هیچ له‌وه ناخۆشتر نییه حزب خۆی به‌نوێنه‌ری میلله‌ت بزانێت‌و به‌رده‌وامیش خۆڵبكاته چاوی خه‌ڵك، چه‌واشه‌كردن، فریودان فرمێسكی تیمساحانه ڕشتن، درۆبۆكردن‌و دواتر پشتێكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك وه‌ك كورد ده‌ڵێت عاری نه‌بێت‌و بچێته‌وه ژێر هه‌مان چه‌تر، كه‌س به‌قه‌ده‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنراوه له‌لایه‌ن حزبه‌وه، خۆش ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌وی‌و ده‌روێشی واهه‌یه حزب هه‌زارجار بیباته سه‌ر كانی‌و به‌تینوێتی بیگێڕێته‌وه، ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه له‌به‌زم‌و ڕه‌زمی خۆیی‌و هه‌ر به‌باڵای حزبدا هه‌ڵده‌ڵێت.
له2003وه هیچ جارێك ڕێكنه‌كه‌وتووه به‌ڕاستی حزبه كوردیه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌بن بێئه‌وه‌ی پاشقول له‌یه‌كتر بده‌ن، جگه له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لیستی برایه‌تی 2005 ئه‌ویش زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیبوو كه حزبه‌كان به‌ربوونه وێزه‌ی یه‌كتر.
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاداو له‌شێوازێكی نوێی هه‌ڵبژاردنا كه هه‌موو گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌سایه‌تی دیار‌و هه‌روه‌ها كه‌مترین ململانێی نێو خۆی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌هه‌ده‌ر نه‌چن، حزبه‌كانی كه‌ركوك نه‌یانتوانی پێكه‌وه‌یی دروستبكه‌ن، ئه‌وه دووه‌مجاره پشكی زۆری ئه‌و ترازانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و ڕیزپه‌ڕی‌و پشتكردنه كه‌ركوكه، هه‌ڵبه‌ت حزبه‌كانی دیكه‌ش هه‌رلایه‌و پشكی خۆیان له‌و كێماسیه به‌رده‌كه‌وێت.
عه‌ره‌بی كه‌ركوك به‌و هه‌موو ناڕێكی‌و ناجۆریه‌وه ئه‌مجاره له‌كه‌ركوك خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش گردكردوه‌ته‌وه‌و له‌نێو دوو لیستا خۆیان ڕێكخستووه، توركمانه‌كانیش به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی توركمانی له‌په‌رش‌و بڵاوی خۆیان رزگاركردوه‌و هه‌موویان له‌یه‌ك لیستاو له‌ته‌ك لیستێكی عه‌ره‌بیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌هه‌ده‌رنه‌چێت، له‌م بارودۆخه‌دا كورد هه‌ریه‌كه‌و له‌ئاوازێك‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌دۆڵێكدان، كورد له‌باشترین بارودۆخدا له‌كه‌ركوك له‌شه‌ش كورسی زیاتر ناهێنێت، به‌م په‌رش‌و بڵاویه‌ی ئێستاش ده‌شێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كورسیه‌كان دروستبێت، ئه‌گه‌رچی ئێستاش ده‌توانن به‌ربژێره‌كان تائه‌و ئاسته كه‌مبكه‌نه‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كورسیه‌كان دروستنه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌كشانه‌وه له‌به‌ر كورد‌و قوربانیدان بۆ كه‌ركوك.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی