كێشه‌ی گه‌وره‌ی پارتی یه‌كێتی هه‌ر ئه‌وه نیه له هه‌موو شتێكا خۆیان به ڕاست ده‌زانن ، ته‌نانه‌ت له خیانه‌ت و ده‌ستڕاكێشانی دوژمنیشا بۆ ئه‌تككردنی نیشتمان ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌موو هه‌نگاوێكی ئه‌وانی تر به گوماناوی و خیانه‌ت و ناجۆر وێنا ده‌كه‌ن ، ئه‌وان له رقی یه‌كتره‌وه رقیان گوازتوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانی تر ، ئه‌م دوولایه‌نه زۆر ترین نه‌هامه‌تیان به سه‌ر میله‌ته‌كه‌یان هێناوه‌و هێشتاش خۆیان به تاكه فریادڕه‌سی وڵات ده‌زانن ، له‌وه‌شدا كه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌وه نیه كه پاره‌و هێزیان هه‌یه ، ئه‌وه‌شه‌كه پاڵپشتی ده‌ره‌كیان هه‌یه چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ وڵاتانی ده‌رو دراوسێی ده‌كه‌ن كه‌س بۆیان ناكات ، ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ توركیا‌و ئێرانی ده‌كه‌ن ، وێنه‌ی نیه له دنیادا ، سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌وان له سه‌ر نوسین ، بیر‌و ڕا و قسه خه‌ڵك ده‌گرن و تۆمه‌تی جاسوسی وڵاتانی ده‌ده‌نه پاڵ .
كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان پارتی و یه‌كێتی به‌و ده‌رده‌یان بردووه، له چوارده ساڵی حوكمی ڕه‌های ئه‌واندا ، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی حزباندن و دابه‌شكردنی پۆست و زه‌وی بوون ، ئه‌وه‌نده خه‌می گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌بوو بۆ سه‌ر هه‌رێم ، له كاتێكا به‌رده‌وام یاریان به سۆزی خه‌ڵك كردووه‌و به وتاری حه‌ماسی و هه‌ست بزوێن بیری نه‌ته‌وه‌گه‌ری كوێرانه‌یان ده‌مه زه‌رد كردوه‌ته‌وه ، وه‌ك چۆن عه‌ره‌بیش پێشتر وایان ده‌كردو توركیش هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ، ناسیونالیزمی كوێر بین به قسه‌ی حه‌ماسی ژه‌هر ده‌ڕێژێت و كه ده‌كه‌وێته گرفتیشه‌وه هه‌ڵدێت و پشتده‌كاته خه‌ڵك .
له چوارده ساڵدا" 2003تا 2017" نه‌یانتوانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكه‌ن ، نه‌یانتوانی چوار گوند به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ئاوا بكه‌نه‌وه ، نه‌یانتوانی دوو ناوه‌ندی رۆشنبیری بۆ پێكه‌وه ژیان و دیموكراسی بكه‌نه‌وه ، نه‌یانتوانی عه‌ره‌ب و توركمان بگه‌یه‌ننه‌ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كورد له‌و ناوچانه سته‌می لێكراوه‌و روبه‌ڕووی به‌عساندن و عه‌ره‌باندن و تاراندن و ئه‌نفال كراوه‌ته‌وه ، نه‌یانتوانی چوار بڕیاری به‌عس هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ، كه‌چی كه تۆ قسه‌یه‌كی جیاواز بكه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ته ناتخۆن ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه په‌نا بۆ سۆزی خه‌ڵك ده‌به‌ن تا به گژتا بچنه‌وه‌و ناوناتۆره‌ی ناجۆرت بۆ ده‌دۆزنه‌وه .
ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێویستیان به ساڕێژكردنی ئه‌و برینانه‌یه كه چه‌ندین ده‌یه كراوه‌ته جه‌سته‌یان ، پێویستیان به هات و هاواری ناسیونالیستی و شین و شه‌پۆڕی درۆزنانه نیه ، پێویستیان به خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه ، پێویستیان به ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه ، له‌م قۆناغه‌دا بیركردنه‌وه له خۆ سه‌ری و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری به ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان ، باشترین چاره‌سه‌ره و دژی هیچ به‌ندو بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوریش نیه به ماده‌ی 140یشه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی له جێبه‌جێكردنیدا به چۆكا هاتن ، خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له مۆته‌كه‌ی رق و بوغزی ڕه‌ش له یه‌كتر ناسیونالیسته كوێر بینه‌بێچاره‌سه‌ره‌كان .
خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوچانه نابێته هۆی په‌راوێزخستن و وه‌لانانی هیچ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌ك و شوناسی كه‌ركوكی بوون و مرۆیی بوون ده‌كه‌وێته سه‌رو شوناسی ناسیونالیزمانه‌ی كوێر بینه‌وه ، ئه‌م ده‌رچه‌و ده‌رفه‌ته ره‌نگه له دواجاردا ببێته پاڵپشت و هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ربازبوونی یه‌كجاری ئه‌و ناوچانه له ململانێی نا شرین و خوێناوی ، كه سه‌دان ساڵه لێره بوونی هه‌یه .
ئه‌م بابه‌ته پێویستی به گفت و گۆی ژیرمه‌ندان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆره دوور له هه‌ڵچوون و هه‌ڵقونی ، ده‌بێت كه‌سیش خۆی به خاوه‌نی نه‌زانێ وه‌ك خاوه‌ندارێتی و نه‌بێته كوێخای سه‌ر ئه‌وانی تر ، ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موومانه و هه‌موومان خاوه‌نین نه‌ك ده‌سته‌و تاقم و گروپێكی بچوك .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی