دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەمریکا!

20/01/2021

ئومێد خدر

لەماوەی 232 ساڵی ڕابردودا هیچ هڵبژاردنێک لە ئەمریکا دوا نەخراوە سەرباری چەندین جەنگ و قەیرانی ناوخۆی نەیانهێشتوە هەڵبژاردن دوا بکەوێت بەردەوام نوخبەی سیاسی حوکمڕان نوێ بۆتەوە ئەمەش وایکردوە کە هیچ حزب و بنەماڵە و کەسێک نەتوانێت قۆرغی دەسەڵات بکات ، نوێبونەوەی نوخبەی سیاسی ڕێگە لەبڵاوبونەوەی گەندەڵی و احتکاری سیاسی دەگرێت،  وەلەهەمانکاتدا ئەقڵ و توانایی سیاسی نوێ بەشداری دەکات لە داڕشتنی سیاسی و ستراتیجی وڵات دروستکردنی بڕیاڕ، دەستاو دەستی ئاشتیانەی دەسەڵات یەکێکە لەگرینکترین عناسڕەکانی دیموکراسیەت و گەشەی دیموکراسیەت ،بەشێکی گرنگە لەپرۆسەی دیموکراسیەت کەکۆمەڵناسی سیاسی گرنگی زۆری پێدەدات بریتیە لەکلتورو پەروەردەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا.

ببینن کەبەهێزترین وڵاتی جیهان دۆناڵد ترەمپ کە بەخراپترین سەرۆک لەمێژووی ئەمریکا هەژمار دەکرێت بەڵام کەکۆشکی سپی جێ دەهێڵێت دەنوسێت هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم بەڵام جۆ من بردمەوە. ئەم جملەیە تەعبیر لەو قەناعەتە سیاسیە دەکات کەکۆمەڵگای ئەمریکی هەیەتی بۆ دیموکراسیەت، لای خۆشمان بەڕێوبەری قوتابخانەیەک، یاخود سەرۆکی فەرمانگەو بەڕێوبەری دائیرەیەک ، لێپرسراوی یەکێک لەئۆرگانەکانی حزب دەست بەرداری پۆستەکەی نابێت و جێی ناهێڵێت و بەموڵکی تایبەتی  خۆی دەزانێت بۆ ، چونکە لێرە نیشتیمان هی هەموان نیە هەموان نیشتیمان بەهی خۆیان نازانن وڵاتەکە ئەم دەرفەتەی تێدا نیە کەلەدەرەوەی دامەزراوەو لێپرسراویەتیەکەی  زامنی ژیانی بکات.

لەڕێگەی ئەو لێپرسراویەتیە حزبیەی یاخود حکومیەی کەهەیەتی لەڕێگەی نامشروعەوە دەستی دەگاتە ڕەفاهیەت.بەڵام لەئەگەری نوێ بونەوەیی دەستەبژێری سیاسی لەڕێگای دەستاو دەستی دەسەڵاتەوە ڕێگە لەم فەرهودە دەگیرێت ئەمە یەکێکە لەباشترین ئیجابیاتی دەستاو دەستی دەسەڵات ،  دیموکراسیەت لە ڕوحی پەروەردەی سیاسی وکۆمەڵایەتی  و چینی ناوەندی کۆمەڵگا دروست دەبێت واتە بەبێ بونی دروست بونی چینی ناوەندو پەروەردەی سیاسی و کۆمەڵایەتی تاک دیموکراسیەت بنیاد نانرێت وە بەبونی دیموکراسیەت ڕەگەزی دامەزراوەش لەدایک دەبێت کە ئەمیش دەبێتە عناسڕی گرنگی دیموکراسیەت. ئەمڕۆ ئەمریکا جارێکی تر پیشانیداین کە ئەمریکا باوەڕی بەدیموکراسی ناوخۆی هەیە و کار بۆ گەشەسەندنی دەکەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی