کۆرۆنا تەنھا بیانویەکە بۆ کۆنتڕۆڵ

05/12/2020

دانا ھەڵەبجەیی

داھێنان و دروستکردنی کۆرۆنا بۆ چییە:
١- بۆ کۆکرنەوە و زیندانیکردنی مرۆڤەکانە لە کونجی ژوو و ماڵەکانیاندا.
٢- بۆ نەھێشتنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سۆزداری نێوان مرۆڤەکانە.
٣- بۆ تاک و تەنھا  و کەنارگیرکردنی مرۆڤەکانە، لە پەیوەندی و ھاتووچۆ و گەشت کردندا.
٤- بۆ بە ئۆنلاینکردن و دیلەڤەری ھەموو پێداویستیی مەیدان و سیکتەرەکانی ژیان و كار و گوزەراە.
٥- بۆ بە ئۆلاینکردنی خوێندن و کارکردن  و ئالودە بوونی مرۆڤە بە مۆبایل و ئینتەرنێت.
٦- بۆ کۆیلەکردن و ڕۆبۆتکردنی مناڵ و نەوجوانانە بەڕێگای ئایپاد و یاری و مۆبایل  و ئینتەرنێت.
٧- بۆ وازھێنان و ڕێگەگرتنە لە ھاوسەگیری و وەچە خستنەوە و زاوزێکردنی ئاسایی و سروشتی.
٧- بۆ گوێڕایەڵی و کۆیلایەتی و زەلیلی ھاوڵاتییانە بۆ حکومەتەکانیان.
٨- بۆ لە ناوبردنی ئازایەتی و بەجەرگی ومەردایەتی مرۆڤانەکە بەرامبەر ھەر پێشھاتێک کە دێتە سەر ڕێگای ژیانیان.
٩- بۆ کوشتنی ناخی مرۆڤانەی مرۆڤ و توانەوەی بەھا و شکۆ و ناموسە.
١٠- بۆ بەکوشتدانی مرۆڤەکانە لە جۆرەھا جەنگی گەورە و بچوکی بێ مانا و بئ ئامانج.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی