وابەستەی مرۆڤ بەژیانەوە

11/08/2020

سۆما خالید


مرۆڤ شەممە لە دایک دەبێت، یەک شەممە دەکەوێتە ری، دوو شەممە کارێک ئەنجام دەدات، سـێ شەممە  شـکست دەخوات، چـوار شەممە براوە دەبێت و پێنچ شەممە دەمرێت. مروڤ دەبێت سـەرەتا خۆی خۆشبوێت و دواتر خۆشەویستی بە دەوروبەری ببەخشێت تا خۆی خۆشنەوێت ناتوانێت رێز و خۆشەویستی و مرۆڤ بوونی بۆ بەرامبەری هەبێت، بۆیە گەر سەیری مرۆڤەکانی ئەمڕۆ بکەین بونەتە پالەوانی گیانی یەکتر، نە کەس براوەیە و نە کەسیش خۆی بەدوراو دەزانێت، من دەمەوێت ڕۆژێک ژیان بەبی مرۆڤ بژیـت، ئەو کات دەبینین مرۆڤ چی بەسەر ژیان هێناوە. 

هەندیک کات ئێمەی مرۆڤ دەگەینە سەخترین قـۆناغی ژیان، بەڵام نابێت لە هەمو شـتێک بێزار بین، تەنانەت ئەو شـتە سادانەی کە پێشـتر دلخۆشی کردویـن و ئێستا گرینگ نییە، چونکە ژیان بە هەمـو تەنگ و ناخـۆشیەکانییەوە بە هەمـو کەم و کـورتی و نادادپەروەرییەکانیەوە ئێمەی پەلکێشـی خۆی کردووە، بۆیە هەمیشە ئاوازی ژیانت لە سـەیر کردنی چاوی ئازیزان و خـۆشەویستەکانتەوە بـژەنە تا ژیان پر بێت لە خۆشەویستی، هەر کاتێک گەشـبین بـویت و ژیانـت بە جوانـی و خۆشەویستییەوە بـینی و وا مامەلەت لەگەڵ کرد، ئەوە ئەو سـاتە سـاتێکە دەرگای خۆشبەختی بە روودا دەکـرێتەوە، چونکە مێشکی مرۆڤ وەک موگناتیس وایە هەرکات ئەرینی بیر بکەیتەوە ئەوە گەشبینی وا لە مرۆڤ دەکات ژیانت خۆشبـوێت و گەشبینانە بەرامبەر هەموو شتێک ژیانێکی ئاسـودە و سەرکەوتووت پێدەبەخشێت. 

مرۆڤ زۆر کات هەوڵی کوپیکردنی ژیانی دەوربەری دەدات، بەڵام نازانێت هەر یەکەمان پرسیاری جیاوازی هەیە و ژیان تاقیکردنەوەی سەیرە و زۆربەمان شکست دەهێنین، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کات شکست مەخە ئەستوی کەسیتر، کاتێک سەرکەوتنێک بەهوی خۆتەوە دەزانیت ئەوە دوراوەکەش  بەهی خۆت بزانە، ئینجا ئەوەش بزانە کە براوەش هەر ئەو دوراوەیە کە چەندجار هەوڵیداوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی