تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن

04/03/2021

سالار مەحمود


هاتنی پاپا بۆ عیراق و کوردستان رووداوێکی گرنگ و فرە رەهەندە،  تەنیا بۆ پاڵپشتی مسیحیەکانی عیراق نیە.  رەھەندی سیاسیشی ھەیە. سەردانی سیستانی دەکات، ئەمە دانپێدانانە بە مەدرەسەی نەجەف لەجیاتی مەدرەسەی قوم. لە نێوان  ھەردوو قوتابخانەی مەزهەبیی قوم و نەجەف تێڕوانینی جیاواز ھەیە. ھەریەکەیان خۆیان بە مەرجەعی شیعە مەزهەب دەزانن. بەم سەردانەی پاپا بۆ مەدرەسەی  نەجەف، ئاماژەیە بە فەزڵی نەجەف لەلایەن ئاینی مسیحی و کاتۆلیکەکانەوەو ناساندنی وەک مەرجەعی شیعەکان.


لەساڵانی رابردوو لەدوای سەردانی ئەزهەر لەلایەن پاپاوە لە میسر، زۆرێک بە ناساندنی ئەو مەدرەسەیەیان بە مەرجەعی سونەکان ناساند، نەک سعودیە. گروپە تیرۆریستیەکان چالاکیەکانیان زۆرتر کردوە بۆ نەهاتنی. 
مەسیحیەت لەهەناودا هێمای قوربانییە، لەسەر خاکی کوردستان تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەش پاپا بکەن.