مه‌سه‌له ئه‌وه نیه تره‌مپ چۆن ده‌ڕوات ، ئاكامی هه‌ڵوێسته خه‌راپه‌كانی چی ده‌بێت و چه‌ند ئه‌و سیما خراپه كار له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه كه دۆناڵد تره‌مپ و كۆمپانیا‌و كاره بازرگانیه‌كانی دوای رۆیشتنی له كۆشكی سپی تووشی چی ده‌بن، ئه‌وه جێی پرسیار‌و جێی قسه له سه‌ر كردنه، دیموكراسیه‌تی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌ی لیبراڵیه‌ت و دنیاخاوه‌نیه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان خۆیان پێوه بائه‌دا بۆچی له پڕێك به‌م ده‌رده برا.
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م روحه شه‌ڕه‌نگێزیه به‌رهه‌می چیه، ئایه ئه‌مه خۆڕسكه، ئایه ئه‌م به مه‌هزه‌له كردنه‌ی دیموكراسیه‌ت له ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به كه‌وی كردنی مرۆڤه‌وه نیه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه له رێگه‌ی پاره‌وه، یان هه‌ر رێیه‌كی تره‌وه ده‌یه‌وێت زه‌برله ماناكانی مرۆڤ بوون بدات، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌وه چۆن كه‌سێك به چوار ساڵ ده‌توانێ ته‌لارێكی 200 ساڵه‌ی دیموكراسی بخاته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌مه جێی پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه ، ئایه ئه‌و هه‌موو قۆڵ و باسك قه‌ویه سورو سپیه بۆ له پڕێكا ته‌قینه‌وه، ئه‌مه ده‌بێت بكرێته پرسیار بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكیه‌ك له هه‌ر كوێ بن و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه سه‌رسامن به دیموكراتیه‌تی ئه‌مه‌ریكی.
سیاسیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو له‌و سوكایه‌تیه‌ی به فلۆید كرا‌و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و كوشتنه هه‌ڵوه‌سته‌ی كردباو پرسیاری ئه‌وه‌یان كردبا ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كوێ ملده‌نێت ، كوشتنه‌كه‌ی فلۆید به‌و جۆره‌و بێهه‌ڵوێستی تره‌مپ له به‌رانبه‌ر كوشتنه‌كه‌و نه‌بوونی هیچ په‌یامێكی ئاكاری له‌وه‌وه ، دواتر به‌رده‌وام پاڵپشتی كردنی ئه‌و سورو سپیانه‌ی خۆیان به ره‌گه‌زه‌كه پیرۆزه‌كه ده‌زانن هه‌ر ئه‌وه‌ی به دوادا دێت ، تره‌مپ سه‌ركه‌وتو بوو له‌وه دا كه عه‌ره‌ب و ئیسرائیلی له سه‌ر مێزێك كۆكرده‌وه، سه‌ركه‌وتوبوو له‌وه‌دا كه كۆچی مه‌كسیكیه‌كانی تا راده‌ی سفر كه‌مكرده‌وه ، ئه‌گه‌ر كۆرۆنا نه‌با بێكاریشی گه‌یاندبووه ئاستی سفر، به‌ڵام گیانی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵكردنی ئه‌مه‌ریكیه‌كانی برینداركرد، درزێكی خسته په‌یوه‌ندی نێوان ره‌ش و سپی و گه‌نمڕه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه، راسته ده‌كرێت و ده‌شێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێت ، ده‌كرێت بایدن و ده‌سه‌ڵاتی ئاینده شته‌كان چاكبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت روحێكی شه‌ڕه‌نگێزی مه‌ترسیدار هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه‌و پێشتر من فیلمێكی ئه‌مه‌ریكیم بینیوه، چۆن سپیه‌كان گروپ و ده‌سته‌ی مه‌ترسیداریان هه‌یه بۆ به شه‌یتانكردنی ئه‌وانی تر.
ته‌نانه‌ت مه‌ترسیه‌كه به جۆرێكه به‌شێك له كۆماریه‌كانیش "10" ئه‌ندامی كۆنگرێس ده‌نگ به خستن و ده‌ركردنی تره‌مپ ده‌ده‌ن ، له راستیدا ره‌نگه كۆماریه‌كان ئێستا بلچێن له‌وه‌دا هه‌ڵه بووینه كه به‌ربژێره‌كه‌مان دۆناڵد تره‌مپ بووه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌رچه‌ند ئه‌و كاتیش زۆر هه‌بوون دژی بوونه سه‌رۆكی ئه‌و پیاوه بوون، من ئێستاش بیرم لای وتارێكی تۆماس فریدمانه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دژی تره‌مپ و هاتنی ئه‌و بۆ كۆشكی سپی نووسیتی، به‌ڵام كێشه ئه‌وه نیه كێشه لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌ست و كه‌وتانه‌ی تره‌مپه ، ده‌نا خۆ ئه‌و ئێستاش ملیۆنان ده‌نگی هێناوه ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت تره‌مپ گه‌ر دژایه‌تی میدیای لێده‌ركه‌ی و له‌وه گه‌ڕێی كه درۆكانی بژمێری ئه‌و چوار ساڵه شتی زۆری كرد.
ئایه كۆماریه‌كان و دیموكراته‌كان له دوای رۆیشتنی تره‌مپ ده‌توانن درزه‌كه تا راده‌ی نه‌مان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌ن چۆن ده‌كرێت ئه‌م گیانه شه‌یتانی و توڕه‌یه‌له ناو مرۆڤی ئه‌مه‌ریكیدا له‌ناوده‌ن كه تره‌مپ هه‌بێت یان نا، ئه‌و بوونی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت پێش تره‌مپیش هه‌ندێ سه‌رۆك رووبه‌ڕووی پرسینه‌وه بوونه و هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌ری درزه‌كه كێشه‌كه له سه‌رۆكا كورت كرێته‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی