ئه‌گه‌رچی تائێستا ڕوون نییه داخوا پاپا سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌كات یان نا "هه‌رچه‌نده واده‌ی هاتن‌و مانه‌وه‌كه‌و به‌رنامه‌ی هاتنه‌كه‌ی ئاشكراكراوه" به‌ڵام هاتنه‌كه هه‌ركاتێك بێت ده‌بێته روداوێكی گرنگ، عیراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌و فره ئاینه، هه‌روه‌ها دیرۆكێكی دێرین‌و گه‌وره‌ی هه‌یه ئاینی مه‌سیحیدا، زۆرێك له‌پاپاكانی پێشتر هه‌میشه چاویان له‌وه بووه چۆن بتوانن سه‌ردانی عیراق بكه‌ن، چونكه هه‌میشه وڵات لیپ بووه له‌شه‌ڕو شۆڵ‌و نادادی‌و سته‌م، بۆیه بواری سه‌ردانی كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی وه‌ك پاپا تاڕاده‌ی زۆر ئه‌سته‌م بووه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه دڕدۆنگیه‌كیش له‌گۆڕێ بێت سه‌باره‌ت هاتنی بۆ عیراق.
ئه‌گه‌ر هیچ روداوێكی له‌پڕ رونه‌دات پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان ڕۆژی 5ی ئازار سه‌ردانی عێراق ده‌كات‌و بڕیاره سێ ڕۆژ بمێنێته‌وه، به‌ر له‌هاتنه‌كه‌ی مێنجا لێسكۆڤاری باڵیۆزی ڤاتیكان له‌عیراق توشبوونی خۆی به‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو ئه‌وه‌شی وت كه سه‌ردانه‌كه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، ئه‌شێت ئه‌م سه‌ردانه بۆ عیراق‌و بۆ ئاشتی ناوچه‌كه بایه‌خی گرنگی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌وردی‌و به‌به‌رنامه كاری له‌سه‌ربكرێت، ڕاسته پاپا پایه‌یه‌كی ئاینیه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیشه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه .
ساڵی 2008 ئه‌وكاته پاپا بندكتۆسی شازده پاپای ڤاتیكان بوو، بوارێك ڕه‌خسا بۆئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌كه‌ركوكه‌وه تایبه‌ت سه‌ردانی ئه‌وبكه‌ن‌و دیداری له‌گه‌ڵ بكه‌ن، یه‌كێك له‌وكه‌سانه ئیدریسی حاجی سه‌عیدی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌وان بوو، ئه‌و له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 16-7-2007 برینداربووبوو، ئه‌وه گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ركوك بوو، من به‌كورتی نامه‌یه‌كم سه‌باره‌ت دۆخی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كه بۆ پاپا نارد‌و داوام لێ‌كرد له‌ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا رۆڵی هه‌بێت، نامه‌كه گه‌یشت یان نا، ئێستاش هه‌مان باوه‌ڕم هه‌یه كه ده‌كرێ پاپا فڕه‌نسیس له‌نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا رۆڵی هه‌بێت‌و داوای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌هه‌مولایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بكات .
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی هاتنه‌كه‌ی پاپا ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی‌و ئاشتی له‌م ناوچه خوێناویه‌ی دنیا بێته دی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی