باکەمێک ڕاستگۆبین لەگەڵ خۆمان، سەرەتای دروستبونی پەیوەندی
نێوان دوو وڵات لە هەواڵگرییەوە دەست پێدەکات، ئەم پەیوەندییە تاچەند بەرە و پێش بچێت
بڕیار لەسەر فراوانبونی پەیوەندییەکە دەدات بۆ بواری (سیاسی. بازرگانی. ئابوری. ڕۆشنبیری)
و هتد..، جا ئەمە بۆ دوو وڵاتی زلهێزی وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێم
تا کۆتایی لەسەر پەرەپێدانی هەواڵگری دەمێنێتەوە،
کەواتە ئەو دوو وڵاتە پێویستیان بەوەنیە زانیاری هەواڵگری لەڕێگەی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەوە
کۆ کەنەوە، بەڵکو بە لێشاو لەڕێگەی دامەزراوە حکومیەکانەوە یان لە ڕێگەی مانگی دەستکرد
و پێشکەوتنی ئەلکترۆنی یەوە زانیارییەکان کۆدەکەنەوە.
دواتر لەناو کەوانەیەکدا گەر ئەمە ڕاست بێت و ئەو دوو وڵاتە
چالاکوان و ڕۆژنامەنوسەکانی بەکارهێنابێت!!، دادگای پێداچونەوەی هەولێر ئەمڕۆ بۆچی
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە بەوەی، کە " کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا
لە هەرێم بە تاوانبار نازانن!!؟"، یان جاری یەکەم پەکەکە و ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریکا
و دوورنیە لە داهاتوو وڵات و لایەنیتری پێ تۆمەتباربکەن!!.
بەڕای من ڕاستی بابەتەکە پەیوەندی بە
١. پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی کەیسی دەستگیرکراوەکانەوە بادینیەکان
بێدەنگ بکات، کە تادێت دەنگی ناڕەزایەتی لە ناویاندا دژی پارتی بڵندتردەبێت.
٢. تورکیا و پارتی بەم کەیسە تۆڵەی خۆیان لە خۆپیشاندانەکەی
شیلادزێ وەردەگرنەوە کە تیایدا سەربازگەی تورکیا لە شیلادزێ لەلایەن هاونیشتمانیانەوە
سوتێندران.
٣. دروستکردنی دۆسیەی تیرۆر بۆ پەکەکە، کە ئەمەش بە قازانجی
تورکیا و پارتی یە.
٤. تورکیا لە ڕێگەی پارتی یەوە ناوی (ئەڵمانیا و ئەمریکا)
دەزڕێنێت وەکو تۆڵە لە بەرامبەر هاوکاری ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
لە بەشێکیتری ڕاگەیەندراوەکەدا
دادگا و دەسەڵاتی دادوەری لە هەولێر دەڵێ "بەشێک لەوانەی قسەیان لەسەر پەسەندکردنی
بڕیارەکە کردووە دەچێتە خانەی دەستوەردان له کار و باری دادگا"!!، کەواتە بەشەکەیترمان
ڕاست دەکەین.
کۆنگرەی ناوحۆیی پارتی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو پێشهاتی گرنگن لە بەردەم ئەو حزبەدا، فشاری ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و شەقام هاوشانی فشاری لایەنە سیاسیەکانی هەرێم، دەبێتە هۆکاری ئازاد کردنی دەستگیرکراوانی بادینان، بەمەرجێک هەڵمەتی فشارەکە چڕ و پڕ و بەردەوام بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی