نه‌وت‌و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان!

17/01/2021

هەرێم كەمال ئاغا

مەلەفی نــەوت زۆر هـــەڵدەگـرێت زۆریش لەسەری نوسراوە، بەڵام دەرئــەنجــام نــەوت نەبوو بەمایەی خێرو خۆشی بۆ خـــەڵکی کوردســتان؟

لەســـەرەتادا کاتێـــك سەرکردایـــەتی سیــاسی کوردستان لەحوزەیرانی ســـاڵی 2009  بـڕیاری ڕەوانەکردنی نەوتیدا بۆ  دەرەوە، ئەمە هەنگاوێکی گرنـگ بوو لەڕوی ئابوریەوە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە نەوت بۆ ژێرخانی ئابوری هەر وڵاتێك سێکتەرێکــی داهـــاتی بــەهێزە، ئەو وڵاتـانەی نەوت تێیاندا بەدروستی بەکارهێنراوە، هەمیــشە نەوت بۆیان بوە بەمایەی ئارامی‌و خۆشـــگوزەرانی‌و بەهێزبون‌و پاراستنی ئاسایشی سیادەی دەوڵەت.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرباری کێــشمەکێشــمی زۆرو ئاڵنگاریەکان، بـــەردەوام پشتــگیریی بازاڕی ئازادو هەناردەکردنی نەوت بوە، بەشێـــوەیەکی شـــەفاف‌و تەندروست، چونکە یەکێـتی خۆی بەخاوەنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لەپێناو دەستەبەرکردنی ژێرخانی ئابوریەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان.

بەڵام بەداخەوە ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابـردوو لەڕاپۆرتی کۆمپانیای (دیلۆیت)مــان بــینی ســـەبارەت بەداهات‌و خەرجیـــەکانی نـــەوت، مـرۆڤ توشی شۆك دەبـێت، ئەگەربێت‌و سەیری شــیكارى داهات‌و خـەرجیەکانی دەرهێنانی نەوت‌و جیـاوازی نێوان هەناردەکردن‌و بــەبازاڕکردنی نــەوت لەگـــەڵ عێراق بکەین لەساڵـــی 2019  دەبینین (كـــرێی بـــۆرى نـــەوتى كـوردستــــان‌و تـــوركیــا 13%یه‌و قـــەرزى تـــوركیاو كۆمپــــانیاكانى كـــڕیارى نـــەوت 16%یه‌و قــــەرزى كۆمپانیا ناوخۆییەكان كـــارەباو پاڵاوگەكان 9%و حەقدەستى كۆمپانــــیاكانى بەرهەمــهێنانى نـــەوت 30%و خــــەرجـــى گــــۆریـــنــــەوەی  دۆلار بــــۆ دیـــنــــار 2%و هه‌روه‌ها پوختەی داهاتى ماوە بۆ موچەو خەرجى حكومەت 30%به‌كۆى گشتیشى ده‌كاته‌ 100%.

ئەمـــە تـــەواو بـــەمـــانـای بەهەدەردانی ئابووری هەرێمی  کوردســـتانە،  بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێزبوونی ئابوریە، دەتوانـــین بڵـــێین نـــەوت لەئێســتادا بەمشێوەیە نە دەبێتە ماییەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەڵکی کوردســـتان‌و نــە بۆ ژێرخـــانی ئابــــوریەکـــی بەهـــێز ، بەڵکـو سودی تەنها بۆ چەند کۆمپانیایەك‌و هەندێــــک وڵاتە، دەرئەنجام بـۆتە مایەی سـزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەناردەکردنی نەوت‌و ڕێكنەکـــەوتنی حکـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا.

بۆیە پێویستە لەئێستادا ئەم خاڵانە تیشکی بخرێتەسەر:

1ـ هەنـــاردەکــردنی نەوت بەمشێوەیە کۆمەڵێک ڕه‌هەندی تری ترسنـــاك لەخۆی دەگرێت پێویســتە لەداهاتوودا لەگەڵ بەغـــدا لەســـەری ڕێکبـکەوین.

2ـ کـــارکردن لــەســـەر پڕۆژەیاسای نەوت‌و گاز کە وەک نەخشە ڕێگایەکە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان‌و دوبارە نەبونەوەی کە بەردەوام بۆتە مایەی ترس‌و دڵەڕاوکێ  .

3ـ پێـــویستە هەرێمــی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی بێت لەگەڵ بەغدا هەروەکو لەرێکەوەتنی ئۆکتۆبەری 2020 باسی لێوەکراوە، ئەویش بەڕادەست کردنی نەوت‌و نیوەی داهاتە نا نــەوتیـــەکان، بـــۆ وەرگرتنــی شایستــە داراییەکانی لەمانـــگی یه‌كى ئەمســـاڵ بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان‌و دابینکـــردنی موچـــەی موچە خۆران .

لەكۆتاییـــدا دەتـــوانم بڵێـــم، ئەگەر حكــــومــەتی هەرێمی كوردســـتان  ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانەو تەواو زانستیـــیانەو شەفـــاف بگرێتـەبەرو نەوت ڕادەستبکات بەپێی ڕێـــکەوتــن‌و پشـــکی خـــۆی بکـــات بــەداینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێمی كوردستان، ئەوا ساڵێکی پڕ لەئاسودەیی‌و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاوڵاتیان‌و موچـــەخۆران فـەراهەمدەکات، لەهـــەمانکــاتدا حکومەتی فیدراڵ مولزەم دەکرێت بەدابـــینکـــردنی شایســـتە داراییەکـــانی حکومـەتی هەرێم‌و دانەوەی قەرزی جوتیاران‌و دابینکردنی موچـــەی مــوچەخـــۆران، بـــەپـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوامبێت، ئـەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە مایەی زیاتر ئازاردان‌و سزادانێکی تــر بــۆ گـــەلەکـــەمان.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی