رۆژگارێكی ناخۆشمان تێپه‌ڕاند رۆژگارێك كه به‌شی زۆری خه‌مخواردن بوو له كورد خاوه‌نی ، ئه‌وه‌ی به درێژای دیرۆكی ژێرده‌ستی ئه‌وانی تره‌وه خه‌ونمان پێوه بینیه‌وه خه‌ون بینین به كورد خاوه‌نیه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سته‌م و نادادیه‌ی له سه‌رده‌می خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كوردستان له كورد كرا، ره‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ی خسته نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تاڕاده‌یه‌كی زۆر كاڵكرده‌وه‌و هه‌ر نه‌یهێشت .
پارتی و یه‌كێتی ئه‌و دوو حزبه‌ی كه ئێمه به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان لێده‌گرین و خوازیاری ئه‌وه بووین حوكمێكی ره‌شیدو جوامێرانه‌ی میله‌تیان كردبا ئه‌زمونی تاڵی خیانه‌ت، هێنانی ده‌ستی دوژمن شه‌ڕی خۆبه‌خۆو به كوشتدانی هه‌زاران لاو، پاشقوله‌یه‌كدان و گه‌نده‌ڵی و نادادیان گه‌یانده چڵه پۆپه‌و هیولو ئومێدی مرۆڤی كوردیان كوشت .
له نێو ئه‌و بار‌و دۆخه‌دا ئه‌وان پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تیان وه‌ك خه‌ونی شاعیرانه‌و قومار وێنا كرد‌و هه‌ره زۆری مرۆڤی كوردیان له خۆده‌وڵه‌تی و خۆ خاوه‌نی ته‌وه‌لاو نیگه‌ران كرد، چیرۆكی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له نێو ئه‌و زبڵ و زاكه‌دا كه تێیدا نه‌ته‌وه‌ی كورد باجی قورسی دا بوبه تراویلكه‌و میله‌تیشی به راده‌یه‌ك له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاند كه هه‌موو ئه‌و بونیادنانه‌ی شاعیران و رۆشنبیرانی كورد له رابردودا له رۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه تا چركه ساتی راپه‌ڕین كاریان له سه‌ر كردبوو بووبه بڵقی سه‌ر ئاو، دابه‌شكردنی نه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای دژبه‌یه‌ك و هه‌ڵمه‌تی رێگری كردن له دروستبوونی نه‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و په‌یامه باق و بریقه حزبیانه‌ی له 1961ه‌وه تا 1991ده‌درا به گوێی مییله‌تای به تاڵكرده‌وه‌و كردنی به درۆیه‌كی گه‌وره .
له 1961ه‌وه تا 1991 جوتیارو وه‌رزێری كورد ئاره‌قی رشت قوربانی دا، پاروی ده‌می خۆی به خشی به كوڕه‌كانی چه‌ك و خوێن، به‌و كوڕانه‌ی ده‌یانگوت ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین " شۆڕشی رزگاری نیشتمانیه "، كه‌چی هه‌ر ئه‌و جوتیاره دوای سی ساڵ له خۆ خاوه‌نی " حزبخاوه‌نی " 1991به‌هاری تا پایزی 2020 هێشتا به‌له‌نگازو ده‌ربه‌ده‌رو بێڕێ و شوێنه .
خۆخاوه‌نی و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كه سه‌دان شاعیری وه‌ك خانی، نالی، سالم و كوردی و حاجی قادر‌و بێكه‌س و ئه‌سیری و قانع و هتد خه‌ونیان پێوه ده‌بینی و گۆرانیان بۆ ده‌گوت نه‌یتوانی كه‌مترین بزه بخاته سه‌ر لێوی ئه‌و دایكانه‌ی كوڕه‌كنیان به خشی به ئازادی، شه‌ست ساڵی رابردوی كورد له باشوری كوردستان به تایبه‌تی و هه‌موو كوردستان به گشتی پێویستی به توێژینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد‌و هه‌مه لایه‌نه‌یه، ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه بۆچی كورد ناتوانن پێكه‌وه خۆ خاوه‌نی بكه‌ن، ئایه كورد خۆی یان خه‌ڵكی تر له پشت تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ترن هۆچیه كورد ناتوانێ خۆی بێت .
ئاوه‌زی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی له هه‌رێمی كوردستان له رابردودا به جۆرێك كاری كردووه، كه چۆن مرۆڤی كورد رقی له خۆی بێت، چۆن مرۆڤی كورد حه‌زی ئه‌وه‌ی لادروست بێت ئه‌وی تر به‌ڕێوه‌ی به‌رێت و حاكمی بێت، به‌مجۆره مرۆڤی كورد كراوه به مرۆڤی نه‌فره‌تی خۆیی بون و نه‌فره‌ت ده‌وڵه‌تی .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی