ژنان لە شكاندنی ریكۆرد لە كۆنگرێس بەردەوامن

05/12/2020

كاروان فارس-ئەمریكا

دوای هەڵبژاردنەكانی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ی ئەمریكا وردە وردە ئەنجامی كۆتایەكان رادەگه‌یه‌نرێت و بەرەدەوام ریكۆردی نوێ تۆماردەكات.لە هەڵبژاردنی كۆنگرێس دا پارتە سیاسیەكان كورسی یەكانیان بەرزی و نزمی تێدا بەدیكرا.ئەوەی گرنگە و بۆتە جێگای هەڵویستە لەسەر كردن زیادبوونی رێژەی ئەندام بوون و بەشداری كردنی ژنانە لەو دەسەڵاتە گرنگەی یاسادانان.

لەكابینەی داهاتوودا كاریگەری و رۆلی ژنان دەبینین لە كایەی حكومرانی و سیاسی و بەرێوەبردنی ئەمریكا.

كۆنگرێس دەسەڵاتی (یاسادانان) بەهەردوو ئەنجومەنەكەیەوە(٥٣٥) ئەندامە.یاسا دەردەكات وچاودێری حكومەت و پرسە یاسایەكان دەكات لەهەڵبژاردنی (١١٧)مین خولی دا رێژەی ژنان تێدا بەرزبۆتەوە كەوا بریارە لە مانگی ١ ی ٢٠٢١ دەست بەكار بن.

ژمارەی ژنان لەم دەسەڵاتە (١٤١) ئەندامە بەجۆرێك دابەش بوون بەسەر حزبە براوەكاندا.پارتی دیموكراتەكان زۆرترین ئەندامیەتی ژنانیان هەیە كە(١٠٥) ئەندامە 
پارتی كۆماریش(٣٦)ئەندام.

دیموكراتەكان هەمیشە زیاتر گرنگیان داوە بە مەسەلەی ژنان و بایەخیان داوە بە رەگەزی مێنە لە بواری سیاسەت و حكومرانیدا.

كەواتە ئەو ١٤١ كورسی یەی ژنان لە سەدا %٢٦  ئەنجومەنی نوێنەران پێكدەهێنێت. لە سەدا %٢٤ ئەنجومەنی پیران پێك دەهێنێت.

هەروەها ئەو ١٤١ كۆنگرێسومێنانە لە(٥١) نەتەوەو رەنگی جیاواز پێكهاتووە.واتا زۆرینەی نەتەوەو رەنگە جیاوازەكانی ئەمریكای لە خۆگرتووە.

بەراورد بەهەڵبژاردنی(١١٦)مین خولی كۆنگرێس  كە لەسالی ٢٠١٨ هەڵبژاردنی بۆكرا 
بەم شێوەیە بوو (١٢٧) ئەندام ژن بوون.لە ٤٨ نەتەوەو رەنگی جیاواز پێكهاتبوون.

واتا لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠دا بەلایەنی كەمی(١٤)كورسی ژنان زیاد بووە.

ئەو رێژە زۆرەی ژنان لە كایەی سیاسی و حكومرانی و یاسادانانی ئەمریكا ئاماژەیە بۆئەوەی لە داهاتوودا ژنان رۆڵ و كاریگەری سەرەكیان دەبێت لەبەرێوەبردنی وڵاتێكی زڵهێزی وەك ئەمریكا.رەنگە سیاسەت و حكومرانیش گۆرانكاری بەسەردا بێت.

تێبینی یەكەم: زۆرینەی ئەو ژنانەی پۆستی حكومرانی و سیاسیان هەیە یان بونەتە ئەندام لە دەسەڵاتی یاسادانان خاوەنی بروانامەی یاساو زانستە سیاسیەكان و بەرێوەبردنەكانن.

تێبینی دووەم: هیچ ژنێك بە كۆتا نەبۆتە ئەندامی كۆنگرێس واتا ئەو رێژەی دەنگەی كە پێویستە بۆ بوون بە ئەندامی كۆنگرێس هەمان رێژەیە كە رەگەزی نێر پێ دەردەچێت.لایەنی كەم دەبێت لە سەدا %٥٠+١ بهێنێت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی