پێدەچێت ئایدۆلۆژیای (ترەمپنیزم) لە حزبێكی نوێدا بەردەوام بێت.!؟

17/11/2020

كاروان فارس

ئەو وێنەی كە دەبینین بە هەزاران لانگرو دەنگدەری ترەمپ لە واشنتۆنی پایتەخت هاتونەتە سەر شەقامەكان پشگیری لە دۆناڵد ترەمپ دەكەن بۆ مانەوەی لە دەسەڵات و وازنەهێنان لە كورسی سەرۆكایەتی وڵاتێكی زلهێزی وەك ئەمریكا كە لە ٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٠دا بەشێوەیەكی ئازادانەو دیموكراسیانە گەلەكەی دەنگیدا بە جۆبایدن وەك سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە.بەڵام ئاماژەكان جێگای دڵخۆشی نین نە بۆ ئەمریكا و نەبۆ جیهان.
ئەو وێنەیە مەترسییە لەسەر دیموكراسی یەت و سیستەمی سیاسی ئەمریكا.خۆپێشاندانەكانی دوێنێ پەڵدەهاوێژێت بۆ گشت ویلایەتەكان وا بەئاسانی كۆنترۆل ناكرێت.ئەگەر خێرا كۆنترۆلی سەرچاوەكە نەكەن.دۆناڵد ترەمپ بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ دا نزیكەی ١٢ ملیۆن دەنگی زیاد كردوە.

ئەو دەنگە بێ شومارە دەنگی زیادكراوی كۆماریەكان نییە.بەڵكو خودی ترەمپ هۆكار بووە بۆ ئەودەنگە زیاد بوونە هۆكاری زۆرن،بەڵام سەرەكتریان وتارو لێدوانە توندەكانی ترەمپە ئەو بیرە رەیسستەی كە خۆی حەشاردا بوو لە ناو تاك بەتاكی كۆمەلگای ئەمریكی ترەمپ دركی پێ كردو توانی بەگەریان بخاتەوەو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ خۆی پێ گەیاندە كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكاو سودی لە مەسەلەی رەگەزپەرستی كۆمەلگای ئەمریكی بینی خودی ترەمپیش یەكێكە لە سەرمایەدارە رەگەزپەرستەكان.
لە ئێستادا كۆمەلگای ئەمریكی بە قۆناغێكی هەستار تێدەپەرێت دوورمەبینە پێكدادان و خۆپیشاندانی سەرتاسەری رووبدات ئەگەر ترەمپ رانەگیرێت لە وتارو لێدوانە توندو نا لۆژیكەكانی،مەترسی یەكە دەگاتە لوتكە.دەبێ ترەمپ ستاپ بكرێت (بوەستێنرێت)وەك یاری شەترەنج پێویست دەكات كیش مەلك بكرێت،بیری ترەمپنیزم لە رەگ و ریشەوە هەڵتەكێنرێت.

هەتا ئەو ساتەش ترەمپ دانی نەناوە بە هەڵبژاردنەكان و براوەی سەرۆكی ئەمریكا كە جۆبایدنە.بگرە رۆژ بەرۆژ لە وتارو لێدوانە توندو هەرەشە ئامێزو بەلارێدا بردنی دیموكراسی یەتی و یٔازادی و سیستەمی سیاسی یٔەو وڵاتە لە برەودان دایە.لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی كۆماریەكان پشگیری ناكەن،بەڵام ئەو لەو چوار ساڵەی حكومرانیدا ئایدێۆلۆژیاو پلانەكانی وا چاندوە رەگ و ریشەی تەواو بڵاو بۆتەوە.پێ ناچێت وا بەئاسانی ئەو بیرەی ترەمپ لەناو بچێت.
بێ منەتی ئەو سەركردە فاشستە  بە میدیا و دامودەزگاو یاساو هەڵبژاردنەكان دیموكراسیەتی ئەمریكا دەخاتە ژێر پرسیارو هەرەشەوە.

پێدەچێت ترەمپ وا بەئاسانی دەست بەرداری ئەو دەنگە بێشومارو هاوبیرانەی نەبێت.رەنگە لە داهاتویەكی نزیكدا میدیایەكی تایبەت بەخۆی و حزبێكی سیاسی دابمەزرێنێت.كاربكات بۆ برەودان بە بیروباوەرەكەی بە دروست كردنی میدیاو حزبێكی سیاسی نوێ بەباگراوندی بیروباوەری ترەمپەوە.

زەرەرمەندی یەكەم حزبەكەی خۆیەتی واتا پارتی كۆماری چونكە دەنگەكانی ئەو حزبە دەكاتە دووبەشەوە و زۆرینەی دەنگەكانی دەبات. سودمەندترین حزبیش دیموكراتەكان دەبن لەبەر یٔەوەی كۆماریەكان دەبنە دووبەشەوە.

هەرچەندە رەنگە كۆماریەكان هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی ئەو پلانەی ترەمپ سەرنەگرێت.یان ئەوەتا رێكدەكەون لەنێوان ترەمپ لەلایەك و كۆماریەكان لەلایەكی تر بەمەرجێك كە نەوەیەكی بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ یٔامادە بكەن.واتا یەكێك لە نەوەكانی ببێتە كاندیدی هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئەگەر زۆرە دیموكراتەكان لە نێوان (كامێلا هاریس)ی جێگری بایدن و خێزانی ئۆباما (میشێڵ ئۆباما) یەكێكیان كاندید بن بۆ سەرۆكی داهاتوو لەبەرامبەردا ترەمپ دەوێت كچەكەی (ئیڤانكا ترەمپ) ببێتە ركابەری دیموكراتەكان جا چ كاندیدی كۆماریەكان بێت یان حزبە نوێ یەكەی.كەواتە بەو ئەگەرە بێت سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا ژن دەبێت.هەرچەندە ئەگەر زۆرە جۆبایدن نەتوانی ئەو چوار ساڵەی داهاتوو تەواو بكات تەمەنی زۆرە،بەهۆكاری مردن یا نەخۆشی سەرۆكایەتیەكەی رادەستی كامێلا بكات.

هەروەها بەدڵنیایەوە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٤ جۆبایدن كاندیدی دیموكراتەكان نابێت.ئەو حزبە دەبێت لە ئێستاوە ئیش لەسەر كاندیدێكی بكات و پلانی هەبێت بۆ ئەو مەبەستە.ئەگەر كاندیدی دیموكراتەكان پیاوێك بێت.لەبەرامبەردا ترەمپ كورەكەی(ئیدوار ترەمپ)دەكاتە كاندیدی ركابەری دیموكراتەكان بەهەمان شێوەیەی ئەگەری یەكەم بۆ ترەمپ گرنگ نی یە كاندیدی كۆماری بێت یان حزبە نوێ یەكەی گرنگ یٔەوەیە نەوەیەكی بۆ هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٤ ئامادە دەكات.

با چاوەڕێ رۆژانی داهاتوو بكەین بزانین.دۆناڵد ترەمپی دۆراو لە هەلبژاردنی ٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ پلان و بەرنامەكانی سەردەگرن یان وەك یاری شەترەنجەكە كش مەلیك دەكرێت و ناوی دەچێتە مێژووەوە و گەلی ئەمریكاو جیهانیش لە بیری دیكتاتۆرو فاشیستەی ترەمپ نەجاتی دەبێت یان نا.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی