نەشارەزاترین تیم- سەركردەو حكومەتی هەرێم

10/07/2020

مسعود عبدالخالق


لە سێشەمی ڕابووردوەوە (نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان -جینین بلاسخارت) ئامادەیی خۆی دەربڕیە بۆ بەشداری كردن لەدانوستانەكانی نێوان هەریم وبەغدا، ئەوەش دەرفەتێكی زێڕینە بۆ چارەنوسی كورد، بەلام زێڕلای زێڕینگر بەقەدرە، تا ئیستا نەحكومەنی هەریم نە سەركردایەتی كورد هەر وەلامیشیان نیە ،لەوەش خراتر ئەوە داماننا ئەو سەركردەو حكومەت بە گەندەلی پارە كۆكردنەوە خەریكن ئەی حزبەكانی تر بۆ نوقەیان نیە، دەبێ سەركردایەتی كوردو حكومەت ئاگاداری ئەوە نەبن، كە دەستوری عیراقیش پالپشتی بوونی لایەنی سییەم دەكا , لقی (أ)لە بڕگەی (4)ی مادەی 58 (قانون ادارە الدولە..) بوار بە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەدا بۆ ئەو بەشداریە - (ئەومادەش تاكە مادەیی ئیدارەیە كە ئیلغا نەكراونەوە بە پێی مادەی(143)ی دەستوری 2005 ).

لەلای خۆشیەوە بڕیاڕی ژ:1770ی رۆژی 10/8/2007 (دانیشتنی ژ: 5729) ئەنجومەنی ئاسایش پالپشتی كردوە، ئەو دەست پێشخەریەی (پلاسخارت)لەو قوولاییەی دەستوری و یاسای دەولی هاتوە، بەلام لەكۆتایی دەترسم ئەوە بەو ڕادەیە جاهیل ونەشارەزا نەبن ترسم لەوە هەیە بەشدار بوونی نەتەوە یەكگرتوەكان ڕێ لە سەودای مادی و تەكلیفی تایبەتی بۆ كۆمپانیاو دەسكەوتی تەسك بگرێت، بەشداری نەتەوە یەكگرتوەكان جدیەت دەداتە دانوستانەكان و زامنی چارەنوسی نیشتمانی تێدایە نەك زامنی بەرژەوەندی تەسك.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی