تاكگەرایى، هزرى نویە ؟؟؟

01/06/2021

سەردار قادر

لە كاتێكدا بێ ئومێدى ، بێ هیوایى ، ئەبێتە دیاردە ، ئەبێتە هزرى گشتى وەك ئەم ساتە وەختەى كە زوَرینەى تاكى كوردى و توێژەكانى ناو كۆمەڵگا بەو بارودۆخەدا ئەرۆن .
لە كاتێكدا ووڵات ئەبێتە خۆشەویستێكى دابراو ، ئەبێتە مەنزڵگاى دابران بۆ تاكەكان .
لە كاتێكدا سامانى ووڵات و نیشتیمان بۆ كە مینەیەكە و ناداد پەروەرى ئەبێتە مۆركى ناسراوەى سیستەمى حوكم رانى ووڵات .
لە كاتێكدا سەرۆك پاش پیر بوونى و باڵا كردنى تەمەنى ، ئەبێتە مەرجەع و بریار و جێ گۆركى َ بە نەوەكان لە دەسەڵاتدا ئەبێتە بریارى گشتى نەك دەرئەنجامى هەڵبژاردن .

لە كاتێكدا بیر و هزر لە رووداوەكاندا هیجرەت ئەكەن و شى كردنەوە ئەبێتە تەقلیدى و رووداوەكان بە جودا لە ئایدۆلۆجیا خۆى دەرئەخات .
لە كاتێكدا رەوتى سیاسى ووڵات رەوتى چەندایەتیە و ئەوەى غائیبە چۆنایەتیە ، ئەو كات هزر و فكر وەك كتێبێكى تۆز لێ نیشتووى ناو كتێبخانەیەكە .
لە كاتێكدا كۆچى گەنجانى ووڵات رۆژانە ئەبێتە زویر بوون لە خاك و نیشتیمان ، خەونى هەندەران ئەبێتە خەونى گشتى .
لە كاتێكدا بنەماڵە جێ ى سەركردەو كاریزمایە ، لە كاتێكدا بیرى نەوت و كاسبى سنور ئەبێتە خەمى گشتى .
لە كاتێكدا تاك ئەبێتە بارگرانى بەسەر دەسەڵات و نابێتە سەنتەرى خزمەت ....

ئا لەو كاتانەدا ؟؟؟؟؟
پرسیار ئەوەیە هزر بەرەو كوێ ؟؟
بیرى نوێ ئەبێتە چى ؟؟
نە باوى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەمێنێ ، نە جوغرافیا رۆڵ ى خۆى ئەمێنێ و نە خاك پیرۆزى خۆى ئەمێنێ .
خاكى داگیر كراو كاتێك پیرۆزە كە ببێتە خەمى گشتى نەك بۆ خەڵكەكەى خەم و بۆ دەسەڵات سەرچاوەى سامانى سروشتى و تاڵان كردنى .
نە دروشم تاك ئەجوڵێنێ و نە ئەیخاتە گریان .

ئێستا چاوەرێ ى موچەیە كەى دابەش ئەكرێت ، چاوەرێ ى كارەباى ماڵ و نرخى ئەمپێرى موەلیدەیە ...
لە و كاتەدا تاك وێلە بۆ خەونەكانى ، بۆ پێویستیەكانى ، ئەو كات هزرى گشتى هیجرەت ئەكات .
كاتێك تاك هزرەكانى پێشوو تەنها لە قەتماغەى  حیزب و بزاوتا ئەبینێ و نابێتە ئومێد بۆ ژیانى بۆ خەمەكانى ، رەت كردنەوە ئەبێتە هزرى گشتى .
تاكە رێگەیەك بۆ هێنانە دى ئومێد لاى تاكى كوردى هزرى تاكگەرایى ئەبێت ز
سەرەتاكەشى دەرچوونە لە ژێر هەژموونى حیزب و سەركردە .
سەرەتا تاك ئازاد بوونێتى ، باوەر بوونە بۆ ئازادى خۆیى و بیركردنەوەى .
سەرەتاى هەنگاویش پاراستنى دەنگەكەیەتى .
ئیتر كاتى ئەوە هاتووە تاك خۆى بكاتە سەنتەرى بریار و ئومێد .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی