جیهان بچوك بۆتەوە

15/11/2020

ڕێبین عومەر

چیتر ئەم جیهانە وەک پێشتر لەیەک دابڕاونییە ئەوەندەش گەورەنییە کە دەنگەکان بەیەک نەگەن، لە سێبەری جیهانگیری و دیاردەكانی ئەوەندە بچووك بۆتەوە كەهەموو گەلانی دنیای لە یەك گوندا خڕبوونەتەوە، لە ساڵانی حەفتاو هەشتاكاندا لەم عێراقەی حازرییە دا، جگەلە مەركەزیەتی ئیزاعەو تەلەفزیۆنی ڕژێم كەس ئاگای لە دنیای دەرەوەی خۆی نەبوو دابڕانێکی گەورەدروست ببوو، خەڵك ئەوەی دەیزانی هەر ئەوەبوو كە لەراگەیاندنی هاوڕێكانی سەحافەوە دەبیستران، وەك كۆرییەكان كە سەرۆكەكەیان هەواڵی بردنەوەی مۆندیالی لە ساڵی 2010 راگەیاندبوو خەڵكی ناچار ب بڕوا هێنان کردبوو؛ چونكە ئەو ووڵاتە بە رووی دنیا وەهاداخراوە کە بەتەواوەتی دابڕاوە، ئێستا زۆرشت گۆڕاوە ئەگەر بەووردی دیقەت لە هەڵبژاردنی ئەمریكا بدەیت؛ كە پرۆسەیەكی ناوخۆییەو پەیوەستە بەچارەنوسی ئەو ووڵاتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی سنور نەماوە، نیزامی سیاسی ئەمریكا هەژموونی بەسەر دنیاوە هەیە خەڵك لە تەواوی دنیا چاویان لەوەبوو كە چیتر پۆپۆلیستێكی توندڕەوی رەگەز پەرستی وەك دۆناڵد ترامپ سەرۆك نەبێت و هەژموونی بەوشێوەیەی ڕابردوو بەردەوام نەبێت.

خەڵك لە جیهان و لەدەرەوەی ئەمریكا زیاتر پەرۆشی سەركەوتنی جۆبایدن بوون، بۆ ؟ بێگومان ئێستا جیهان گوندێکەو پەیوەستە بەیەکەوە؛لە كوردستانی خۆمان بەهۆی ئەوەی ترامپ نزیك لە توركیایەو هاوەڵی بازرگانی دەسەڵاتە و برادەرەی ئەردۆگان بە تەلەفون نیوەی خاكی رۆژئاوای بۆ خستە سەرسینییەک ئاڵتون، خەڵكی خۆمان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی پاڵپشتیان بۆ بایدن دەربڕی؛تەنانەت میدیای كوردیش وەها رووماڵی دەكرد كە وەك سی ئێن ئێن هاوسۆزی بایدن بوون، دیاردەی ترامپیزم مەترسی گەورەی بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی دنیا بەتەواوەتی دروستكرد و لێکەوتەی نەرێنیشی هەبوو؛ لەماوەی سەرۆكایەتی ترامپ رۆژهەڵاتی ناوەراست زۆرترین بەركەوتنو كێشمەكێشی بەخۆیەوە دی؛ئابوری زۆر ووڵات بەهۆی سیاسەتەکانییەوە كاول بوو و هیچی نەهێشتەوە بۆ دۆستایەتی و پەیوەندی ئەوەی لەڕابردووش دروستیان کرد تێکیدا. بە ئاشكرا مەرگی نەتەوەكانی دەدی كەچی تەنها چاوی لەنەوت و دەستگرتن بەسەر ووزەدا بوو؛ لە رۆژئاوای كوردستان، كورد هاوكار و هەماهەنگی سوپای ئەمریکابوو لەپڕ بنكەو بارەگاكانی لە سنوری توركیا كشانەوە و رێگەیدا توركیا بە قوڵای 30كم، بێتە ناوخاكی رۆژئاواوە و عەفرین و گرێ سپی و جەرابلوس و سەرێ کانی و زۆر شوێنی تر داگیركات؛ لە 2017 گڵۆپی داگیركاری بۆ عیبادی هەڵكرد؛ تا نیوە زیاتری خاكی هەرێمی كوردستان کۆنترۆڵبکات.

ترامپ دیاردەیەكی فاشیی جیهان بوو كۆتایی هات، و دیموكراتی ئەمریكی تۆڵەی خۆی لێكردەوە؛ هەرچەندە ئاستی دەنگەكانی بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 2016 زیادی كردووە، كەئەوەش مەترسی گۆڕانكاری لە هزری ئەمریكیەكان دەردەخات كە قانع بوون بە سەرۆكێكی توند رەو!
 ترامپ وەك دیاردەیەک كۆتایی هات و كۆڕۆناو قەیرانی ئابوری و شەڕو و نائارامی و كێشمەكێشی بەدوای خۆی جێهێشت كە دیار نییە جۆ بایدن توانای راستكردنەوەی دارەخوارەكەی ترامپی هەیە و هەژموونی ئاشتی و پێكەوەژیان دەگەڕێنێتەوە؟ ئایندە وەڵامی زۆر پرس 
دەداتەوە؟


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی