له‌م كورته نوسینه‌دا كارم به‌هه‌موو كونسوڵگه‌ریه‌كانی هه‌ولێر نیه‌و رووی قسه‌م له‌سێ دانه‌یانه، كونسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسی، ئه‌مه‌ریكی، به‌ریتانی، كونسوڵی ئه‌و سێ وڵاته نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن لێره، هه‌ڵبه‌ت خوێندنه‌وه بۆ بارودۆخی شوێنه‌كه‌ش ده‌كه‌ن‌و سه‌رنج‌و تێبینی خۆیان هه‌یه، ئه‌و سێ كونسوڵه هۆیه‌كی فریوده‌رانه‌ی دیموكراتین له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان كه به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه ده‌خه‌نه‌سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وتن‌و قسه‌كردن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سته‌م‌و نادادی، ده‌ڵێین ئه‌وان هه‌ن ئه‌گه‌ر شتێكمان به‌سه‌ربێت ئه‌وان دێنه ده‌نگ، كه‌چی هه‌ڵوێستی ئه‌وان له‌قسه‌ی ڕووت تێناپه‌ڕێت .
له‌نێو ئه‌و سیانه‌شدا ڕووی قسه‌م له‌كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا ئۆلیڤیه دیكۆ تینیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوانه‌كه‌ی تر ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانی بكه‌ن، ئه‌وه دیكۆتینی نوێنه‌رایه‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی‌و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات، ئه‌و وڵاته‌ی زۆرترین بانگه‌شه‌ی ئازادی مرۆڤ‌و مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی ده‌كات، دیكۆتینی زۆرباش ده‌زانێت ئه‌و كوڕانه سیخوڕ‌و جاسوسی هیچ وڵاتێك‌و لایه‌نێك نین، ئه‌وان ئه‌گه‌ر كارێكیشیان كردبێت، هه‌رئه‌وه‌بووه ده‌ستیان بۆ هه‌ندێ بابه‌تی بڤه به‌دیدی ده‌سه‌ڵات بردوه‌و ویستویانه هه‌قیقه‌ت وه‌ك خۆی بگاته خه‌ڵك .
ئه‌وه چه‌ندینجاره تۆمه‌تی پلانی كوشتن‌و هێرشی سه‌ر كونسوڵگه‌ری‌و كونسوڵه‌كان ده‌درێته پاڵ ئه‌وانه‌ی جیاواز بیرده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه دژی نه‌وشیروان مسته‌فاش كرا، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌كونسوڵگه‌ری‌و كونسوڵه‌كان به‌دواداچون ناكه‌ن بۆ ئه‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌و ئه‌وه‌ش ده‌چێته خزمه‌تی سته‌مكاریه‌وه، دیكۆتینی كه شاره‌زای ناوچه‌كه‌و كه‌سێكی نوسه‌ره‌و دوو زمانی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه توركی‌و فارسی ده‌زانێت، هه‌قه ئاگاداری ئه‌وه بێت له‌م وڵاتانه زۆر ئاسان سیناریۆ بۆ ئه‌وانه دروستده‌كرێت كه مل به‌ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌را، هه‌روه‌ك هه‌قه ئه‌وه‌ش بزانێت كه له‌مجۆره وڵاتانه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رێ‌یان پێنادرێ ئازادانه هه‌نگاو بنه‌ن .
دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و كونسوڵگه‌ریانه نه‌بوونایه ئه‌وه مرۆڤیش هێنده به‌دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و توله‌رانس‌و ئازادی‌و ئه‌و وشانه خۆشباوه‌ڕنابوو له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێكا كه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا دیلی ده‌كوشت‌و ده‌ستی دوژمنی ده‌هێنایه سه‌ر نیشتمان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی