چۆن پێویستە سعودیە بگەڕێتەوە بۆ عێراق

21/11/2020

هەلۆ ساڵح

دوای چارەکە سەدەیەک لە تۆران لە پەیوەدیکانی عێراق و سعودیە، ئەوا دوبارە شانشینی سعودیە کار لەسەر گەڕانەوەی بۆ عێراق دەکات لە چوارچیوەی بەگژداچونەوەی هەژموونی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر خاکی عێراق بەشێوەیەکی نوێ. شانشینەکە دەیەوێت ڕۆڵی خۆی جێبکاتەوە لەچوارچێوەی بونیادنانەوە کۆمەڵگای عێراقی دوای داعش "post-ISIS reconstruction"، هەر بۆیە کار لەسەر هاوپەیمانیەکی سیاسی بەهێز دەکات بەبێ گوێدانە باج و تێچوەکانی. نزیکبوونەوەی شانشینی سعودیە لە عێراق ئارام گرتنی دەوێت و زیاتر وێنایەکی کارکردنی ستراتیژی دوور-مەودا دەدات. ڕیاز دەتوانێت پەلی ئابووری و کلتووری خۆی ڕابکێشێت لەسەر خاکی عێراق بەبێ ئەوەی بیر لە بژاردەی سەربازی و سیاسەتی سفر-بەدەستەوە بکاتەوە چونکە دەست بردن بۆ بژاردەی ئابووری لەگەڵ عێراق گرژی ناوچەی  کەمدەکاتەوە و بەرژەوەندیکانی شانشینەکەش دەپارێزێت. 

هەژموونی سعودیە لەنێو عێراق نابێت عێراق بخاتە ژینگەیەکی شەڕی سارد بە پێکدادانی بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، و دەبێت سەقامگیری عێراق بکاتە سەر ڕومی تاودانی بەرژەوەندیەکانی لەو تێڕوانینەوە کار بکات کە شانشینی سعودیە ڕزگارکەرە و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکدەرە ئەمەش پێویستی بە سۆفت پاوە-نەرمە هێزە. 

مەیلدانەوەی شانشینی سعودیە بۆ عێراق لە پاش شکانی پەیکەری پەیوەندیکانیان، دەگەڕێتەوە بۆ دەسپێکی ساڵی ٢٠١٦ و تاودانی بەخۆ بینی لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ و کەوتە پەلەقاژەی هاوڕیتی لە هەڵبژاردنە گشتێکەی مانگی پێنجی ٢٠١٨. ستراتیژی ڕیاز لە بەغدادا ئەو دەنگە ژێیان دەدات بە گوێچکەکانی سیاسەت-دروستکەرانی کە ڕیاز هاتووە عێراق لەڕووی ئابووریەوە زیندو بکاتەوە و کۆمەڵگای دوای-داعش بونیادنێتەوە، شەڕی ئسنیکی و تایفگەری تا ئاستی نەمان ببات. دووبارە گەڕانەوەی سعودیە بۆ عێراق لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە ئەتوانێت مەیلێکی نوێ لە نێو ڕای گشتی عێراقی دروست بکات دژ بەو چەند ساڵە هەژمووندارییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراقدا هەیبووە و بە-براندکردن- ڕۆڵی سعودیە وەک نیازپاک لە نێو ڕای گشتی عێراقی بچەسپێنێت. 

تازەکردنەوە زەواجی پەیوەدنیکانی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە قازانج بەخشە بۆ سعودیە بە بەراورد بەتەواوی ئەو جوڵانەی کە لە دەولەتانی دیکەی هەرێمەکەدا دەیکات وەک سوریا و یەمەن. عێراق ئەو وانەیە بە سعودیە دەدات کە نابێت هەڵە ستراتیژیەکانی سوریا و یەمەن دووبارە کاتەوە و کار لەسەر دروستکردنی تۆڕی پرۆکسی و میلیشیا بکات لەسەر خاکی عێراق بۆ پێکهاتەی سونەکان چونکە عێراق خۆی لە لێواری مەرگدایە بە هۆی تۆرەکانی پرۆکسی-ئێرانی وەک حەشدی شەعبی. بۆیە ئەوە بۆ سعودیە گرنگە پشتیوانی سیاسی نهێنی و ئەنگیزە و هاندەرە ئابووریەکان بەگەڕبخات، هەرچەندە لەڕووی مەیدانیەوە ڕوبەڕووی زۆر کێشەی بێ-ئاسایشی دەبێتەوە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی سێکتەرەکانی ئاسایش و ئابووری لەلایەن گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبیەوە، چونکە ئێستا "گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی دەوڵەتن لەنێو دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی عێراقیان کردوە بە دەوڵەتی دوو-ڕاگ". 

سعودیە بۆ ئەوەی ئەجێندای نزیکبونەوەی لە عێراق سوودمەندبێت وەک لەوەی زیانداربێت دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکات:-

١.سعودیە دەبێت عەقدی زەواجی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمایەکی ئابووری و بازرگانی بێت و چونکە بەمە دەتوانێت شەرعێتی هاتنەوەی بۆ عێراق بەدەست بخات و دەستکەوتەکانی بپێکێت. هەوڵەکان و لێدوانە میدیای و بەیانامەکانی پێویستە بئاڵێنێت لە پرسی بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراقی دوای-داعش و وەبەرهەمێنان و تۆڕی بازرگانی سوودبەخش و هەلی کار و بێ-بایخکردنی کاڵای دروستکراوی ئێرانی لە بازاڕەکانی عێراق لەڕوی کاری ڕیکلامی و کلتووری بازرگانی.
 
٢.شانشینی سعودیە دەبێت بەشێوەیەکی ئاشکرا هەنگاو بنێت بۆ دانان بە ئاینی شیعەدا وەک قوتابخانەیەکی ئیسلامی هاوشێوەی سوونە، چونکە قبوڵکردنی سیۆلۆژیای شیعی دەرفەت بە سعودیە دەدات وەک نیاز-پاک سەیربکرێت و ئەمەش پێوستی بە هێزی ڕەوانبێژی سعودیە و عیلمی تەشرحی و لێبوردەی سعودیە لەڕووی ئاینیەوە هەیە و هەروەها عالمانی ئاینی شیعی و سوونی کۆبونەوە بکەن و دانوسانی فکری و ڕیکەوتن ئەنجام بدەن. 

٣. حوکمەتەکەی بەغداد دەبێت یاسای بونیادنانەوەی عێراق تێپەڕێنێت لە خانەی ئەنجومەنی یاسادانان یاخود پەرلەمان و هەموو پارتە سیاسیەکانی عێراقی پێوە پابەند بکات، کە ئەمەش ڕێگا بۆ بەخشین و وەبەرهەمێنانی ئابووری و بەرژەوەندیەکان دەکاتەوە کە بە ئاسانی عێراق بونیاد بنرێتەوە وهەوڵەکانی دژە-گەندەڵی دەست پێبکات و دڵنیای بدات لە خزمەتگوزاری یەکسان بۆ تەواوی جوگرافیاکان بەبێ جیاوازی و سێکتەری ئاسایش و ئابووری لە دەست هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت دەربکات.

٤.عێراق دەبێت بوێری ئەوە بنوێنێت کە هانی هێزی دیکە بدات پارچەکانی سێکتەری ئاسایشی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەش بکەن و بەتەنها ڕێگە نەدات ژێرخانی ئاسایشی عێراق بە کۆدی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵچنرێت.  سعودیە بۆ هاتنە عێراق پێوستە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئسرائیل ئاسایبکاتەوە هەرچەندە دەرهاویشتەی دەبێت لەڕوی ڕای-گشتی ئیسلامیەوە. چونکە سعودیە هەریەک لە ئیمارات و ئسرائیل دەوێت تاوەکو بتوانێت باڵانسی هێزی مەیدانی لەگەڵ ئێران لەسەر خاکی عێراق تەوازنبکات لە دەرهاویشتە سیاسیەکاندا. 

٥.سەعیکردنێکی ورد لەسەر هەژموونی ئێران بەسەر عێراقەوە و چۆنێتی خۆ-پارێزی لە بەرکەوتەی ئێران لەڕوی ڕەقە-هێز و ئاسایشیەوە و سەربازیەوە، چونکە دواجار کۆماری ئیسلامی ئێران براوە دەبێت لەو ڕەهەندانەوە بەهۆی بێ-شوماری زۆری هێزە میلیشیاکانی لەسەر خاکی عێراق کە بونەتە هۆی گیرۆدەکردنی هەژموونی ئەمریکا و شکستی دەوڵەتی عێراقیش. 

لە کۆتایدا، سعودیە تاکە ڕێگای هاتنەوەی بۆ سەر خاکی عێراق تەنها و تەنها بژاردەی بازرگانیە، چونکە سعودیە و ئەمریکا بەباشی لەوە تێگەشتوون تاکە ڕێگایەک بگیرێتە بەر بۆ سوکردنی هەژموونی ئێران بریتیەلە ئابووری و بارزگانی، ئەویش کاری مودا درێژی دەوێت و دەبێت تاکتیکەکانی نێوان عێڕاق و سعودیە بە نهێنی و گۆڕاوی-بەردەوام بمنێتەوە رۆژ دوای رۆژ تاکتیک و میکانزیمەکان بگۆڕن و گەیم-سیۆری بازرگانی و ئابووری نوێ بەگەڕ بخەن بە ڕاوێژی ئەمریکا.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی