەكانی دەوڵەتانی ناوچەكە هاك كراون, دەبێت هەڵمەتێكی وردی دبلۆماسی سەركەوتوو
ئەنجام بدرێت، هەم شكستەكان و هەڵەكانی رابردوو قەرەبوو بكرێتەوە, هەم گۆڕانكاری لە
ستاف و نوێنەرو باڵیۆزەكانی ئەمریكاو ئەوروپیەكان بكرێت لەم ناوچەیە. دەبێت كورد دۆسیەیەكی
تازەی گرنگ و وردو تۆكمە لەنوێوە ئامادە بكات بۆ داڕشتنەوەی بەرژەوەندیەكانی و مەترسیەكان
و دەرفەتەكان و پەیوەندیەكانی, يهكهم رێكخستنهوهش لهناوهوه دهست پێ دهكات
و ئيدى بهم جۆره ناكرێت پرۆسهى سياسى بهردهوام بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی