باشوری كوردستان له ئێستادا له خراپترین بار‌و دۆخدایه ، لایه‌نه سیاسیه‌كان له ناوخۆیاندا دژی یه‌كتر هه‌موو نه‌شیاوێك ده‌كه‌ن ، له گه‌ڵ یه‌كتریش زۆر خه‌راپتر تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو تۆمه‌ت و ناشرینیه‌ك ده‌ده‌نه پاڵ یه‌كتر ، بابه‌ته‌كه هه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزی و خیانه‌ت نیه‌و گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌موویان یه‌كتر به دیلكوژو مافیا‌و چه‌ته تۆمه‌تبار بكه‌ن ، ئه‌م مێژووه تاریكه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی مه‌لایی و جه‌لالی ، ئه‌م ناووناتۆرانه تا ئه‌مڕۆ و به جۆرێكی تر درێژه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌لایی و جه‌لالیه‌كه كه‌متر بۆنی خزانی بۆ ئامێزی دوژمن لێده‌هات ، ناونانی یه‌كتر به جاش و به كرێگیراوی تۆرانی و سه‌فه‌وی زۆر ناشرینترو بێماناتره ، نزیكه‌ی زۆربه‌ی سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له نه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌ر به‌و دوو قوتابخانه یه‌كبوغزێنه‌ره‌ن ، كه هیچ نه‌ماوه به‌رانبه‌ر یه‌كتری نه‌كه‌ن ، له كاتێكا ده‌یان جار بواری ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه كه دۆخی كوردستان باش بكه‌ن و نه‌یانكردوه.
ناچاركردنی مرۆڤی كورد به‌وه‌ی ئاوات بخوازێت دوژمن حوكمڕانی بكات نه‌ك ئه‌مانه و ته‌رویجدان به هیچ نه‌بوونی كورد له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سته‌و گروپانه‌یه كه بۆیه‌كجار له سه‌ر ئه‌و هه‌موو ناشرینیه‌ی مێژوو نه‌ك سزای خۆیان نه‌دا بگره ئاماده‌نه‌بوون داوای بوردن له میله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن ، تێكشكاندنی كه‌سێتی كورد تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی بڕوای وابێت هیچ ئومێدێك به خۆ خاوه‌نی نیه به‌رهه‌می نزیك به شه‌ست ساڵی ئه‌و ململانێ ناشرینه‌یه كه رۆچوه‌ته نێو خوێن و ئێسك و پروسكی ئێمه‌وه‌و نه‌وه‌بۆ نه‌وه ده‌یگوازینه‌وه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازمان له پرسی شوناس و خۆ خاوه‌نی هێناوه و نه‌وه‌ی نوێ زۆربه‌ی گاڵته‌ی ته‌واویشی به كورد بوون نایه‌ت .
له 60 ساڵی رابردوودا جگه له پاكتاو كردنی یه‌كتر ، جگه له دیلكوشتن و خیانه‌ت ، جگه له هه‌موو سوكایه‌تیه‌ك به یه‌كتر یه‌ك هه‌نگاومان بۆ چاكسازی و بونیادنانی مرۆڤی كورد نه‌ناوه ، له كاتێكا نیوه‌ی ئه‌و 60 ساڵه كورد له‌به‌شی زۆری باشوری كوردستان خۆی حوكمڕانی خۆی كردوه، به‌ڵام چی كرد ، تاڵان و دزی ، سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌وارو ئاودیو كردنی كۆنینه ، باوشكردن به دوژمنداو خیانه‌تی گه‌وره ، شه‌ڕی خوێناوی یه‌كترو به كوشتدانی هه‌زاران گه‌نج و لاو ، دواتریش تێكشكاندن و سوككردنی كه‌سێتی كورد ، له كاتێكا به‌عس به‌و هه‌موو جه‌به‌روته‌ی خۆیه‌وه نه‌یتوانی به‌و راده‌یه كه‌سێتی كورد ورد‌و خاش بكات كه ناسیونالیزمی كوێر بینی كورد به ناوی شۆڕشه‌وه كردی .
له‌نێو ئه‌و بارودۆخه‌دا بۆیه‌كجار له سه‌ر خیانه‌ت ، دیلكوشتن ، دزی و تاڵانی ، گه‌نده‌ڵی و وڵاتفرۆشی كه‌س سزا نه‌درا ، نه‌ك كه‌س سزا نه‌درا بگره هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان كردووه كراون به كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو شۆڕشگێڕ ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێكی له به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێی كورد ناشرین و بێ‌مانا كردوه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئه‌وان هیچ جوانیه‌ك ، تروسكه‌یه‌ك له‌و رابردوه‌دا نه‌بینن و هه‌ركه‌سێكیش ئه‌گه‌ر بچوكترین ئاماژه به كارێكی باش بدات بیده‌نه به‌ر تیری تانه، یانی له نێوان جنێو‌و ماستاوكردنا هیچ بوارێك بۆ ره‌خنه‌وره‌خنه‌ی بنیاد نه‌رانه نه‌ماوه‌ته‌وه ، تا ئه‌و ئاسته‌ی مرۆڤ حه‌ز به نه‌وتن و نه‌نووسین و بێده‌نگی بكات .
له راستیدا بۆ ئه‌م مێژوه تاوانێكی گه‌وره‌یه ناوی شۆڕش بده‌یته پاڵ بزوتنه‌وه ی چه‌كداری كورد ، بۆیه ره‌نگه هه‌را وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان ده‌یڵێن پڕ به پێستی روداوه‌كه بێت ، شۆڕش له كوێی دنیا كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌كاری ، قڕناقه‌و پشتئاشان ، دیلكوشتن و پیسكردنی ناوی یه‌ك ده‌گرێته به‌ر ، شۆڕش له كوێی دنیا به زۆری زۆرداری هاوخه‌باته‌كه‌ی ته‌خوین ده‌كات و ده‌یكات به جاش ، له‌به‌ر ئه‌وه شۆڕش بۆ ناونانی ئه‌وه‌ی ئێمه تاوانه‌و هیچی تر ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له نێو ئه‌و مێژوه‌دا هه‌زاران گیانبازی و قوربانی دان هه‌یه ، ئازایه‌تی نواندن له زیندانا ، به گژ سته‌مكاریدا چوونه‌وه ، مانه‌وه‌له دوای ئه‌نفال و جێنه‌هێشتنی خاكی سوتمه‌رۆ .
ئه‌ركی ئێمه‌یه جیاوازیه‌كان ببینین هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكه‌ین ، بینینه‌وه‌ی زێڕ له نێو زبڵ و زاكی خیانه‌تا ، نه‌گوناهه ،نه مانای پیاهه‌ڵدانه،ئه‌وه به‌شێكه له كاری ئه‌وانه‌ی ئێستا شه‌ن و كه‌وی ئه‌و رۆژگاره ده‌كه‌ن ، گه‌رچی به پێی گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌و هه‌رایه ده‌بێت له پێشدا كه‌سی گێڕه‌ره‌وه سزا بدرێت .
كێشه‌ی گه‌وره له كوردستان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ست له سه‌ر برینه‌كه‌ش دابنرێت ، چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كه قورسه ، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه چه‌كداریه كورده‌كه ده‌رگای هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌كانی به ڕووی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كدا داخستوه ، له ده‌ساڵی رابردوودا ئه‌م راستیه‌مان به چاوی خۆمان بینی ، ده‌ستگرتن به سه‌ر هێزی چه‌كدار ، ئاسایش و ته‌ناهی و زانیاری ، ئابوری و میدیا‌و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ، كار كردنی به‌رده‌وام له سه‌ر كڕینی ده‌نگه جیاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر دۆخه‌كه هه‌یه ، شێواندنی رێگه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌شێكن له له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ری ، له‌وه‌ش گه‌ڕێ كه به‌شێكی زۆری هاوڵاتی به كه‌مترین ماف رازیه‌و ئاماده‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه هه‌ر شت بكات كه گه‌وره‌كانی پێی ده‌سپێرن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی