پێویسته
بوترێت، درێژه‌دان به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌م كاته‌دا، جگه له خه‌ڵكی ته‌سكبین و
حزبی شكستخواردووی حوكمڕان، قازانجی كه‌سی تێدا نیه و به زیان بۆ پرسه گرنگه‌كه‌ی
گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی له‌م ململانێی ناوه‌خته‌دا له‌دووره‌وه له
خۆشی‌دا گه‌شكه‌ی كردووه و گومانیش ده‌كرێت ده‌ستیی تێدا بێت ئه‌گه‌ر به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بێت، هه‌ر
ئه‌ویشه مه‌شغولی كاری موخابهراتیهو له‌م
فرتوفێڵانه یاری باش ده‌كات و به دروستكردنی بابه‌ت خۆی له ده‌رهاویشته‌ی گۆڵمه‌زی
جیاواز و پۆرت شكاندنهكانی و قه‌یرانه‌كان قوتار ده‌كات و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ
لایه‌كی ترده‌بات، ئه‌ویش ته‌نها ده‌سه‌لاته. به‌ڵێ كاته‌كه‌ی ناله‌باره وبه
شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ سودێك به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێت و حاڵی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵێكه بۆ سڕكردنی خه‌ڵك
به مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كیه‌وه وكه‌س بیر له ده‌ردانه‌كانی ناكاتههوه وهه‌موویان شێلگیرانه پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر
به بێ مه‌به‌ستیش بێت ئاو ده‌كه‌ن به ئاشی گه‌نده‌ڵ و فێڵبازدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌كرێت گۆڕان و كۆنه ئاڵای شۆرشهكانیش په‌ندیان له‌م بابه‌ته وه‌رگرتبا و بای
كۆنیان نه‌كردبا به‌بادا و هه‌وڵی گه‌ردن ئازادی به تۆلیرانسی فراوان وجوان و سه‌رده‌مانه
و ئه‌خلاقی به‌رزی دوور له نه‌خۆشی ده‌روونی و روحی و حزبایه‌تی پۆخڵ به نهێنی و
برایانه باسی ئه‌م شته لاوهكیانهیان پێشتر یان دواتر له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ دڵپاكی
بكردایه و ئه‌م گرێیه له نیوان ته‌ره‌فه‌كان بخرایه‌ته به‌ر ره‌خنه، ئه‌گه‌ر
بهدڵپاكی بوایه له‌ده‌رئه‌نجامدا به هاوكاری و ته‌باییی نه‌وه‌كانی پاشماوه‌ی
ئه‌م قه‌زیه ده‌رده‌چون و قه‌تماغه‌ی برینه‌كه نهكولایه و هه‌مووان له جیاتی
درێژه‌دان به رق‌و كینه و بوغز و هێشتنه‌وه‌ی برینه‌كه به كراوه‌یی، ده‌كرا دڵپاكیان
له‌یه‌ك بكردبا و هه‌ڤاڵ و هاوكار بوایه‌ن تاوه‌كو ده‌توانرا به یه‌كێتی و یه‌كگرتن
كۆتایی به‌م پرسه ئاڵۆزه بهێنرایهو ئه‌و
شته بۆخڵهیان نه‌ده‌گواسته‌وه بۆ خه‌باتی شار و سه‌رده‌می جیاواز كه له زه‌مین
و زه‌مان و له شۆرشێكی كلاسیكیدا بووه، كه گه‌نجی ئازا و پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌ختكه‌ر و چاونه‌ترس و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نه‌زان و
پۆخڵ و رق له‌دڵ و نغرۆ له بیركردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێی كه‌سی ته‌سك و
یاریچی له بازنه‌یه‌كی داخراو به بێ له‌به‌رچاوگرتنی خۆنه‌ویستی و ئازایه‌تی
شێره پێشمه‌رگه‌ی زه‌مانی باوه‌ڕبون به
پرسه‌كه. ده‌كرا ئه‌و دیده‌ی بۆ ئه‌و قۆناغه و لایه‌نی پاكی و جوانی قوربانیدانی ئه‌و كوڕه ئازایه‌نه‌ی به خوێنی خۆیان به‌رده‌وامیان به شۆرش دا، له‌به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێ
ئاوا ته‌ڵخ و به‌ڵكو پۆخڵ و نه‌گریس نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌قه‌د صولحێكی
عهشایهریشیان له‌ده‌ست نه‌هات.
به‌ڵام ئه‌و پاكانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م سێ شۆڕشگێڕه‌دا فه‌رز كراوه، زۆر
شت ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ش روون ده‌كاته‌وه؛ ده‌ڵێین:
* ئه‌م
پاكانه‌یه شتێكی تازه نیه و زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان خوێندویه‌تیه‌وه و نه‌ك لای یه‌كێتی و خه‌لكه ساكاره رق لهدڵهكهوه به‌ڵكو به كڕینی هه‌ندێك له كادرانی مام ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له به‌ناو سه‌ركردایه‌تی ئاڵای شۆرشه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌و پاكانه‌یه كرا و بوو به بنێشته‌خۆشه‌ی
سه‌رزمانی هه‌مووان، ئه‌وه‌ی راستی بێت، ته‌نانه‌ت له دوای ڕأپهڕینیش لای هه‌ندێك
بهناوسهركردهی به‌رژه‌وه‌نخوازی ته‌سكبین، كه سه‌ردانت ده‌كردن ئه‌و پاكانه‌یه به‌مه‌به‌ست وه‌كو نوقڵی جه‌ژنانه دابه‌ش ده‌كرا.
* ئه‌وه‌ی تۆزقالێك
له لایه‌نی سایكۆلۆجی كه‌سایه‌تی ئاسایی كورد بزانێت، ده‌زانێت له‌كاتی شتێكی
ئاوادا چۆن ره‌فتار ده‌كریت، به‌تایبه‌تی تۆیه‌ك سهركردهیهكت به ناپاك له‌قه‌ڵه‌م
بدریت و لات زیندانی بێت و ناخاڵه بیت و باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌یت و دوێنی
سه‌ركرده‌ت بوبێت و ئه‌مڕۆ زیندانی بێت لات، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، له
رووی نه‌فسی و جه‌سته‌ییشه‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به رینمایی سه‌ركرده‌یه‌كی ركابه‌ری
زیندانیه‌كه بێت چۆن ده‌بێت؟ بۆیه ئه‌م پاكانه‌یه به هه‌ر نوسینێك و هه‌رچیه‌كی
ناو ده‌نێیت له ژێر ئه‌و فشاره هه‌مه چه‌شن و له‌و حاڵه‌ته‌دا كه به‌تایبه‌تی
به‌ده‌ستی هاوڕی و هاوزمان و هاوخه‌بات و هاوبیروباوهڕی خۆت و به‌دوور له پرسه
مه‌بده‌ئی و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه بكرێت ( زیندانێك نه زیندانی ئه‌منی عامه و
نه موخابه‌راتی به‌عس بێت كه له‌سه‌ر پرسێكی سه‌ره‌كی مه‌بده‌ئی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتمانی رووت و تایبه‌ت به قه‌زیه‌ی كورد و كوردستان و شته مهبدهئیهكان
بوبێت و، ململانێێ شه‌خسی و رق و كینه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی هاوخه‌باتی خۆت تێهكهوێت
و بیه‌وێت تۆڵه‌ی صراعی كه‌سی تێكه‌ڵ به بابه‌ته‌كه بكات و لق و پۆپی لێبكاته‌وه
و شتی زیاتری بخاته سه‌ر و دوور له
كڕۆكی بابه‌ته‌كه بیه‌وێت پرسه سه‌ره‌كیه‌كه
پوچه‌ڵ بكاته‌وه) بێگومان به‌وه‌ی بۆت
بكرێت خۆت قوتار ده‌كه‌یت و ئه‌گه‌ر بۆ رزگاركردنی گیانی خۆتیش نه‌بێت بۆ رزگاركردنی
هاوڕێكانت و له‌وه‌ش گرنگتر بۆ روونكردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری پرسه‌كه و ده‌رخستنی راستیه‌كان وه‌كو ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاڵای
شۆرش و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تێكه‌ڵ به شتی
شه‌خسی كران، هه‌موو كارێك ده‌كه‌یت. بۆیه
ده‌بوایه زۆر زووتر و له كاتی گونجاوی خۆیدا ئه‌و سێ سهركرادیهتیهو به تایبه‌تی كاك به‌ختیار ئه‌م شتانه‌ی روون
بكردایه‌ته‌وه و جه‌وهه‌ری همهسهلهكهی وه‌كو خۆی ده‌ربخستایه، نه‌ك ئه‌مڕۆ
به شێواوی بخرێته بازرهوه و بكه‌وێته
قازانجی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه.
* له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسینه له ژێر فشار و به‌مه‌به‌ستی سیاسی و حزبی وكه‌سی به زۆر پێیان نوسرابێت و بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌و
سه‌ركردانه بێت نه‌ك وه‌كو بابه‌تی بیروباوه‌ڕ و فكر و بنه‌مای فكری و فه‌لسه‌فی
و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه؛ كه له‌و كاته‌دا به‌جدی وه‌كو نوقڵی جه‌ژنانه به‌سه‌ر ئه‌و
كه‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌كرا كه سه‌ركرده قهزاوهتكار
و حوكمدهرهكان مه‌به‌ستیان بوو ئه‌و
نوسینه بزانن وببینن و له‌و سه‌ركرده
زیندانیانه دووریان بخه‌نه‌وه.
* زیاده‌ڕه‌وی له ململانێی سیاسی به‌عه‌قڵی ئه‌وكاته
له نێوان بنكه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ردوو لا كرا، كه مه‌رج نیه به‌شێك له‌و كارانه
به رێنمایی و فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا بوبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت
كه پاكانه كردن له شتێك به فهرمانو رێنمایی و باوه‌ڕی تۆ نه‌بێت و به‌ڵكو
باوه‌ڕت به پێچه‌وانه‌كه‌ی بوبێت و بنكه‌ی رێكخستنهكهت به نه‌زانی یان هه‌ڵه
ئه‌وه‌ی كردبێت، وه‌كو دژایه‌تی نێوان پێشمه‌رگه و خۆجیاكردنه‌وه و دوبه‌ره‌كی و رقه‌به‌ری نێوان شۆرشگیرانی هه‌ردوولا كه مه‌به‌ست
و ئامانجی رێكخستنێكی مه‌ده‌نیی وه‌كو ئاڵای شۆرش نه‌بووه، جه‌ختكردن له‌سه‌ر نه‌فی
كردنی ئه‌م شتانه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌فتارێك باوه‌رت پێ نه‌بێت و خه‌ڵكی تر به‌ناوی تۆوه ئه‌وه‌ی كردبێت، یان ته‌نها بوختان
بوبێت له لایه‌ن دژهبهرهكانت بڵاوكرابیتهوه و، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ره‌فتار و بۆچونی و شتی وا نه‌بوبێت، ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا پێداگیریه
له‌سه‌ر بناغه و راستیی جه‌وهه‌ری رێكخستنهكه و پاكانه كردن نیه.
* له
ڕاستیدا شتی تریش هه‌یه، ده‌كرێت لایه‌نی سه‌ركه‌وتوی خاوه‌ن هێز شتی زیاده‌شی
بخاته سه‌ر، بهتایهیتی له وه‌زعێكی سیاسی و ململانێیه‌كی كه‌سی و حزبی له‌و
جۆره‌ی ئه‌و كاته‌دا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت زیاده‌ڕه‌ویش بكرێت و زۆر شتی تریش به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه
بنوسرێت و بخرێته بازاڕه‌وه و كه‌سیش گومانی لێنه‌كات.
بۆیه ده‌ڵێم،
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌م قۆناغه‌دا سود به خه‌ڵك به گشتی بگه‌یه‌نیت و زه‌مینه‌ی
فشاری رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌م بكه‌ین وسه‌رقاڵی نه‌كه‌یت و فشاری خه‌ڵك
له‌سه‌ر جوكمران و گه‌نده‌ڵكاران سوك نه‌كه‌یته‌وه
، پێویسته خۆت له‌م شێوه ره‌فتار و ململانێیه‌ی ئه‌م كاته‌دا به‌دور
بگریت و كورتی بكه‌یته‌وه، گوناحه كای
كۆن بكه‌یت به‌بادا و گه‌نده‌ڵكاران سودی لێببینن و خه‌لكه‌كه زیاتر بناڵێنن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی