داگیركاریى .. ته‌نها له‌شكركێشى‌و كرده‌وه‌ى سه‌ربازى‌و چۆڵكردنى دێهاتى ناوچه به‌ئامانجگیراوه‌كان نییه، داگیركاریى.. جێبه‌جێكردنى ئه‌و ئامانجانه‌یه كه ده‌وڵه‌تێك له‌شكركێشى له‌پێناودا ئه‌كات.
هه‌موان ئه‌زانن، به‌تایبه‌ت به‌رپرسه باڵاكانى هه‌رێم، له‌شكرى تور‌كان له‌كوێى هه‌رێم دامه‌زراون‌و ئه‌یانه‌وێت تا كوێ بڕۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسوڕمان‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه، هه‌ر وڵاتێك، له‌ناوچه‌ى شه‌ڕو پێكدادانى سه‌ربازى‌و له‌كاتى بوونى له‌شكرێكى بێگانه، پرۆژه‌ى ستراتیجى گه‌وره، له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌كانى ئه‌و له‌شكره، ڕاناگه‌یه‌نێت، تا زیان به‌پڕۆژه‌كه‌و گیانى سه‌ركارانى نه‌گات.
له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 5ى 2021، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم خشته‌ى دروستكردنى 9 به‌نداوى له‌سنوورى سێ پارێزگاى هه‌رێم (دهۆك، هه‌ولێرو سلێمانى) ڕاگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه، هه‌رسێ به‌نداوه‌كه‌ى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌ناوه‌كانى (دێره‌لوك، باكرمان‌و باسێ) كه له‌ته‌واوبونیاندا ڕووبه‌رى (10 هه‌زارو 630 كیلۆمه‌تر دووجا)ى خاكى هه‌رێم به‌ئاو دائه‌پۆشن (به‌پێى خشته ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌ت).
له‌ئێستادا ناوچه‌ى سه‌ربازى له‌شكرى توركانه، به‌ڵكو سه‌ربازگه‌و جبه‌خانه‌ى ئه‌و له‌شكره له‌و ناوچانه جێگیر‌و به‌رقه‌راره.
بۆ دڵنیایى بادینان‌و گشت خاكى كوردان، بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان، پێویسته یه‌كێتى و‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى لابێت:
ـ ئایا به‌رپرسانى باڵاى بڕیاربه‌ده‌ست دڵنیان له‌وه‌ى شوێنى ئێستا‌و ئاینده‌ى به‌نداوه‌كان (دواى پڕبوونى) ناكه‌ونه ژێر ڕكێفى له‌شكرى داگیركه‌ر؟
ـ ئایا سه‌ردانى شوێنى دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه كراوه تا بزانن ده‌كه‌وێته كوێى سه‌ربازگه‌كانى ئه‌و له‌شكره؟
ـ ئایا دیمه‌نى دواى ته‌واوبونى ئه‌و به‌نداوانه‌یان دێته به‌رچاو له‌پاڵ مانه‌وه‌ى كۆى ئه‌و سه‌ربازگانه؟
بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌شدارنه‌بێت له‌ئه‌گه‌رى بوونى پلانێك بۆ داگیركاریى بادینان:
1ـ با داوا له‌به‌ڕێز وه‌زیرى كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانى ئاو‌و به‌ڕێز وه‌زیرى پلاندانان بكات، سه‌ردانى شوێنى ئه‌و سێ به‌نداوه بكه‌ن‌و له‌دانیشتوانى گونده‌كانى ئه‌و شوێنانه بپرسن سه‌ربازگه‌كان ده‌كه‌ونه كوێى ئه‌و به‌نداوانه، چ له‌ئێستادا، چ له‌دواى پڕكردنى.
2ـ داوا له‌هه‌ردوو وه‌زیرى به‌ڕێز بكرێت، به‌بڕیارى ده‌ستبه‌كاربوون له‌دروستكردنى ئه‌و سێ به‌نداوه‌ى بادیناندا بچنه‌وه، تا دواى له‌شكركێشى.
3ـ داوا له‌هه‌ردوو وه‌زیرى به‌ڕێز بكرێت، دڵنیابن له‌پێگه‌ى جوگرافى یه‌كێك له‌و سێ ناوچه‌یه كه (باكرمان)ه، ئایا ده‌كه‌وێته سنوورى كارگێڕى هه‌رێمى كوردستان یان ده‌كه‌وێته سنورى كارگێڕى پارێزگاى (نه‌ینه‌وا ـ موسڵ) بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن خۆیان له‌لێپرسینه‌وه‌ى (ده‌وڵه‌تى عێراق) به‌دووربگرن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی